بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گوڵی زەرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوڵی زەرد
ئەلبومی ستودیۆ لە لایەن شەھریار جەمشیدی
بڵاوبوونەوەپووشپەری ٢٠١٤
تۆماربوونجۆزەردانی ٢٠١٢
شوێنتاران، ئێران
ستودیۆچکاد ھنر
چەشن
ماوە٤٧:٤٦
بڵاوکەرەوەآذر کیمیا
بەرھەمھێنەرشەھریار جەمشیدی
کاتزانیی شەھریار جەمشیدی
دەنگی کوێستان
(٢٠٠٨)
گوڵی زەرد
(٢٠١٤)
لایلایەکانی کۆچەرێک
(٢٠١٨)
تاکەگۆرانییەکانی گوڵی زەرد
  1. «لە بەر دەرگە (ھەڵبەستوان: عەبدوڵڵا پەشێو)»
  2. «(ھەڵبەستوان: ھەوڕی) مەقامی ڕاست»
  3. «شاری دڵان (ھەڵبەستوان: پیرەمێرد)»
  4. «تاکەژەنی کەمانچە»
  5. «کیژە کورد (ھەڵبەستوان:ھەژار)»
  6. «دڵداری بیدەنگ (ھەلبەستوان:عەبدوڵڵا پەشێو)»
  7. «تاکەژەنی کەمانچە»
  8. «گوڵی زەرد (ھەلبەستوان: عەبدوڵڵا پەشێو)»

گوڵی زەرد (بە فارسی: گلی زرد) ئەلبومێکی مۆسیقای کوردییە بە بەرھەمھێنانی شەھریار جەمشیدی.[١] دەنگبێژی ئەلبۆمەکە کاوە بابانە و شێعرەکانی بریتین لە چەن ھۆنراوەی کلاسیک و نوێی کوردییە. ئەلبۆمەکە بۆ گرووپی کەمانچە و ئامێرە زەربییەکان لەگەڵ گۆرانی بە شێوازی ئورکیستراڵ تۆمار کراوە.

ماوەی ئەلبوومەکە ٤٧ خوڵەکە. ئەلبۆمی گوڵی زەرد بریتییە لە پێنج بەرهەمی گورانی، یەک دووانەی ئاواز و کەمانچە لەگەڵ دوو تاکەژەنیی کەمانچە. کەرەستەی بەرهەمەکان لەسەر بنمای پەیژەگەلی مۆسیقای کوردی لە ڕێگەی کەلک وەرگرتن لە شێوازی "دژخاڵ" کاونتەرپۆینت بۆ ئورکێسترا، گرووپی کەمانچە دانراوە. ھۆنراوەکانی ئەلبۆمەکە بەرهەمی عەبدوڵڵا پەشێو، ھەژار, پیرەمێرد و ھاوڕێن.[٢][٣] [٤]

ھونەرمەندان

[دەستکاری]

هۆنراوەکان

[دەستکاری]

بەرهەمی لە بەر دەرگە

[دەستکاری]

عەبدوڵڵا پەشێو

شه‌و راشکا
ئه‌ژنۆم شڵ بوو،
مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه هه‌ڵپڕووکا
ده‌رگه‌که‌تم لێ بکه‌وه
ئه‌م شه‌و هاتووم
بۆ چنینی
چه‌پکه نێرگزێکی چاوت،
بۆ وچانێ،
بۆ خه‌ونێ، توزه گریانێ
له سه‌ر هه‌وری قژی خاوت.
ده‌رگه‌که‌تم لێ بکه‌وه!

ترووسکایی شاری یادگار بانگی کردووم

له گه‌ڵ سیمای مناڵیما،
له گه‌ڵ خه‌می شۆڕه‌بیما،

هاتووم و ناگه‌ڕێمه‌وه

یا پێت ده‌گه‌م،
یا وه‌ک مۆمێک
ده‌سووتێم و ده‌توێمه‌وه.
ده‌رگه‌که‌تم لێ بکه‌وه!

