گڵاوپێستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێستێکی توشبوو بە کاژۆکی.

گڵاوپێستی[١] یان گڵاوی[١] یان سەدەف (بەلاتینی:Psoriasis) نەخۆشییەکی درێژخایەنە توشی پێست و نینۆک یان جومگەکانی مرۆڤ دەبێت، نەخۆشییەکە توشی ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەبێت لەھەموو تەمەنەکان بەتایبەت لە ھەرزەکار و پێگەیشتوان، نەخۆشییەکە بەھۆی بۆماوەیی یانیش خواردنەوەی ماددە بێ ھۆشکەرەکان یاخود دڵە ڕاوکێی بەردەوام یان گۆڕینی ژینگە و ناجێگیری باری دەرونی تووشی مرۆڤ دەبێت، گەلێک جاریش بەھۆی ھەوکردنی جومگەکانەوە توشی مرۆڤ دەبێت، ھەبونی ئامێرەکانی پشکنینی پەستانی خوێن و شەکرە لە ماڵەکان و بەکارھێنانیان بەبەردەوامی لە ھۆکارە باوەکانی سەردەمە، بەجۆرێک مرۆڤ دەخاتە دڵە ڕاوکێوە.

لەنیشانەکانی بەرزبونەوەی توێژاڵێکی تەنک و جیانەبوەوەی سەر پێستە، بەجۆرێک ستورەکەی دیارە لەگەڵ ئەوناوچەپێستانەی کە تووشی نەھاتوە، توێژاڵەکە خۆی سپی دەنوێنێت و بەردەوام خوریشت دەکات، بەم ناوچەیەی پێست دەوترێت ھەوکردنی پێست کە بەردەوام نەخۆشەکە بێزاردەکات.

ھۆکارە زانستییەکەی ئەوەیە کە پێست لەم ناوچانە بەزوویی گەشە دەکات و بەپێش ناوچەکانی تری پێست دەکەوێت، کە تەواوی ماوەکەی ٢٨ ڕۆژ دەخایەنێت و بەتەواوی دەبینرێت لەسەر ڕووی پێست دا،

ھەروەھا لەسەر جومگەکانیش بەدیاردەکەوێت بەتایبەت جومگەکانی دەست ھەروەھا پێستی سەر و پشتی مرۆڤ و ژێرسک و نێوان پەنجەکانی پێ و ڕوخساری پێشەوەی سەر یان ھەر شوێنێکی تری پێست.

لەنێوان ھەموو شوێنەکان گڵاوپێستی سەر جومگەکان لەھەموو ناوچەکانی تر بە ئازارترە، کە ١٥٪ توشبوان ھەوکردنی پێستی سەر جومگەکانیان ھەیە.

ئەوکەسانەی کە نینۆکەکانیان توشی گڵاوپێستی دەبێتەوە دەبینێت کە نینۆکەکەی بۆ ڕەنگی خاکی کاڵ گۆڕدراوە یان دروستبوونی ھێڵی ڕەشی ستونی بە درێژایی نینۆکەکەی.

گڵاوپێستی تووشی ڕووپۆشی ناوەوەی کۆئەندامی ھەناسەدانیش دەبێت بەتایبەت لەناوچەی ژوورەوەی لوت.

لە کارا یاریدەدەرەکانی دیاریکردنی نەخۆشی گڵاوپێستی نیشانەکانی ئوسپێتزە(Auspitz's sign)چەند پشکنینێکی پزیشکین بەھۆیەوە دەتوانرێت جۆڕی نەخۆشییەکە بناسرێتەوە و دەست نیشان بکرێت، ئەم ڕێگایەش بەناوی ئەم زانایە کراوە کە ئەم نەخۆشییەی دەست نیشان کرد (Heinrich Auspitz ١٨٣٥)

گڵاوپێستی دەتوانێت کاریگەری بخاتە سەر ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ و کاروبارەکانی ڕۆژانەی ئەمیش بەھۆی خوریشتی بەردەوام و ھەبونی ئازار و دڵە ڕاوکێی زۆڕ، کەناتوانێت بەشداربێت لەھەندێ کار و پیشە وەک وەرزش و مەلەوانی یان تەشەنە بکات و کاریخاتە سەر دەرونی مرۆڤ و بەرەو نەخۆشی خەمۆکی ببات.

گڵاوپێستی بە زۆڕ جۆر سەرھەڵدەدات: Plaque psoriasis)psoriasis vulgaris)گڵاوپێستی بەربڵاو scalp psoriases گڵاوپێستی پێستی سەر.

دەکرێت مناڵانیش تووشی ئەم نەخۆشییە ببن، بەڵام بەھۆی کەمی تەمەن و کەمی گەشەی پێستی دیاریکردنی سەختە، زۆرینەی توشبوانی خوار بیست ساڵ بە ئاستەم دەتوانڕێت نیشانەکانی دەست نیشان بکرێت، بەڵام ھەبوونی متمانە بە خود دەتوانێت ڕێگری لەتەشەنەکردنی بکات.

