گووگڵ کرۆم
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |

گووگڵ کڕۆم (بە ئینگلیزی: Google Chrome) بەرنامەیەکی گەڕانی وێبە. یەکێکە لە بەرھەمە سەرکەوتووەکانی کۆمپانیای گووگڵ. کرۆم بۆ کۆمپیوتەر، تابلێت و مۆبایلە زیرەکەکان بەردەستە. گووگڵ کڕۆم بە زمانی پرۆگرام سازی «C++, assembly, Python، جاڤا سکریپت» دروست کراوە، یەکەم وەشانی گووگڵ کڕۆم لە ساڵی ٢٠٠٨ دروستکراوە، یەکێ لە تایبەتمەندییەکانی ئەم وێب گەڕۆکە بوونی وێب کۆگا (Chrome Web Store) کە بەکارھێنەران دەتوانن تایبەتمەندی زۆر بکەن لەوانە گۆڕینی ڕووکار.
سیستمی کارپێکەری
[دەستکاری]ئەو سیستمە کارپێکەریانەی کە پاڵپشتی گووگڵ کڕۆم دەکەن:
- ئەندرۆید، وەشانی چوار بەسەرەوە
- ئای ئۆ ئێس، وەشانی ٤٫٣ بەرەو سەرەوە
- لینوکس،
- مەک ئۆ ئێس، لەوەشانی ١٠٫٥ بەرەو سەرەوە لەسەر پڕۆسیسەری ئینتەڵ بەتەنیا!
- ویندۆز، وەشانی ئێکس پی بەرەو سەرەوە
- وێن کیتی بەرھەمی ئەپڵ
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە گووگڵ کرۆم تێدایە.