ماسۆنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماسۆنی
بە ئینگلیزی: Freemasonry
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٧١٧
Transliteration or transcriptionΕλευθεροτεκτονισμός، Franc-maçonnerie، Freimaurerei
ناونراوە لەدوایئازادی، masonry
لێکۆڵینەوە لەلایەنMasonic studies
بەرامبەرanti-Masonry

ماسۆنی یان فریماسۆنی بزووتنەوەیەکی برایەتییە لە چەندین ناوەند و بنکە لە وڵاتانی جیھان پێکھاتووە. ماسۆنیسم خاوەنی بەڕێوبەرایەتییەکی جیھانی نییە. پێوەندی نێوان لۆژەکانی ماسۆنی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرانی ئەوانەوە جۆر دەکرێت. ڕەنگە وشەی فریماسۆنی لە «freestone mason-بەننای ئازاد»ی ئینگلیزییەوە ھاتبێت یان لە «franc mason-بەننای فەڕەنسی»ی زمانی فەڕەنسییەوە. کەسێک کە ئەندامی ڕێکخراوە ماسۆنییەکان بێت پێی دەوترێت «ماسۆن» یان «فریماسۆن» ھەروەھا بە ئەو بینایەی کە ناوەندی چالاکی ماسۆنییەکانە پێی دەوترێت «لۆژ».

سەرەتا[دەستکاری]

ماسۆنی لە سەرەتادا بزووتنەوەیەکی لیبرال بوو.[١] ماسۆنییەکان بە درووشمی «یەکسانی، بەرابەری و برایەتی» ڕۆڵێکی گرینگیان ھەبووە لە کوودەتای ئەمریکا دژ بە بەریتانیا، کوودەتا گەورەی فەڕەنسا و کوودەتای مەشرووتەی ئێران.[٢] پەرتووکگەلێکی زۆر لە سەر ماسۆنییەکان و ماسۆنیسم نووسراوە بەڵام زۆربەی ئەوان بە ڕوونی لاینگرانە نووسراون و ئەکادمیک نین. ھەموو ئەندامەکانیان یەک بیر و بۆچوونیان ھەیە دەربارەی ڕەوشت وھەروەھا مێتافیزیکیا و ڕوونکردنەوەی گەردوون و باوەڕبوون بەیەک خودا کە داھێنەری ھەموو شتێکە. ماسۆنی وا ناسراوە کە زۆر نھێنی و نادیارە بە تایبەت لەھێماکانیاندا کە زۆربەی خەڵکی پێوەی سەرقاڵن و پرسیار دەربارەی ئامانجی ئەم ڕێکخراوە دەکەن. لەکاتێکدا چەند شلۆڤەکارێک وا لێکی دەدەنەوە کە ئامانجی ئەوان داگیرکردنی ھەموو جیھانە و یەکخستنی خەڵک لەژێر بیرووباوەڕەکەی خۆیان و ئامانجەکانی خۆیان و ھەروەھا وا ناسراوە کە ماسۆنی جۆرێکە لەرێکخراوانی دژایەتی کردنی ئایینی (ھەموو ئایینەکان) و بڵاوکەرەوەی بیر و بۆچوونی گشتیگەری یان جیھانگەرایی.

شێوازی ڕێکخراوی ماسۆنی[دەستکاری]

شتی گوماناوی ھەیە دەربارەی ناونانی ماسۆنی چونکە بە واتای (ئەندازیاری) دێت لەزمانی ئینگلیزیدا وھەندێک کەس وا لێکی دەدەنەوە کەئەمە مەبەستی ئەندازیاری گەردونی مەزنە وە ھەندێکی تریان ئەڵێن کەئەمە ھێمایە بۆ حیرام ابی دروستکەری پەیکەری سولیمان. وەھەندێکی تر دەڵێن کە ھێمایە بۆ فرسان الھیکل کەبەژداریان کردبو لەشەڕی خاچ پەرستەکاندا وەھەندێکی تر دەڵێن کەھێمایە بۆ ئاینە کۆنە فیرعەونیەکان وەھەنێک شلۆڤە کاری عەرەب دەیگەڕێننەوە بۆ پادشا ھیرودس کریبا ی ساڵی ٤٣زایینی

ئەندامێتی ڕێکخراوی ماسۆنی[دەستکاری]

ماسۆنی لەساڵی ١٨٧٧ دەستی کرد بەوەرگرتنی ملحیدکان و ئافرەتەکان وەک ئەندام لەوڵاتی فەڕەنسا وھەروەھا ئەمە ناکۆکی دروست کرد لەنێوان شوێنکەوتوانی ماسۆنی بەڕیتانیا و فەرەنسا وە ھەروەھا سەرچاوەی ئەم ناکۆکیە دەگەڕێتەوە بۆ بەندەکانی دەستوری ماسۆنی کەلەساڵی ١٧٢٣ نوسراوەتەوە و بەپێی ئەوبەندە: ناکرێت ماسۆنی بێ باوەڕێکی گەمژەبێت وەلەسەڵی ١٨١٥مادەیەک زیادکرا لەلایەن لقی سەرەکی ماسۆنی لەبەڕیتانیا کەدەڵێت ئەندامان ئازادن ھەر ئاینێک کەخۆیان بەباشی بزانن ھەڵی ببژێرن وەھەروەھا رونکردنەوەیەک دەربارە دروستکەری گەردونی مەزن. وە لەدوای ٣٤ساڵ لقی فەڕەنسا ھەمان گۆڕانکاری ئەنجامدا وە ھەروەھا دەستکاریکی بنەڕەتی و تەواو لەدەستوری ماسۆنی کرا کەلەساڵی ١٧٢٣ نوسرابوو. دەسکاری چەند مەرجێکی ئەندام بوون بۆ ڕێکخراوەکە کرا کەدەڵێت ھیچ کەسێک ئەندامی ماسۆنی نیە ھەتا باوەڕی بە ئاینێکی ئاسمانی دیاری کراو نەبێت و دەبێت باوەڕی بەدروستکەری گەردونی مەزن ھەبێت

مەرجەکانی بەئەندام بوون لە ڕێکخراوی ماسۆنی[دەستکاری]

ھەرکەسێک بۆئەوەی ببێتەئەندامی ماسۆنی دەبێت داواکاری پێشکەشی لقێکی ماسۆنی یان باڵێکی ماسۆنی بکات لەو شوێنەی کەلێی نیشتەجێیە و پاش ماوەیەک لەگفتوگۆ کردن لەنێوان ئەندامانی ئەو باڵەی ماسۆنی یان قبوڵ دەکرێت یان ڕەتدەکرتەوە وە ھەروەھا دەنگدان لەڕێگەی ٢ وەرەقەوەدەبێت یەکێیان ڕەنگی سپی بۆ قبوڵکردن و ئەوتریان رەنگی ڕەش بۆ ڕەتکردنەوە وە ھەروەھا لەھەندێک شوێن ئەمە گۆڕانکاری بەسەر دادێت. مەرجەکانی بە ئەندامبونی کەسێک لەماسۆنی ئەمانەن:

  1. کەسێکی ئازادبێت و لەژێر کاریگەری کەسدانەبێت
  2. پێویستە باوەڕی بەدروستەکەری گەردون ھەبێت بۆ نمونە باڵی ماسۆنی لەسوید تەنھا ئەو کەسانە وەردەگرێت کەسەربە ئاینی مەسیحین
  3. پێویستە تەمەنی ١٨ساڵ بێت یان لەھەنێک شوێنی تر٢١ساڵ
  4. ئەبێت کەسێکی سەلامەت بێت لەڕوی جەستەی ــ مێشکی ـــ ئەخلاقی وەدەبێت سومعەیەکی باشی ھەبێت
  5. دەبێت لەلایەن کەسانی ماسۆنیەوە فێربکرێت
  6. دەبێت ھەڵگری بڕوانامەی (کۆلێژ) بێت بەلایەنی کەمەوە

ئەندامانی ماسۆنی سورن لەسەر ئەوەی کە ماسۆنیەت ئاین نیە و جێگرەوەی ھیچ ئاینێکیش نیە و زۆربەی کات دڵنیایان لەسەر ئەوە داوە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Freemasonry." Encyclopedia of Occultism and Parapsychology. 2001. Encyclopedia.com. 13 Dec. 2010 <http://www.encyclopedia.com ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.>.
  2. ^ EIr. «FREEMASONRY». در Encyclopædia Iranica. چاپ 1st. December 15, 2000.