کۆیلایەتی کریمییەکان و نۆگایییەکان لە خۆڕھەڵاتی ئەورووپادا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆیلایەتی کریمییەکان و نۆگایییەکان لە خۆڕھەڵاتی ئەورووپادا
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٤٤١

بۆ ماوەی زیاتر لە سێ سەدە، سوپای کریمی خان وھۆزی نۆگا ھێرشیان دەکردە سەر خاکەکانی ڕووسیو پۆڵەندا ولیوتوانا وناوچەکانی تر وخەلکانێکی زۆریان بە کۆیلە دەگرت. زۆرجار بە ھاوبەشی وبە پاڵپشتی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا ئەم لارەیان ئەنجامیان دەدا. ئامانجی سەرەکی ئەم ھێزەانە ئەوە بووکۆیلە کردن و دەست بەسەرداگرتنی خاکەکانیان بوو، زۆربەی کۆیلەکانیان بۆ بازاڕەکانی کۆیلایەتی کەلە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی بەرێوە دەچوو لە کۆنستانتاپول (ئەستەنبول)ی سەردەم وەیان بۆ شوێنی تریان هەناردە دەکرد لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.[١] لە هەمان کاتدا بازرگانانی جینێوا و ڤینیسییەکانیش دەستیان بەسەر بازرگانی کۆیلایەتیدا گرتبوو کە کەلە نێوان کریمیاوە تا دەگەیشتە ڕۆژاوای ئەورووپاوە. ئامانجی ئەم جۆرە بازرگانیە ئەوە بوو دەرھێنانی سەرچاوە مرۆی و ئابووری لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپاوە. خەلکانی ئەم خاکانە کە لە «کێڵگە کێوییەکان» دا نیشتەجێ بوون، بریتی بوون لە ناوچەی پێدەشتایییەکان لەگەڵ خاکی پێ دەشتی باراناویەکان ئەمیش دەکەوێتە پێنج سەد میل یان زیاتر لە باکووری دەریای ڕەشەوە، ئێستا ئەم خاکانە پێک هاتووە لە زۆرینەی دانیشتووانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئوکرانیا و باشووری ڕۆژاوای ڕووسیا.[٢][٣][٤] سەرژمێر کردنی ئەو خەلکانەی کە ڕووبەڕووی کۆیلایەتی ببوونەوە وە کاریگەری کۆیلایەتیان لەسەر بەجێ هێشترا جیا بوون: مێژوونووسی پۆڵەندی بۆدەن بارانۆڤسکی وامەزندەی کرد کەلە سەدەی ١٧ھەمدا کۆنفیدراڵی پۆڵەندی - لیتوانی کە ئەم وڵاتانە دەگرتە خۆیپۆڵەندا، لیتوانیا، لاتیڤیا، ئیستۆنیا، ئوکراینا و بیلاڕوس)یە، لە ساڵی ١٤٧٤ بۆ ساڵی ١٦٩٤ بە تێکڕای ٢٠٬٠٠٠ مرۆڤ ساڵانە دەرفێندران، کە ڕێژەیان دەگەیشتە یەک ملیۆن کەس.[٥] میکاییل کۆدارکۆڤسکی وامەزەندە دەکات کە ١٥٠٬٠٠٠ بۆ ٢٠٠٬٠٠٠ کەس لە ڕووسیادا لە نیوەی یەکەمی سەدەی حەڤدەھەمدا ڕفێندراون. لە ساڵی ١٤٦٨دا یەکەم وگەورەترین ھێرشی بەکۆیلەکردن ڕوویداوە لە سنووری باشووری ڕۆژھەڵاتی پۆڵەندا.[١] وە دواتر دیسان ھێرشی کۆیلە لەسەر ھەنگاریا بوو لە ساڵی ١٧١٧دا.[٦] وا مەزندە دەکرێت کە دوایین گەورەترین ھێرشی تەتەرەکان وتورکەکان لە ساڵی ١٧٦٩دا لە جەنگی نێوان ڕووسیا و تورکەکان بووە، کە ٢٠ ھەزار دیلی شەڕ بەکۆیلە کراون.[٧]

ھۆکاری جوگرافی[دەستکاری]

هۆکارو دەرئەنجامی هێرش کردنی تەتەرکان بۆ سەر ئەم خاکانە و شێوازی ژیانیان ئەوە بوو کە ئەم زەویانە لە ڕووی جوگرافی لێکەوتەی درووس بوونیانەوە جۆری پێدەشتایی بوونە ئەمانیش دەکەوێتە باشووری ئەوراسیا، ئەم زەویانە شێوەیەکی تەختیان بەخۆیەوە دەبینن و زۆربەی دانیشتووانەکای کۆچەرین یان نیمچە کۆچەرن، وەک گەلانی کازان و گەلانی کریمیا و گەلانی ئەستراکان. بەھۆی ڕووبەری فراوانی وھەڵکەوتە و گونجاوی ناوچەکەیان وشیوازی ژیانی دانیشتووانەکان کە گەڕۆکن کۆچەرن، جەنگ و دەسکەوتەکانی و بازرگانیکردن بە کۆیلە قازاجتر بوو لە بازرگانیکردن بەشتومەکی تر، ڕووسەکان خاکەکانی ڕۆژھەڵات وسنورەکانی باشووریان ڕیکخراو کردبوو بۆ مەیدانی جەنگ کە ئەمانیش سلاڤییەکانی ڕۆژھەڵات بوون، کە بەبەردەوامی ڕووبەڕووی هێرشی داگیرکەرانەی جۆراجۆر دەبوونەوە. ئەم چەکدارانە بە شێوەیەکی سەرەکی بە ڕم و کەوان و شمشێر شەڕیان دەکرد، وتوانایان ھەبوو بەسەدان میل بەدرێژایی پێدەشتایییەکان گەشت بکەن بەبێ ئەوەی هیچ بەربەستێکی تری سروشتی وەکو زنجیرە شاخاوییەکان وەیان ھەر ڕێگرێک تر بێ. ئەم تەتەرانە ھێرشیان دەکردە سەر لادێکان ئەمیش بە تەنھا پێدانی ئاگادارییەکی کورت خایەن و دوای هێرشیان دەکردو خەڵکەکەیان بەدیل دەگرت دیسان بەڕێوە دەڕۆیشتن بۆ شوێنی تر. گەورەترین نیگەران کە تەتەرەکان کە ڕووبەڕووی دەبوونەوە ئەویش دۆزینەوەی خۆراکی پێویست بوو بۆ ئەسپەکانیان. دانیشتووانی کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکان بەبێ ھەبوونی سوپایەکی بەھێز ئامانجێکی ئاسان بوون بۆ ئەو جۆرە ھێرشبەرە گەرۆکانە. ناوچە بەرفراوانە پێدەشتییەکان بەبەردەوامی شوێنێکی مەترسیدار مانەوە. تەنانەت لە ناوەڕاستی سەدەی ١٨میشدا، لەگەڵ نەبوونی ئارامی وئاسایشی لە سەر سنوورەکانی باشوور، جووتیارە ڕووسەکان لە سەر سنوورەکان بەبەردەوامی چەکدر بوونە لە کشتوکاڵکردنی خاکەکانیان.

کاریگەریە ئابوریەکان[دەستکاری]

زۆربەی ئەو ھێرشانەی کە ئەنجام دەدرا لە خاکەکانی ڕووسیای ئەمڕۆ ئەمیش خاکەکانی ئوکرانیا بوو کە پێشتر دابەش کرابوون لە نێوان مۆسکۆ و لیتوانیا، ھەرچەندە ئەم خاکانە دەکەوێتە خاکی مۆڵداڤیا و سیرکاسیا کە دەکەوێتە باکووری کۆکاسیا. بەشێکی بەرچاوی دانیشتووانی کریمی ڕەگەزی نێر ڕووبەڕووی ھەڵمەتی بەکۆیلەکردندا تێپەڕیون.[٨] ئامانجی سەرەکی باری ئابوری ھێرشەکان تاڵانکردن بوون، لە ھەندێک بوارەوە بابەتی دارایی بوو، بەڵام زۆربەی لایەنەکان لایەنی مرۆیی بوو.[٩] ئەم کاڵا مرۆیانە زۆربەی کات دەفرۆشرانە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، ھەرچەندە ھەندێکیان ھەر لە کریمیا دەمانەوە. پیاوی کۆیلە و ئازادکراو نزیکەی ٧٥٪ دانیشتووانی کریمیایان پێک دەھێنا.[٨] بە گوێرەی زانیاری کەلە ئینسایکلۆپیدیای بەریتانیدا ھاتووە، «وا مەزندە دەکرێت کە بۆ ھەر کۆیلەیەکی خەڵکی کریمیا بێ تا دەگەیشتەبازار بفرۆشرێت چەندەھا خەڵکی ئەم ناوچەیان دەکوشت کاتی ھێرشکردنیان و چەندیان دەمردن لە ڕێگا یا دەگەیشتبە بازاڕی کۆیلە».[٨] بازاڕی سەرەکی کۆیلە لە کافا بوو کە دوای ساڵی ١٤٧٥ بەشێک بوو لە کەناراوەکانی کریمیا بەدەست عوسمانییەکان بوو. وا مەزندە دەکرا لە ساڵی ١٥٧٠ ساڵانە نزیکەی ٢٠٬٠٠٠ کۆیلە لە کافا دەفرۆشرا.[١٠]

ھۆکارە ڕامیارییەکان[دەستکاری]

کەنەدی کریمیا لە دەڕوبەری ١٦٠٠ تێبینی ئەوە دەکرێت کە ئەو ناوچانەی کە مپۆڵەندا و بەتایبەتی مۆسکۆ داوای دەکردەوە لەبەرامبەر ئەوەی بەرێوەیان ببات دەبرد لەجیاتی ئە.

لە ساڵی ١٤٤١ کریمیای خان کە تەتەرەکان داگیریان کردبوو لە ژێر دەسەڵاتی ھۆردی زێڕین نەما. لە ساڵی ١٥٠٢دا دەسەڵاتی ھۆردی زێرین کۆتایی پێ ھات لە ناوچەکە، ئەو بەربەستەی کەلە نێوان کریمیا و دەوڵەتانی دراوسێکانی کەلە سنووری باکوور بوون نەما. فەرمانڕەواکانی خانەکان سوودیان لە ناکۆکییەکانی نێوان لیتوانیا و مۆسکۆ وەرگرت بەوەی کە ھاوپەیمانیان لەگەڵ دانەیەکێکیان دەبەست، دوای لەهەمان کاتدا لەگەڵ ئەوی تریان هاوپەیمان دەبەست، ئەم ھاوپەیمانییان بەکار دەھێنا کە لەگەڵ یەکێکیان بەست بوو وەک پاساوێک بۆ ھێرشکردنە سەر ئەوی تر. لە ماوەی جەنگی ڕووسەکان و لیتوانیا لە ساڵانی نێوان ١٥٠١ تا ١٥٠٦، خەڵکی کریمیا ھاوپەیمانیان بەست لەگەڵ ڕووسیا و لە ھەمان کاتدا توانیان بخزێنە ناو جەرگەی لیتوانیا. پەیوەندییەکان بەشێوەیەکی خێرا بەرەو خراپی دەچوون. لە ساڵی ١٥٠٧دا ھێرشی بەردەوام بۆ سەر مۆسکۆ دەکرا.[١١] لە ماوەی ھەڵمەتی کە لەساڵی ١٥٧١ دەستی پێ کرد، خانی تەتەر لە کریمیاوە ھێرشیان کردە سەر خاکەکانی ڕووسەکان لە ئەنجامدا مۆسکۆیان سووتاند. کوشتارگەکە گەیشتنە ٨٠٬٠٠٠ قوربانی و ١٥٠٬٠٠٠ ڕووسی وەک دیل گیران.[١٧] ئیڤان ترسناک، کە زانی کە سوپای خانی کریمیا نزیک بووەوە لە مۆسکۆ، بۆ کۆڵۆمنا ھەڵات لەگەڵ ئۆپریکنیکەکانی.[١١] دوای سووتاندنی مۆسکۆ، خانی تەتەر بە پاڵپشتی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، جارێکی تر لە ساڵی ١٥٧٢ دا ھێرشی کردە سەر ڕووسیا. ھێزێکی دوولایەنەی تەتەرەکان و عوسمانەکان لە جەنگی مۆلۆدی شکستیان خوارد. بە ڕابەرایەتی شازادە میکاییل ڤۆرۆتینسکی و شازادە دیمیتری کڤۆرۆستینین لە مانگی تەممووز و ئاب دا، ١٢٠٬٠٠٠ سەربازی تەتەری ھۆردیان شکست ھێنا،[١٢] لە ساڵی ١٦٢٠دا، تەتەرەکان بەشدار بوون لە جەنگی سیکۆرایان کرد، کە تێیدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشدارییان کرد لە سەرکەوتنیان بەسەر پۆڵەسی لیتوانیاندا.

