بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گەمارۆدانی حەلەب (١٩٨٠)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەمارۆدانی حەلەب
بەشێکە لەسەربزێویی ئیخوان موسلمین
جێحەلەب
پۆتانی شوێن٣٦°١١′٥٣″N ٣٧°٩′٤٨″E
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی نیسانی ١٩٨٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٨١
بەشداربووئیخوان موسلمین لە سووریا، سووریا
Map

گەمارۆدانی حەلەب ئاماژەیە بۆ چەند کۆمەڵکوژییەک کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ھێزەکانی حکوومەتی سووریا بە سەرۆکایەتی حافز ئەسەد لە ساڵی ١٩٨٠ لەکاتی شەڕی چەکداری نێوان ئەوان و گرووپە سوننەکان ئەنجامدرا. لە پێشەنگدا ڕێکخراوی ئیخوان موسلمین.[١]

پێشینە

[دەستکاری]

ناڕەزایەتی و توندوتیژی

[دەستکاری]

حەلەب بە شێوەیەکی نەریتی وەک گرنگترین شاری سووریا لە دوای دیمەشق سەیر دەکرێت، ھەروەھا ناوەندێکی گرنگ بووە بۆ ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراسی و عەلمانی سووریا و ھەروەھا ئۆپۆزسیۆنی چەکداری ئیسلامیی. شارەکە شوێنی کۆمەڵکوژیی قوتابخانەی تۆپخانەی حەلەب بوو لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٩، ھەروەھا شاھیدی شەڕ و پێکدادانی بەردەوامی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی حکوومەت و ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی بوو لە پاییزی ١٩٧٩. شانە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی توندڕەو ھێرشیان کردە سەر پۆلیس و دەورییەکانی حکوومەت؛ لە ئەنجامدا سوپای حکوومەتی سووریا و ھێزە ئەمنییەکان ھەڵمەتی دەستگیرکردنیان دەستپێکرد و لە ئەنجامدا زیانی زۆری گیانی لێکەوتەوە.

ھێزە ئەمنییەکانی حکوومەت ئۆپۆزسیۆنیان سەرکوت کرد و ھەڵیانکوتایە سەر ناوەند و شوێنی کۆبوونەوەکانی. ھێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لە پێنج ھەزار سەربازی سەرایای بەرگری پێکھاتبوون، ھەروەھا ھەزاران ئەندامی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی دەوڵەت؛ سەرەڕای بوونی زۆری حکوومەت، کەرتە گەورەکانی حەلەب لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی سووریا کەوتنە خوارەوە.

زیادبوونی چالاکیی ئۆپۆزسیۆن

[دەستکاری]

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٩ توندوتیژی لەو شارەدا تەقییەوە، دوای ئەوەی ھێزە ئەمنییەکان شێخ زەینەددین خەیروڵڵایان دەستگیرکرد، کە دەنگێکی پێشەنگی ئیسلامییەکان و ئیمامی موعتادی نوێژی ھەینی بوو لە مزگەوتی گەورەی حەلەب. دوابەدوای دەستگیرکردنەکە، چالاکیی ئۆپۆزسیۆن و توندوتیژی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد و ڕۆژانە خۆپیشاندان و مانگرتن و بایکۆت و ھێرش بۆ سەر نووسینگەکانی حیزبی بەعس زیادی کرد. ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی گەورەترین مەترسی بوو بۆ سەر دەوڵەت، ھەروەھا باشترین چەکدار و ڕێکخراویش بوو، ھەرچەندە ئۆپۆزسیۆنی عەلمانی ھەڕەشەی لە دەوڵەتی بەعس دەکرد بەھۆی پاڵپشتی بەربڵاوی چینی ناوەند و ھەروەھا گرووپە کەمینەکانی دژبەری ئیسلامییەکان.

ئەنجام

[دەستکاری]

زیانەکان

[دەستکاری]

بە مەزەندەکردن ١٠٠٠–٢٠٠٠ کەس لە کاتی گەمارۆدانەکەدا لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون، یان لە کاتی پێکدادانەکاندا، بەبێ جیاوازی، یان وەک بەشێک لە لەسێدارەدانی پوختە (اجراءات موجزە). بەلایەنی کەمەوە ھەشت ھەزار کەس دەستگیرکراون و سەرچاوەکانی دیکەش باس لە ١٠ ھەزار زیندانی دەکەن. لە ساڵی ١٩٧٩ تا ١٩٨١ ھێزەکانی ئیخوان موسلمین زیاتر لە ٣٠٠ کەسیان لە حەلەب کوشت؛ نزیکەی ھەموویان بەرپرسی بەعسی عەلەوی بوون، بەڵام ھەندێک لە پیاوانی ئایینیشیان تێدابوو کە ئەم کوشتنانە و ھەڵمەتی تیرۆری چەکداری ئیخوان موسلیمنیان سەرکۆنە کردبوو.[٢][٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «حلب.. والمدن التي دمرها آل الأسد». almodon. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. https://archive.org/details/syriaunmasked00midd
  3. https://www.jewishpolicycenter.org/2009/02/28/from-hama-to-hamas-syrias-islamist-policies/
  4. https://archive.org/details/thingsfallapartc00byma