بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەخۆشیی کڕۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخۆشیی کڕۆن
ئەو سێ باوترین شوێنانەی ڕیخۆڵە کە نەخۆشیی کڕۆنی تێدا دەردەکەوێت.
تایبەتمەندیھەرسناسی
نیشانەکانئازاری سک، سکچوون، تا، دابەزینی کێش
Complicationsکەمخوێنی، لیری پێست، باداریی جومگەکان، شێرپەنجەی کۆڵۆن
Usual onset٢٠ > ٣٠ ساڵی
ماوەدرێژخایەن
ھۆکارەکاننەزانراو
Risk factorsجگەرەکێشان
ڕێگای دەستنیشانکردنشانەوەرگرتن، پشکنینە تیشکییەکان
Differential diagnosisکۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار، نەخۆشیی گەنم، نەخۆشیی بەھجەت، گەدەنەخۆشی بەھۆی دەرمانە دژەھەوکردنە ناستیڕۆیدییەکان، نەخۆشی سیلی ڕیخۆڵە
Medicationکۆڕتیکۆستیڕۆید، مێتۆترێکسەیت
Prognosisکەمێک کورتبوونەوەی تەمەنی پێشبینیکراو
ڕوودانەوە٣٫٢ لەھەر ١٠٠٠ کەسێک (وڵاتانی پێشکەوتوو)

نەخۆشیی کڕۆن جۆرێکە لە نەخۆشیی ھەوکردنی ڕیخۆڵە (IBD) کە دەکرێت ڕووبدات لە ھەر پارچەیەکی ڕێڕەوی ھەرسدا لە دەم تا کۆم. نیشانەکان بەزۆری بریتین لە ئازاری سک، سکچوون (لەوانەشە خوێنی لەگەڵ بێت ئەگەر ھەوکردنەکە زۆر بێت)، تا، و دابەزینی کێش.[١][٢] ئەو کێشانەی تر کە لە دەرەوەی ڕێڕەوی ھەرسن لەوانەیە بریتیبن لە کەمخوێنی، لیری پێست، ھەوکردنی جومگەکان، ھەوکردنی چاو، و ماندووێتی.[٢] گیرانی ڕیخۆڵە دەکرێت ڕووبدات لە ئەنجامی ھەوکردنی درێژخایەن، ھەروەھا تووشبووان لە مەترسییەکی زیاتردان بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن و شێرپەنجەی ڕیخۆڵە باریکە.[٣]

ھەرچەندە ھۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی کڕۆن ناڕوونن، وا بڕوادەکرێت بەرئەنجامی تێکەڵەیەک لە ھۆکارە ژینگەیی، بەرگری، و بەکتریایییەکان بێت لەو کەسانەی لەڕووی بۆماوەیییەوە شیاون.[١][٤][٥][٦] ئەمەش دەبێتە ھۆی تێکچوونێکی ھەوکردنی درێژخایەن، کە کۆئەندامی بەرگریی لەش ھێرش دەکاتە سەر ڕێڕەوی ھەرس، کە دەکرێت ئامانج لێی دژەپەیداکەرەکانی میکڕۆبەکان بێت.[٤][٧] ھەرچەندە نەخۆشیی کڕۆن پەیوەندی بە بەرگرییەوە ھەیە، بەڵام وا پێناچێت خۆیییەبەرگری بێت (چونکە کۆئەندامی بەرگری نەوروژێنراوە لەلایەن لەشەوە).[٨] کێشە بنەڕەتییەکەی بەرگری نەزانراوە؛ ھەرچەندە، لەوانەیە دۆخێکی ناتەواویی بەرگری بێت.[٧][٩][١٠]

نزیکەی نیوەی مەترسییەکان پەیوەندی بە بۆماوەوە ھەیە، کە زیاد لە ٧٠ بۆھێڵی تێوەگڵاو دۆزراونەتەوە[٣][١١].جگەرەکێشەکان دوو ھێندە ئەگەری دەرکەوتنی کڕۆنیان ھەیە بە بەراورد لەگەڵ جگەرەنەکێشەکان.[١٢] ھەروەھا زۆرجار ئەم نەخۆشییە دەستپێدەکات پاش ھەوکردنی گەدە.[٣] دەستنیشانکردنەکەی لەسەر بنەمای کۆمەڵێک بەڵگە دەبێت لەوانە وەرگرتنی شانە (بایۆپسی) و سیمای ناوپۆشی ڕیخۆڵە، پشکنینە تیشکییەکان، و شێوەی نەخۆشییەکە. ئەو دۆخانەی کە دەکرێت ھاوشێوەی ئەو دەربکەون؛ کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار و نەخۆشیی بەھجەت دەگرێتەوە.[٣]

