بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گوانتانامۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوانتانامۆ
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢
ناو بە زمانی فەرمیGuantanamo Bay detention camp
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکاریی کارگێڕیGuantanamo Bay Naval Base
پۆتانی شوێن١٩°٥٤′٩″N ٧٥°٦′٠″W
ماددەی بەکارھاتووکۆنکریت
کارپێکەرھێزی دەریاییی ویلایەتە یەکگرتووەکان
Map
گیراوان لە کاتی گەیشتنیان بۆ گرتوخانەی گوانتانامۆ

بەندینخانەی گوانتانامۆ ئەو بەندینخانەیە لە ٢٣ شوباتی ١٩٠٣ لەسەردەمی (تیۆدۆر ڕۆزفێڵت)ی ٢٦ھەمین سەرۆکی ئەمریکا دروست دامەزرا. دەکەوێتە دوورگەی گوانتانامۆ لە باشووری خۆرھەڵاتی ووڵاتی (کوبا)٩٠ میل لە فلۆریداوە دوورە و لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت. لە جەنگی ئیسپانیا و ئەمریکا لە ساڵی ١٨٩٨ کوبا لەژێر دەسەڵاتی ئیسپانیادا دەبێت و ئەمریکاش ئەم شوێنە دەکاتە بنکەی سەربازی دژی ئیسپانیا. لە ساڵی ١٩٠٣دا ئەمریکا کوبا دەگرێت و ئەم ناوچەیە بەڕێککەوتن لەکوبا وەردەگرێت و دەڵێت کە بەکاریدەھێنێت بۆ بنکەی سەربازی و کاری خەڵووز. لە ٢٠٠٣ لە مانگی ٧دا زۆرترین ڕێژەی زیندانیی تێدابوو کە ٦٨٤ کەس بوون و ٦ ساڵ دواتر و کە ئۆباما بووە سەرۆک ڕێژەکە بوو بە ٢٤٢ زیندانی. لە ساڵ ٢٠٠٩ ئۆباما وتی بە ١ ساڵ گوانتانامۆ دادەخەین، بەڵام تائێستا دانەخراوە. منداڵترین زیندانی لە گوانتانامۆ تەمەنی ١٤ ساڵ بوو کە ئەفغانی بوو، لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستگیرکرابوو. بەتەمەنترینیش پیاوێکی پیر بوو بەناوی محەممەد کە ٨٩ ساڵ بوو. لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستگیرکرابوو، ئەمیش ئەفغانی بوو بەڵام دوای چەند مانگێک ئازاد کرا. زیندانییەکان لە خەڵکانی ٣٥ وڵاتی جیاواز پێکھاتبوون کەئەویش ئەم ووڵاتانە بوون :- [ ئازەربێجان - ئوردن - ئوسترالیا - ئەفغانستان - ئیمارات - ئۆزبەکستان - ئۆگەندا - ئەندۆنیسیان - ئێران - بەحرەین - بەلجیکا - بۆسنەوھەرسک - تونس - جەزائیر -دانیمارک - ڕووسیا - زامبیا - سعودیە - سودان - سووریا - سوید - سۆماڵ - تاجیکستان -عێراق - فەڵەستین - قەتەر - کوێت - لوبنان - لیبیا - مالیزیا - میسر - مەغریب - مۆریتانیا - ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا - یەمەن]. ٩ زیندانی لەگوانتانامۆ مردوون و ٣ دانەش خۆیان کوشتووە. سەبارەت بە داخستنی گوانتانامۆ ئەمریکا بووە بە دوو بەشەوە. پارتەکەی ئۆباما و کلینتۆن کە دیمووکراسییەکانن پێیان وایە دەبێت دای بخەن، بەڵام کۆماریەکان و کاندیدەکەیان کە ترەمپە دەڵێن کە ئەم بەندینخانەیە پێویستە و نابێت دابخرێت. بەپێی توێژینەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٢دا، ٧٠٪ی ئەمریکییەکان لەگەڵ داخستنی گوانتانامۆ نین. . سزادان لە گوانتانامۆ زۆر بێویژدانانە و نامرۆڤانەیە و چەندەھا سزای قورس لێرە ھەیە وەک: -سزای دەروونی -لێدان -ساردکردن و گەرمکردنی خانەکان -خواردن لێگرتنەوە -زیندانی تاکەکەسی -ڕێگەنەدان بەخەوتن -خواردن بەزۆر پێدان -ژاوەژاو بۆ ئازاردانی مێشک -پێدانی ئاوی دەریا یان سوێر بەزۆر لە ١٦ی ئابی ٢٠١٦ دا بڵاوکرایەوە کە لەسەرەتای کردنەوەی گوانتانامۆ ٧٧٩ کەس زیندانی کراون تا ئێستا. ئێستا ٦١ زیندانی لە گوانتانامۆن کە ٢٠ کەسیان دەگوێزرێنەوە و ٧ کەسیان دۆسیەکانیان لەبەردەم دادگادایە و ٣٤ کەسیش دەھێڵرێنەوە. گوانتانامۆ ٤ کامپی سەرەکی تێدایەئەم ٤ دانەیەش بریتین لە: -کامپی دەلتا -کامپی ئیکۆ -کامپی ئیگوانا -کامپی ئێکس ڕای بێجگە لەم چوارە کەمپێک ھەیە بەناوی (کەمپی ٧) کە زۆر نھێنییە و شوێنی کەسە گەورەکانە. کەمپی ئێکس ڕەی زۆرترین زیندانیی لەخۆگرتبوو بەڵام دواتر داخرا. کەمپی دەلتا ئێستا بەتاڵە و لەوانەیە دابخرێت. کامپی ئیکۆ ٢٤ کاتژمێر چاودێری دەکرێت و کامپی ئیگواناش شوێنی کەسە منداڵەکانە و زستانی ساڵی ٢٠٠٤ داخرا لەبەر چۆڵی و ساڵی ٢٠٠٥ دووبارە ٣٨ کەسی تێدا دەستبەسەر کرا و کردیانەوە.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «"دۆکیتی گوانتانامۆ". ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز».
  2. «گوانتانامۆ و دەستبەسەرکردنی نایاسایی».

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]