گڵادیس وێست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گڵادیس وێست

لەدایکبوون١٩٣٠ (تەمەن ٩٣–٩٤)
نەتەوەئەمریکی
ھاوسەرئێرا وێست
مناڵ(ەکان)٣

گڵادیس وێست (بە ئینگلیزی: Gladys Mae West؛ لەدایکبووی ١٩٣٠، ڤێرجینیا، ئەمریکا) ماتماتیکزانێکی ئەمریکییە. دەستی لە دروستکردنی شێوەی گۆییی زەوی بە ڕێگای ماتماتیکی و پەرەپێدان لە بنەمای کارکردنی مانگە دەستکردەکان بۆ پێوانەکردنی مەودای دووری و شێوەی زەوی ناسراو بە (سەتەلایت جیۆدێسی) ھەبووە، کە سەرەنجام ئەو کارەی خرایە ناو سیستەمی جی پی ئێس.[١]

وێست لە ساڵی ١٩٥٦ تاوەکوو خانەنشینبوونی لە ساڵی ١٩٩٨ بە ھاوبەشی لەگەڵ تیمی ئەندازیاری لە بنکەی دەریایی ئەمریکی لە ڤێرجینیا کاری کردووە، شوێنی مانگە دەستکردەکانی تومارکردووە بە کرداری بیرکاریانەی زۆر ئاڵووز کەبووە ھۆی دروستبوونی سیستەمێکی ورد لە دەستنیشانکردنی شوێنی جوگرافی.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Gladys West's work on GPS 'would impact the world'". Fredericksburg.com (بە ئینگلیزی).
  2. ^ "The woman behind your GPS". ShareAmerica. ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)