" مەزنی ئەباتیس تابلۆی کێشراوە لەلایەن ماکس پرێسنیاکۆڤ (٢٠١٠). سنوور لەلایەن ڕووسیاوە دروست کرا بۆ پاراستنی لە دەست ھێرشبەرانی کریمیای-نۆگا کە بە خێرایی هێرشیان دەکردو بەرەو ڕێگای مۆرۆڤسکی دەڕۆیشتن و پارێزگاکانی باشووریان وێران کردبوو.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

  • ڕفاندنی تورکی
  • بازرگانیی کۆیلە
  • بازرگانیی کۆیلەی کازاخ لە نیشتەجێبوونی ڕووسی
  • جەنگەکانی عوسمانی لە ئەورووپا
  • کۆیلایەتی لە ڕووسیا
  • کۆیلایەتی لە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی
  • لیستی ھێرشە مەنگۆلەکان و تەتەرەکان لە ئەورووپا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Kizilov, Mikhail (2007). "Slaves, Money Lenders, and Prisoner Guards: The Jews and the Trade in Slaves and Captives in the Crimean Khanate". Journal of Jewish Studies (بە ئینگلیزی). 58 (2): 189–210. doi:10.18647/2730/JJS-2007.
  2. ^ Subtelny, Orest (2000). Ukraine: A History. University of Toronto Press. pp. 105–106. ISBN 0-8020-8390-0. OCLC 940596634.
  3. ^ Minahan, James (2000). One Europe, Many Nations: A Historical Dictionary of European National Groups. Greenwood Press. p. 216. ISBN 0-313-30984-1. OCLC 912527274.
  4. ^ Breyfogle, Nicholas; Schrader, Abby; Sunderland, Willard (2007). Peopling the Russian Periphery: Borderland Colonization in Eurasian History. New York: Routledge. p. 43. ISBN 978-1-134-11288-3. OCLC 182756807.
  5. ^ Yermolenko, Galina I (2010). Roxolana in European Literature, History and Culture. Ashgate Publishing, Ltd. p. 111. ISBN 978-1-4094-0374-6.
  6. ^ Dávid, Géza; Fodor, Pál (2007). Ransom Slavery Along the Ottoman Borders: (Early Fifteenth – Early Eighteenth Centuries). BRILL. p. 203. ISBN 978-90-04-15704-0.
  7. ^ Kizilov, Mikhail (2007). "Slave Trade in the Early Modern Crimea From the Perspective of Christian, Muslim, and Jewish Sources". Oxford University. 11 (1): 2–7.
  8. ^ ئ ا ب Slavery. Encyclopædia Britannica.
  9. ^ Paul Robert, Magocsi (2010). A History of Ukraine: The Land and Its Peoples, Second Edition. University of Toronto Press. pp. 184–185. ISBN 978-1-4426-9879-6.
  10. ^ Halil Inalcik. "Servile Labor in the Ottoman Empire" in A. Ascher, B. K. Kiraly, and T. Halasi-Kun (eds), The Mutual Effects of the Islamic and Judeo-Christian Worlds: The East European Pattern, Brooklyn College, 1979, pp. 25–43.
  11. ^ ئ ا Williams, Brian Glyn (2013). "The Sultan's Raiders: The Military Role of the Crimean Tatars in the Ottoman Empire" (PDF). The Jamestown Foundation. p. 27. Archived from the original (PDF) on 2013-10-21.
  12. ^ Payne, Robert; Romanoff, Nikita (2002). Ivan the Terrible. Cooper Square Press. ISBN 978-1-4616-6108-5. OCLC 1054786811.

کتێبخانە[دەستکاری]