بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گۆرگی پلێخانۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

گۆرگی ڤالێنتینۆڤیچ پلێخانۆڤ (بە ڕووسی: Георгий Валентинович Плеханов) (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٥٦ – ٣٠ی ئایاری ١٩١٨) فەیلەسوف و بیردۆزەوانێکی مارکسی ڕووسی بوو، دامەزرێنەری بزووتنەوەی مارکسی بوو لە ڕووسیا و بۆ چەندین ساڵ نوێنەری سەرەکیی و بەرگریکاری بووە. و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا و دوای جیابوونەوەی ئەو پارتە لە ساڵی ١٩٠٣، پشتیووانی بەلشەفیکەکان (پارتی زۆرینە)ی کردووە، بەڵام ھەمیشە ھەوڵی دروستکردنی ھاوپەیمانی لە نێوان ئەو دوو حیزبەدا دەدا.

پلێخانۆڤ پێی وابوو کە کۆمەڵگە مرۆییەکان و بەتایبەت کۆمەڵگەی ڕووسی ھێشتا «پێشوەختە»ن بۆ جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی مارکسیزم و سەرمایەداری دەبێت سەرەتا گەشە بکات بۆ ئەوەی سۆسیالیزم موومکین بێت و ھەر بۆیەش دژی حکوومەتی سۆڤیەت بووە. گرنگترین بەرھەمەکانی بریتین لە: «ئەنارکیزم و سۆسیالیزم»، «مێژوو لە ڕوانگەی یەکتاپەرستەکانەوە»، «مێژووی ماتریالیزم»، «ڕاستییە لۆژیکییەکان»، «گرنگی لێکۆڵینەوە لە مێژوو لە ڕووی گەشەسەندنی بیرکردنەوە»، «ڕۆڵی تاک لە گەشەسەندنی مێژوودا» و کۆتان بەرھەمی خۆی: «پرسە بنەڕەتییەکانی مارکسیزم».

پلێخانۆف لە ماوەی ژیانیدا بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر ماتریالیزمی مێژوویی، مێژووی فەلسەفەی ماتریالیستی، و ڕۆڵی جەماوەر و تاک لە مێژوودا نووسیوە و ھەمیشە پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە مارکسیزم ڕێبازێکی ماتریالیستییە نەک ئایدیالیستی و پێش ئەوەی ڕووسیا ببێتە سۆسیالیستی دەبێت بە قۆناغێکی گەشەسەندنی سەرمایەداریدا تێپەڕێت. ھەروەھا لەبارەی پەیوەندی نێوان بنەما و سەرپێکھاتە، ڕۆڵی ئایدۆلۆژیاکان و ڕۆڵی ھونەر لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا نوسیوە. وەک بیرمەندێکی مارکسی گرنگ و پێشەنگ لەم جۆرە دۆخانەدا باسی لێوە کراوە. لە کۆتاییدا پلێخانۆڤ لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا لە ٣٠ی ئایاری ١٩١٨ بە نەخۆشی سیل لە شاری زیلێنۆگۆرسکی، سانت پترسبۆرگ کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «گئورگی پلخانف»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٨ی ٩ی ٢٠٢٣.