هه‌ر دڵداره‌کەی جارانم،

هه‌ر کێڵگه‌کەی به‌ر ده‌رگه‌که‌تم،
هه‌ر تینووه‌کەی به‌ر کڕێوه باو بارانم.

ده‌رگه‌که‌تم لێ بکه‌وه!

شه‌و راه‌شکا،
ئه‌ژنۆم شڵ بوو،
مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه هه‌ڵپرووکا:
ده‌رگه‌که‌تم لێ بکه‌وه!

دارو به‌ردی به‌ر ده‌رگه‌که‌تان هاتنه تکا!

هاوار، هاوار، هاوار، هاوار
هاوار، هاوار، هاوار، هاوار

ده‌رگه‌که‌تم لێ بکه‌وه!

بەرهەمی شاری دڵان

[دەستکاری]

هۆنراەی پیرەمێرد

به ڕوویا زولفی په‌خشان کردووه، له‌یل و نه‌هارێکه

له شه‌ودا رۆژی په‌نهان کردووه، شێوەی عوزارێکه

خه‌یاڵم وا بوو شه‌و بێ یته خه‌وم چی بکه‌م خه‌وم نایێ؟

خه‌تای گریان و سووچی، دیدەی شه‌و زینده‌وارێکه

ئه‌گه‌ر بم توانیایه! نه‌م ده‌هێشت دڵ هێند بناڵێنێ

به‌ڵام چی لێ ده‌که‌ی؟ بیمار و شێت و که‌وته کارێکه

له ناو شاری دڵاندا جار ئه‌ده‌ن کێ بێ که هوشیار بێ

له هیچ لاێێ جه‌واب ناێی، عه‌جه‌ب خامۆش شارێکه

بەرهەمی کیژە کورد

[دەستکاری]

هۆنراەی هەژار

ئه‌رێ ئەی کیژه کوردەی چاو که‌ژاله

ئه‌رێ ئەی شوخ و شه‌نگەی چارده ساڵه

ئه‌تۆ خۆت کوردو خوێنی لاوی کوردان

به تورکی چاوی مه‌ستت کرد حه‌واله

به خوێنی مەی ده‌دەی ئاوی مژوڵت

بژانگت بوچی سه‌ر نێزەی که‌مانه

ته‌نافی زولفت ئاۆیزانی بالات

نه‌مامی هاو نه‌ژادانت خه‌یاله

روحت بردم به قه‌ندی لێوه‌کانت

ده‌زانی کورد به قه‌ند ویرانه ماله

بەرهەمی دڵداری بیدەنگ

[دەستکاری]

هۆنراەی عەبدوڵڵا پەشێو

دوو دڵدارین کپ و بێده‌نگ

دوو زامدارین، ژین شه‌وه‌زه‌نگ

له ئاسمانی خه‌یاڵی ته‌ر دێینه فڕین

بێ سکاڵا، بێ رازونیاز ده‌ربڕین
به‌ڵام خۆشه!
ئه‌و دڵه چوولەی خامۆش بوو!
دوور له جۆش بوو

ئێستا پڕه له ئاوازی ده‌نگی سازی خۆشه‌ویستی

خۆشه‌ویستی که‌س نه‌بیستی، که له ئه‌سری شه‌وگاری چاو

پێشکه‌شم کرد هه‌رچه‌ند ویستی

له چوارچێوەی دڵی لاودا

شێوەی جوانی یه‌کتریمان هه‌ڵواسیوه

له ئاوێنەی ڕوونی چاودا

دڵی یه‌کمان چاک ناسیوه.

