کەیت بۆسوۆرت
کەیت بۆسوۆرت | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣
ناوی کاتی لەدایکبوون | Catherine Anne Bosworth |
ھاوسەر | Michael Polish |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Orlando Bloom، Alexander Skarsgård، Matt Czuchry، Justin Long |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەر، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، نمایشکار |
پەروەردە | Cohasset High School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٧ |
ئایین | بوودیزم |
ڕەنگی چاو | شین، hazel |
ڕەنگی قژ | blond hair |
باری تەندرووستی | heterochromia iridum |
کاترین ئان بۆسوۆرت (بە ئینگلیزی: Catherine Ann Bosworth، لەدایکبووی ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣)، زیاتر بە کەیت بۆسوۆرس ناسراوە، ئەکتەرێکی ئەمریکییە. کەیت دەستی بە کاری نواندن کرد بە ڕۆڵی بێلا بانکز لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی گەنجە ئەمریکییەکان. بە نواندن لە فیلمی بلو کراش (٢٠٠٢) ناوبانگی دەرکرد. دوای ئەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە فیلمی خاکی سەرسووڕھێن ڕۆڵی کچە ھاوڕێی ھەرزەکاری ئەکتەری پۆرن جۆن ھۆڵمزی بینی کە ڤال کیلمەر ڕۆڵی تێدا دەگێڕا. لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆسوۆرت ڕۆڵی ساندرا دەی لە فیلمی ئەودیو دەریادا بینی. لەو کاتەوە کەیت ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمە دیارەکاندا گێڕاوە، لەوانە فیلمی سووپەرمان دەگەڕێتەوە وەک لۆیس لەین لە ساڵی ٢٠٠٦ و فیلمی ٢١ لە ساڵی ٢٠٠٨. لە ساڵی ٢٠٠٨ کەیت بۆسوۆرت کارە ھونەرییەکەی خۆی وەک مۆدێلێک بەناونیشانی کالڤین کلاین و وتەبێژی کۆمپانیای کۆج فراوانتر کرد.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Kate Bosworth»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣.