کێڤن فایگی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کێڤن فیج
لەدایکبوون (١٩٧٣-٠٦-٠٢) ٢ی حوزەیرانی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
بۆستن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پیشەبەرھەمھێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری جێبەجێکار
بواری کاربەرهەمھێنانی فیلم
پەروەردەزانکۆی باشووری کالیفۆرنیا، USC School of Cinematic Arts، Westfield High School
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٠
شاکارەکانستۆدیۆکانی مارڤل
خەڵاتەکانInkpot Award

کێڤن فیج (بە ئینگلیزی: Kevin Fiege) (لەدایکبووی ٢ی حوزەیرانی ١٩٧٣)[١] بەرھەمھێنەری فیلم و تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە سەرۆکی ستۆدیۆکانی مارڤێڵ بووە و بەرھەمھێنەری سەرەکی فیلمی گەردوونی سینەمایی مارڤێڵ بووە.[٢] ئەو فیلمانەی بەرھەمی ھێناوە کۆی گشتی زیاتر لە ٢٦٫٨ میلیارد دۆلاری ئەمریکی لە بۆکس ئۆفیسی جیھانیدا بەدەستیھێناوە.[٣] دوای تۆڵەستێنەکان: کۆتاییی یارییەکە کە زۆرترین داھاتی ھەبووە تا ئێستا، بووە زۆرترین داھاتی بەرھەمھێنەر لە ھەموو کاتێکدا.

فیگ ئەندامی کۆمەڵەی بەرھەمھێنەرانی ئەمریکییە. لە ساڵی ٢٠١٨ پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم بەھۆی بەرھەمھێنانی فیلمی پڵنگی ڕەش, یەکەم فیلمی سوپەرکەسایەتییە کە پاڵێوراو بوو بۆ باشترین فیلم و یەکەم فیلمە لە گەردوونی سینەمایی مارڤێڵ کە خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنا. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بووە بەڕێوەبەری داھێنەری کۆمپانیای مارڤێڵ ئینتەرتەینمەنت.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

فیگ لە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماساشوستس لەدایکبووە و لە وێستفیڵد لە ویلایەتی نیوجرسی گەورە بووە،[٤][٥] لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا ڕووی لە نیوجرسی کردووە و تا تەمەنی ھەژدە ساڵی لەوێ ژیاوە[٦] لە قوتابخانەی ئامادەیی وێستفیڵد دەرچووە.[٧] باپیرەی لە لای دایکییەوە، ڕۆبەرت ئی. شۆرت لە ساڵانی ١٩٥٠دا بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆنی بووە، کاری لەسەر فیلمە دراماکان کردووە.[٨][٩][١٠]

دوای خوێندنی ئامادەیی، داواکاری پێشکەش کرد بۆ زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا بۆ قوتابخانەی ھونەرە سینەمایییەکان، کە ئەلما مەتەری دەرھێنەرە دڵخوازەکانی بوو: جۆرج لوکاس، ڕۆن ھاوارد و ڕۆبەرت زێمێکیس دوابەدوا بوون. پێنج داواکاری یەکەمی ڕەتکرایەوە، بەڵام لە شەشەمدا وەرگیرا.[١١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Kevin Feige". امپایر (مجله). Archived from the original on July 17, 2019. Retrieved July 17, 2019.
  2. ^ "Marvel Entertainment Names David Maisel as Chairman, Marvel Studios and Kevin Feige as President..." بیزنس وایر. March 13, 2007. Archived from the original on May 11, 2009. Retrieved July 1, 2008.
  3. ^ "Kevin Feige Movie Box Office Results". باکس آفیس موجو. Archived from the original on August 29, 2019. Retrieved August 17, 2019.
  4. ^ "Kevin Feige". امپایر (مجله). Archived from the original on July 17, 2019. Retrieved July 17, 2019.
  5. ^ "Marvel With a Fan at the Helm Steers Its Heroes to the Screen". The New York Times. July 25, 2011. Archived from the original on December 8, 2012. Retrieved September 3, 2010. Mr. Feige, 38...
  6. ^ "An Extended Conversation with Kevin Feige". Vanity Fair (بە ئینگلیزی). 2017-12-04. Retrieved 2022-02-02.
  7. ^ Alterman, Elizabeth (June 25, 2013). "Follow Your Bliss, WHS Principal Tells Class of 2013". Westfield Patch. Archived from the original on November 27, 2017. Retrieved November 27, 2017.
  8. ^ Ryan, Joal. "The incredible, hidden history of the Marvel Cinematic Universe". CNET (بە ئینگلیزی). Retrieved January 8, 2021.
  9. ^ Garrahan, Matthew (October 31, 2014). "Kevin Feige: the movie nut who transformed Marvel". فایننشال تایمز. Retrieved November 9, 2016. Mr Feige, 41,.... As a teenager in New Jersey, Mr Feige knew he wanted to work in Hollywood. … Giving this year's commencement address at the University of Southern California School of Cinematic Arts, he told the audience of Gamble soap operas such as Guiding Light and As the World Turns (خۆتۆمارکردن پێویستە)
  10. ^ Roshanian, Arya (August 2, 2016). "Former Procter & Gamble Executive Robert E. Short Dies at 95".
  11. ^ Garrahan, Matthew (October 31, 2014). "Kevin Feige: the movie nut who transformed Marvel". فایننشال تایمز. Retrieved November 9, 2016. Mr Feige, 41,.... As a teenager in New Jersey, Mr Feige knew he wanted to work in Hollywood. … Giving this year's commencement address at the University of Southern California School of Cinematic Arts, he told the audience of Gamble soap operas such as Guiding Light and As the World Turns (خۆتۆمارکردن پێویستە)