ھێشتا ھیچ چارەسەرێکی بنبڕکەر بۆ نەخۆشیی کڕۆن نییە.[١][٣] دەرمانەکان بەکاردێن بە مەبەستی چارەسەری نیشانەکان، کپکردنی نەخۆشییەکە و ڕێگری لە سەرھەڵدانەوەی.[٣] لەو کەسانەی تازە دەستنیشانکراون، لەوانەیە کۆڕتیکۆستیڕۆیدیان پێبدرێت بۆ ماوەیەکی کورت بۆ خێرا ساڕێژکردنی نیشانەکان، ھاوشان لەگەڵ دەرمانێکی تر وەک مێتۆترێکسەیت یان سایۆپیورین بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی.[٣] ھەروەھا وازھێنان لە جگەرەکێشانیش پێشنیاز دەکرێت بۆ تووشبووانی کڕۆن.[٣] یەک لە پێنجی ئەو کەسانەی تووشبوون، لە نەخۆشخانە دەخەوێنرێن لە ساڵێکدا؛ و ھەروەھا نیوەی تووشبووانیش پێویستیان بە نەشتەرگەری دەبێت لە یەکێک لە کاتەکان لە ماوەی ١٠ ساڵدا.[٣] ھەرچەندە کە پێویستە نەشتەرگەری بە کەمترین ڕێژە ئەنجامبدرێت، بەڵام نەشتەرگەری پێویستیشە بۆ تیشکخستنەسەر ھەندێک لە دومەڵەکان، گیرانی ڕیخۆڵە، و شێرپەنجەکان.[٣] گەڕان بۆ شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بە ھەناوبینی (colonoscopy) پێشنیازدەکرێت ھەر چەند ساڵ جارێک ئەنجامبدرێت، لەدوای ھەشت ساڵی یەکەمی دەرکەوتنی نەخۆشییەکە.[٣]

