ھیۆکا (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھیۆکا
وێنەیەکی بانگەشەیی کە کەسایەتییە سەرەکییەکان نیشان دەدات (لە چەپەوە بۆ ڕاست): ئێرو چیتاندا، ساتۆشی فوکوبێ، ئۆرێکی ھۆتارۆ، و مایاکا ئیبارا
氷菓
(ھیۆکا)
چەشننادیار
پارچەیەک لە ژیان[١]
ئەنیمێ
دەرھێنەریاسوھیرۆ تاکێمۆتۆ
بەرھەمھێنەرئاتسوشی ئیتۆ
ھیدێئاکی ئاتا
نووسەرشۆجی گاتۆھ
ئاوازدانانکۆھێی تاناکا
ستودیۆکیۆتۆ ئەنیمەیشن
مۆڵەتنامە لە لایەنکڕەنچیڕۆل
بڵاوبوونەوە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٢ ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٢
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

ھیۆکا (بە ژاپۆنی: 氷菓، وەرگێڕانی وشە بە وشە: ئایسکرێم) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێی ژاپۆنییە کە لەسەر زنجیرەی یانەی وێژەی کلاسیکی بنچینەکراوە و لە نووسینی ھۆنۆبو یۆنێزاوایە. لە دوای بەرگی یەکەمی زنجیرەکەوە، ھیۆکا ناونراوە؛ و کراوە بە زنجیرە ئەنیمەیشنێکی تەلەڤیزیۆنی ٢٢ ئەڵقەیی. ھیۆکا چیرۆکی ھۆتارۆ ئۆرێکی (折木 奉太郎، ئۆرێکی ھۆتارۆ) و ئێرو چیتاندا (千反田 える، چیتاندا ئێرو) پێشان دەدات کە نھێنییە بێ بایەخەکانی ژیان چارەسەر دەکەن.

لەلایەن کیۆتۆ ئەنیمەیشن بەرھەمھێنراوە، و لەلایەن یاسوھیرۆ تاکێمۆتۆ کاری دەرھێنانی بۆ کراوە، پێکھاتەی زنجیرەکە لەلایەن شۆجی گاتۆھ و دیزاینی کەسایەتییەکان لەلایەن فوتۆشی نیشییا بۆ کراوە. گۆرانیی دەستپێکەکەی کە لە نیوەی یەکەمی زنجیرەکەدا دەبیسترێت لەلایەن چۆچۆوە وتراوە، و ئەوەی لە نیوەی دووەمدا دەبیسترێت لەلایەن ساوۆری کۆداما وتراوە. گۆرانیی کۆتایی ھەردوو بەشی زنجیرەکە لەلایەن ساتۆمی ساتۆ و ئای کایانۆوە وتراوەتەوە. کاستی سەرەکی یویچی ناکامورا کە ڕۆڵی ھۆتارۆ ئۆرێکی دەگێڕێت و ساتۆمی ساتۆ کە ڕۆڵی ئێرو چیتاندا دەگێڕێت لە خۆدەگرێت.

چیرۆک[دەستکاری]

ھۆتارۆ ئۆرێکی ھەوڵدەدات دروشمی خۆی پەیڕەو بکات کە دەڵێت: «ئەگەر ناچار نەبم کارێک بکەم، نایکەم، بەڵام ئەگەر ناچاربم بەخێرایی ئەنجامی دەدەم» و بڕوای بەو شتە ھەیە کە پێی دەوترێت «شۆپپارێزیی وزە». ھەرچۆنێک بێت، پلانەکەی تاڕادەیەک تێکدەچێت کاتێک خوشکەکەی ناچاری دەکات پەیوەندی بە یانەی وێژەی کلاسیکیی خوێندنگەکەیەوە بکات، کە لەو دەمەدا مەترسی ھەڵوەشاندنەوەی لەسەر بووە. ئۆرێکی پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات، لەگەڵ ئێرو چیتاندا، ساتۆشی فوکوبێ (福部里志، فوکوبێ ساتۆشی)، و مایاکا ئیبارا (伊原 摩耶花، ئیبارا مایاکا).

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

کەسایەتی ئەکتەری دەنگی ژاپۆنی[٢]
ئۆرێکی ھۆتارۆ یویچی ناکامورا
کەسایەتییە سەرەکییە نێرە گاڵتەجاڕەکەی نێو زنجیرەکە.
ئێرو چیتاندا ساتۆمی ساتۆ
کەسایەتییە سەرەکییە مێیە کونجکۆڵەکەیە کە لە یانەکە لەگەڵ ئۆرێکی کار دەکات.
مایاکا ئیبارا ئای کایانۆ
چوارەمین ئەندامی یانەکەیە؛ کە پێک نایات لەگەڵ ئۆرێکی.
ساتۆشی فوکوبێ دایسوکێ ساکاگوچی
سێیەمین ئەندامی یانەکەیە؛ ھاوڕێیە لەگەڵ ئۆرێکی و ھەستی سۆزداری بەرامبەر بە مایاکا ھەیە.
تۆمۆیێ ئۆرێکی ساتسوکی یوکینۆ
خوشکە گەورەکەی ھۆتارۆ.
فویومی ئیریسو یوکانا
تەوژمی پشت بەرھەمھێنانی فیلمی پۆلی ٢-ف.
یۆکۆ ئیتۆیگاوا مامی کۆیاما
مامۆستا-کتێبخانەوانی خوێندنگەکەیە، و ئەندامێکی پێشووی یانەی وێژەی کلاسیکی بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Paul Jensen (September 18, 2017). "Shelf Life Hyouka Part 1". Anime News Network. Archived from the original on October 21, 2017. Retrieved November 5, 2017.
  2. ^ "氷菓|アニメ声優・キャラクター・登場人物・2012春アニメ最新情報一覧 | アニメイトタイムズ". 氷菓|アニメ声優・キャラクター・登場人物・2012春アニメ最新情報一覧 | アニメイトタイムズ (بە ژاپۆنی). Retrieved 2022-05-19.

بەستەرە دەرکییەکان[دەستکاری]

ھیۆکا لە بۆکس ئۆفیس مۆجۆ