بەرهەمی گوڵی زەرد

[دەستکاری]

هۆنراەی عەبدوڵڵا پەشێو

ئەی گوڵی زه‌رد، ئەی گوڵی زه‌رد، ئەی گوڵی زه‌رد

ئەی گوڵی، ئەی گوڵی، ئەی گوڵی زه‌رد
ئەی گوڵی، ئەی گوڵی، ئەی گوڵی زه‌رد
ئەی گوڵی، ئەی گوڵی، ئەی گوڵی زه‌رد!
ئه‌گه‌رچی ڕه‌شه‌بای نامه‌رد
په‌یتاپه‌یتا هه‌ڵمه‌ت دێنێ
له چلی ژین بتقرتێنێ،
له ژێر پێیان تێر بتشێلێ
بتئه‌نجنێ و هه‌ر نه‌تهێڵێ،
ئەی گوڵی زه‌رد
تا ناکام بی و نه‌گەی به کام،
سارێژ نه‌بێ له دڵتا زام.
تا ناکام بی و نه‌گەی به کام،
سارێژ نه‌بێ له دڵتا زام.
به‌ڵام، گیانا،
ئەی گوڵی زه‌رد،
به‌رز هه‌ڵچووی گه‌ڵا بێگه‌رد:
به‌رز هه‌ڵچووی گه‌ڵا بێگه‌رد:
ئەی گوڵی زه‌رد
تۆ هه‌ر ده‌ژیت…
ڕه‌گت هه‌یه له دووره شوێن.
گڕت هه‌یه
تۆ هه‌ر ده‌ژیت
ڕه‌گت هه‌یه له دووره شوێن.
گڕت هه‌یه

له ناو هه‌موو تنۆکێک خوێن.

ئەی گوڵی زه‌رد
ئەی گوڵی زه‌رد
ئەی گوڵی زه‌رد
ئەی گوڵی زه‌رد

ئاخ

ئەی گوڵی زه‌رد
ئەی گوڵی زه‌رد
ئەی گوڵی زه‌رد
ئەی گوڵی زه‌رد

وا

هه‌زاران لاوی نه‌به‌رد
دڵداری تۆن
هه‌زاران لاوی نه‌به‌رد
دڵداری تۆن.
چاوه‌نوارێ به‌هاری تۆن.
به‌هاری تۆن.

باوه‌ڕی به هێزیان پێته. ژینیان داده‌نێن له ڕێتا.

پۆڵایینن،
زۆر به هێزن،

به هه‌ر نرخێک ده‌تپارێزن. ئەی گوڵی زه‌رد.

تاکو شه‌وه با ڕه‌شه‌با
لابه‌لا بتهێنێ و بتبا…
تاکو شه‌وه با ڕه‌شه‌با
لابه‌لا بتهێنێ و بتبا…
تۆ هه‌ر ده‌ژیت ئەی گوڵی زه‌رد
تۆ هه‌ر ده‌ژیت ئەی گوڵی زه‌رد

به‌رز هه‌ڵچووی گه‌ڵا بێگه‌رد

تۆ هه‌ر ده‌ژیت
ڕه‌گت هه‌یه
له دووره شوێن.
گڕت هه‌یه
تۆ هه‌ر ده‌ژیت
ڕه‌گت هه‌یه
له دووره شوێن.
گڕت هه‌یه

له ناو هه‌موو تنۆکێک خوێن

ئەی گوڵی زه‌رد
ئەی گوڵی زه‌رد
ئەی گوڵی زه‌رد
ئەی گوڵی زه‌رد

ئاخ

ئەی گوڵی زه‌رد
ئەی گوڵی زه‌رد
ئەی گوڵی زه‌رد
ئەی گوڵی زه‌رد


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. مازیار رەزایی. ««گلی زرد» مجموعه موسیقی کردی منتشر شد» (بە فارسی). موسیقی ما. لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. پەسار فایق. «شەھریار جەمشیدی نوێترین کاری ھونەری خۆی بڵاودەکاتەوە» (بە کوردی). ماڵپەڕی پەیامنێر. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  3. «ئەلبۆمی گوڵی زەرد». ماڵپەڕی بەندکەمپ. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |بەرهەم= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  4. پانتا بەهرامی. «رادیو زمانە، گلی زرد برای کوبانی» (بە فارسی). رادیۆ زەمانە. لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]