نەخۆشیی کڕۆن کاردەکاتە سەر ٣٫٢ کەس لەھەر ١٠٠٠ کەسێک لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور؛[١٣] کەمتر باوە لە ئاسیا و ئەفریقا.[١٤][١٥] لە مێژوودا ئەم نەخۆشییە زیاتر باوبووە لە وڵاتانی پێشکەوتوو.[١٦] ھەرچەندە، ڕێژەکەش دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە بەتایبەتی لە وڵاتانی پەرەئەستێن،[١٥][١٦] لەوەتەی ١٩٧٠ کانەوە. نەخۆشیی ھەوکردنی ڕیخۆڵە بووەتە ھۆی مردنی ٤٧٬٤٠٠ کەس لە ٢٠١٥،[١٧] و ئەوانەشی کڕۆنیان ھەیە تەمەنی پێشبینیکراویان کەمێک کورتبووەتەوە.[٣] نەخۆشیی کڕۆن زیاتر لە ھەرزەکاری و سەرەتای گەنجیدا دەستپێدەکات، ھەرچەندە دەکرێت لە ھەر تەمەنێکدا دەربکەوێت.[١٨][٣] نێر و مێ بە ڕێژەیەکی یەکسان کارتێکراون.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ «National Institute of Diabetes and Digestive and Kidney Diseases»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  2. ^ ئ ا «Crohn's disease». The Autoimmune Registry (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز Dc، Baumgart؛ Wj، Sandborn (٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). «Crohn's disease». Lancet (London, England) (بە ئینگلیزی). ٣٨٠ (9853). doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٢)٦٠٠٢٦-٩. ISSN ١٤٧٤-٥٤٧X. PMID ٢٢٩١٤٢٩٥.
  4. ^ ئ ا Cho، Judy H.؛ Brant، Steven R. (2011-05). «Recent Insights Into the Genetics of Inflammatory Bowel Disease». Gastroenterology (بە ئینگلیزی). ١٤٠ (6): ١٧٠٤. doi:١٠.١٠٥٣/j.gastro.٢٠١١.٠٢.٠٤٦. PMID ٢١٥٣٠٧٣٦. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  5. ^ R، Dessein؛ M، Chamaillard؛ S، Danese (2008 Sep). «Innate immunity in Crohn's disease: the reverse side of the medal». Journal of clinical gastroenterology (بە ئینگلیزی). ٤٢ Suppl ٣ Pt ١. doi:١٠.١٠٩٧/MCG.٠b٠١٣e٣١٨١٦٦٢c٩٠. ISSN ١٥٣٩-٢٠٣١. PMID ١٨٨٠٦٧٠٨. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  6. ^ T، Stefanelli؛ A، Malesci؛ A، Repici؛ S، Vetrano؛ S، Danese (2008 May). «New insights into inflammatory bowel disease pathophysiology: paving the way for novel therapeutic targets». Current drug targets (بە ئینگلیزی). ٩ (5). doi:١٠.٢١٧٤/١٣٨٩٤٥٠٠٨٧٨٤٢٢١١٧٠. ISSN ١٨٧٣-٥٥٩٢. PMID ١٨٤٧٣٧٧٠. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  7. ^ ئ ا Dj، Marks؛ Fz، Rahman؛ Gw، Sewell؛ Aw، Segal (2010 Feb). «Crohn's disease: an immune deficiency state». Clinical reviews in allergy & immunology (بە ئینگلیزی). ٣٨ (1). doi:١٠.١٠٠٧/s١٢٠١٦-٠٠٩-٨١٣٣-٢. ISSN ١٥٥٩-٠٢٦٧. PMID ١٩٤٣٧١٤٤. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  8. ^ Jl، Casanova؛ L، Abel (٣١ی ئابی ٢٠٠٩). «Revisiting Crohn's disease as a primary immunodeficiency of macrophages». The Journal of experimental medicine (بە ئینگلیزی). ٢٠٦ (9). doi:١٠.١٠٨٤/jem.٢٠٠٩١٦٨٣. ISSN ١٥٤٠-٩٥٣٨. PMID ١٩٦٨٧٢٢٥.
  9. ^ Lalande، Jean-Daniel؛ Behr، Marcel A (2010-07). «Mycobacteria in Crohn's disease: how innate immune deficiency may result in chronic inflammation». Expert Review of Clinical Immunology (بە ئینگلیزی). ٦ (4): ٦٣٣–٦٤١. doi:١٠.١٥٨٦/eci.١٠.٢٩. ISSN ١٧٤٤-٦٦٦X. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  10. ^ Jk، Yamamoto-Furusho؛ Jr، Korzenik (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦). «Crohn's disease: innate immunodeficiency?». World journal of gastroenterology (بە ئینگلیزی). ١٢ (42). doi:١٠.٣٧٤٨/wjg.v١٢.i٤٢.٦٧٥١. ISSN ١٠٠٧-٩٣٢٧. PMID ١٧١٠٦٩٢١.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
  11. ^ Jc، Barrett؛ S، Hansoul؛ Dl، Nicolae؛ Jh، Cho؛ Rh، Duerr؛ Jd، Rioux؛ Sr، Brant؛ Ms، Silverberg؛ Kd، Taylor؛ Mm، Barmada؛ A، Bitton (2008 Aug). «Genome-wide association defines more than 30 distinct susceptibility loci for Crohn's disease». Nature genetics (بە ئینگلیزی). ٤٠ (8). doi:١٠.١٠٣٨/ng.١٧٥. ISSN ١٥٤٦-١٧١٨. PMID ١٨٥٨٧٣٩٤. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  12. ^ J، Cosnes (2004 Jun). «Tobacco and IBD: relevance in the understanding of disease mechanisms and clinical practice». Best practice & research. Clinical gastroenterology (بە ئینگلیزی). ١٨ (3). doi:١٠.١٠١٦/j.bpg.٢٠٠٣.١٢.٠٠٣. ISSN ١٥٢١-٦٩١٨. PMID ١٥١٥٧٨٢٢. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  13. ^ Na، Molodecky؛ Is، Soon؛ Dm، Rabi؛ Wa، Ghali؛ M، Ferris؛ G، Chernoff؛ Ei، Benchimol؛ R، Panaccione؛ S، Ghosh؛ Hw، Barkema؛ Gg، Kaplan (2012 Jan). «Increasing incidence and prevalence of the inflammatory bowel diseases with time, based on systematic review». Gastroenterology (بە ئینگلیزی). ١٤٢ (1). doi:١٠.١٠٥٣/j.gastro.٢٠١١.١٠.٠٠١. ISSN ١٥٢٨-٠٠١٢. PMID ٢٢٠٠١٨٦٤. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  14. ^ L، Prideaux؛ Ma، Kamm؛ Pp، De Cruz؛ Fk، Chan؛ Sc، Ng (2012 Aug). «Inflammatory bowel disease in Asia: a systematic review». Journal of gastroenterology and hepatology (بە ئینگلیزی). ٢٧ (8). doi:١٠.١١١١/j.١٤٤٠-١٧٤٦.٢٠١٢.٠٧١٥٠.x. ISSN ١٤٤٠-١٧٤٦. PMID ٢٢٤٩٧٥٨٤. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  15. ^ ئ ا Ø، Hovde؛ Ba، Moum (٢١ی نیسانی ٢٠١٢). «Epidemiology and clinical course of Crohn's disease: results from observational studies». World journal of gastroenterology (بە ئینگلیزی). ١٨ (15). doi:١٠.٣٧٤٨/wjg.v١٨.i١٥.١٧٢٣. ISSN ٢٢١٩-٢٨٤٠. PMID ٢٢٥٥٣٣٩٦.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
  16. ^ ئ ا J، Burisch؛ P، Munkholm (2013 Jul). «Inflammatory bowel disease epidemiology». Current opinion in gastroenterology (بە ئینگلیزی). ٢٩ (4). doi:١٠.١٠٩٧/MOG.٠b٠١٣e٣٢٨٣٦٢٢٩fb. ISSN ١٥٣١-٧٠٥٦. PMID ٢٣٦٩٥٤٢٩. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  17. ^ «Global, regional, and national life expectancy, all-cause mortality, and cause-specific mortality for 249 causes of death, 1980-2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015». Lancet (London, England) (بە ئینگلیزی). ٣٨٨ (10053). ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٦)٣١٠١٢-١. ISSN ١٤٧٤-٥٤٧X. PMID ٢٧٧٣٣٢٨١.
  18. ^ www.semanticscholar.org https://www.semanticscholar.org/paper/05a5ae8428cccf53277dbd297b02ee9af0fdad69. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)