چارەسەر[دەستکاری]

بەشێوەیەکی گشتی نەتوانڕاوە چارەسەری ئەم نەخۆشییە دیاری بکرێت ئەمیش لەبەر ئەوەی پەیوەستە بە دەروونی مرۆڤەوە، ھەندێک لەنەخۆشەسەرەتاییەکان بەوەرگرتنی دەرمان چارەسەردەکرێن ئەوانەی لەقۆتاغێکی ناوەندی دان بەڕێگای تیشکی ڕووناکی چارەسەر وەردەگرن بەڵام ئەوانەی بە ئاستێکی بەرز توشی ئەم نەخۆشییە بوون ئەوە بەکۆمەڵ چارەسەری وەردەگرن.[٢][٣]

چارەسەری دەرمان[دەستکاری]

کۆرتیکۆستیرۆید دەرمانێکی زۆرسەرکەوتوە بۆ چارەسەری پێستی کەم تووشبوو بەھەوکردن، کە دەتوانێت لەماوەی ھەشت حەفتە چارەسەری پێستەکە بکات یان نیشانەکانی بەرەو باش بوون نیشان بدات ئەگەر نەخۆش بەردەوام بێت لە بەکارھێنانی، بەڵام ڕتێنۆیدات و دڵۆپدانی لوت تا ڕادەیەک سەرکەوتوە، بەڵام تێبینی کراوە کۆرتیکۆستیرۆیدی بەھێز لەھەموو دەرمانەکانی تر ئەنجامەکەی باشتربووە، بەتایبەت ئەگەر ھاتوو ڤیتامین دی لەگەڵ بەکارھات، لەگەڵ ھەموو ئەمانە زۆڕ بیرنەکردنەوە لە نەخۆشییەکە و خۆ سەرقاڵ کردن بەشتی تر لە چارەسەرە مسۆگەر کراوەکان دادەنرێت.[٣]

چارەسەر بە ھێزی ڕووناکی[دەستکاری]

ھێزی ڕووناکی بەتایبەت ڕووناکی خۆڕ بۆ ماوەیەکی زۆڕ لە چارەسەرە ھەرە باشەکانە[٣] بەتایبەت تیشکەکانی نێوان ئاڕاستەدرێژی ٣١٣–٣١١ نانۆمیتر لە ھەمووی سەرکەوتوو ترە.[٣]

نەشتەرگەری[دەستکاری]

دەرکەوتوە کە نەشتەرگەری گیرفانەی گەروو (ھێڵکە گەروو)(لەوزەتێن) ئەنجامی باشی ھەبوە و بۆتە ھۆی نەمانی گڵاوپێستی.[٣][٣]

ئاماری تووشبوان[دەستکاری]

ڕێژەی تووشبوان لە کۆمەڵگەی خۆڕئاوایی لە نێوان ٢–٤ ٪ لە تەواوی ژمارەی دانیشتوانە،[٣] ئاستی تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە بەگوێڕەی ڕەگەزەکانی مرۆڤ و نەتەوە و ژینگە گۆڕانکاری بەسەردادێت لەبەر ئەوەی نەخۆشییەکە پەیوەستە بە بۆماوەیی و باری دەرونی مرۆڤ.[٣] ھەروەھا لەھەموو تەمەنێکی مرۆڤ سەرھەڵدەدات، زۆرینەی توشبوان لەنێوان ساڵانی ١٥ بۆ ٢٥ ساڵی دان، سێ چارەکی توشبوانی جیھان لەتەمەنی پێش بیست ساڵی دان.[٣][٣]

ئەوکەسانەی ھەڵگری نەخۆشییەکانی ڕیخەکۆلەن وەک نەخۆشی ھەوکردنی کڕۆھەن و ھەوکردنی کۆلێتن لەھەرکەسێکی تر زۆرتر ئەگەری تووشبونیان بەم نەخۆشییە ھەیە.[٣] ڕێژەی تووشبوان لە دانیشتوانی دوور لە ھێڵی ناوەڕاستی زەوی بەرزە[٣] کەسە سپی پێستە بە ڕەسەن ئەوڕووپاییەکان لەھەرکەسێکی تر مەترسی تووشبونیان لێ دەکرێت، بەڵام کەسی ڕەش پێست یاخود ئەفریکاییەکان ڕێژەی توشبونیان زۆڕکەمە مەگەر ئەو ڕەشپێستانە نەبن کە باوانی دوو ڕەگیان ھەیە لەگەڵ سپی پێستەکان، وە ھیندییە سوورەکانی ئەمریکا تاکو ئێستا تووشی ئەم نەخۆشییە نەبوون، لەناو میللەتی کورد ئەم نەخۆشییە بەربڵاوە بەتایبەت ئەوانەی ھەرلەباوانەوە تەنھا لەگەڵ ھیندۆئەوروپاییەکان تێکەڵ بوون.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا قاموس المورد، البعلبکی، بیروت، لبنان.
  2. ^ ئ ا Weller, Richard; John AA Hunter; John Savin; Mark Dahl (2008).
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ {{cite journal}}: Empty citation (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]