بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆڵ ئۆف دیووتی: بلاک ئۆپس ٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەرگی فەرمیی کایەکە

کۆڵ ئۆف دیوتی: بلاک ئۆپس ٦ (بە ئینگلیزی: Call of Duty: Black Ops 6)یارییەکی تەقەکەری کەسی یەکەمە کە لە ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن ھەردوو کۆمپانیای ترێیارک و ڕەیڤن سۆفتوەیرەوە گەشەیپێدراوە و لەلایەن ئاکتیڤیژنەوە بڵاوکراوەتەوە. ئەمە بیست و یەکەمین بەرھەمی زنجیرە یارییەکانی کۆڵ ئۆڤ دیووتییە و حەوتەمین بەشی سەرەکییە لە زنجیرەی بلاک ئۆپس، کە دوای بەشی کۆڵ ئۆڤ دیووتی: بلاک ئۆپس شەڕی سارد (٢٠٢٠) دێت. چیرۆکی تاک یاریکەری یارییەکە لە ساڵی ١٩٩١ ڕوودەدات و باسی ئەفسەرە یاخیبووەکان ترۆی مارشاڵ و فرانک ودز دەکات کە تیمێک لە نوێنەرەکان پێکدەھێنن بۆ ڕاوکردنی گرووپی پانسیۆن، گروپێکی سەربازی کە پلانی ھێرشێکی ساختەیان ھەیە بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە مەبەستی ناوزڕاندن و گۆڕینی جێگری بەڕێوەبەری سی ئای ئەی.

وەک بەشەکانی پێشووی بلاک ئۆپس، بەشی شەشیش خاوەنی شێوازی فرە-یاریکەر و شێوازی کۆمەڵەی ھەرەوەزی زۆمبییەکانە. شێوازی فرەیاریکەر شازدە نەخشەی نوێی ھەیە لە کاتی دەرچوونیدا و چەندین تایبەتمەندی لە بەشەکانی پێشووی یارییەکە گەڕاندووەتەوە، وەک سیستەمی پلەبەندی. شێوازی زۆمبییەکان دوو نەخشەی تەواو نوێی ھەیە کە درێژە بە چیرۆکی شێوازەکە دەدات لەو شوێنەی کە لە بلاک ئۆپس جەنگی ساردەوە کۆتایی ھات. لە ھەر سێ شێوازەکەدا، یاریکەران دەتوانن سوود لە میکانیزمی جووڵەی ھەمەلایەنە وەربگرن، کە ڕێگەیان پێدەدات بە خێرایی بڕۆن، ھەڵبدەن و بخلیسکێن بە ھەموو لایەکدا.

بلاک ئۆپس ٦ درێژترین خولی گەشەپێدانی ھەیە لە مێژووی کۆڵ ئۆف دیوتیدا کە چوار ساڵی خایاندووە. بازاڕکردن بۆ یارییەکە لە مانگی پێنجی ٢٠٢٤ دەستی پێکرد، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕیکلامی خەیاڵی لە لاپەڕەی سەرەکی چەندین ڕۆژنامە و بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەکی پێشبینینکەر. ئاشکراکردنی تەواوی یارییەکە دوای نمایشکردنی ڕووداوی یارییەکانی ئێکس بۆکس لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بوو. یارییەکە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بۆ پلەیستەیشن ٤، پلەیستەیشن ٥، مایکرۆسۆفت ویندۆز، ئێکس بۆکس وەن، و ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس دەرچوو، ھەروەھا بۆ بەشداربووانی ھەندێک پلانی ئێکس بۆکس گەیم پاس لە ڕۆژی دەرچوونیدا بەردەست بوو.

دوای دەرچوونی، بلاک ئۆپس ٦ ھەڵسەنگاندنی ئەرێنی لە ڕەخنەگرانەوە وەرگرت و گەورەترین دەستپێکی کووەتە ھەفتەی لە مێژووی زنجیرەکەدا تۆمار کرد. ڕەخنەگران بە ئەرێنی وەڵامی دیزاینی ئەرکەکانی ھەڵمەتی تاک یاریکەر، سیستەمی جووڵەی ھەمەلایەنە و شێوازی زۆمبییەکانیان دایەوە.

یاریکردن

[دەستکاری]
نوێ لە کۆڵ ئۆف دیوتی: بلاک ئۆپس ٦ جووڵەی ھەمەلایەنەیە، کە ڕێگە بە یاریکەران دەدات بە خێرایی بڕۆن، ھەڵبدەن و بخلیسکێن بە ھەموو ئاراستەیەکدا. گرتە ڤیدیۆیییەکەی سەرەوە توانای ڕاکردنی ھەمەلایەنە پیشان دەدات.

وەک بەشەکانی پێشووی کۆڵ ئۆڤ دیووتی، بلاک ئۆپس ٦ یارییەکی تەقەکەری کەسی یەکەمە، کە خاوەنی ھەڵمەتێکی تاک یاریکەر، بەشێکی فرە یاریکەر و شێوازی ھاوکاری زۆمبییەکانە. میکانیزمە نوێیەکانی یاریکردن لە بلاک ئۆپس ٦ جووڵەی ھەمەلایەنە لەخۆدەگرێت، کە ڕێگە بە یاریکەران دەدات بە خێرایی بڕۆن، ھەڵبدەن و بخلیسکێن بە ھەموو ئاراستەیەکدا. یارییەکە ھەروەھا چەندین ڕێکخستنی «جووڵەی زیرەک» پێشکەش دەکات کە ھەندێک کرداری یاریکەر خۆکارانە دەکات، لەوانە ڕاکردنی خێرا و سەرکەوتن. یاریکەران ھەروەھا دەتوانن لە نێوان کۆمەڵێک پێشوەختە دیاریکراودا ھەڵبژێرن کە شێوەی شاشەی پیشاندانی یارییەکە دەگۆڕێت، لەوانە پێشوەختەی «میراتی» بۆ شاشەی پیشاندانی زۆمبییەکان کە زیاتر لەگەڵ شێوازی شاشەی پیشاندان لە کۆڵ ئۆف دیوتی: بلاک ئۆپس ٣ (٢٠١٥) دەگونجێت.

ھەڵمەتی تاک یاریکەر چەندین ڕێگا دەخاتە بەردەست بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکان و دارێکی دیالۆگیش لەخۆدەگرێت بۆ کەسایەتییە نایاریزانەکان. لە نێوان ئەرکەکاندا، یاریکەران دەتوانن بچنە شوێنێکی ئارام، کە لەوێ دەتوانن پلان بۆ ئەرکەکانی داھاتوو دابنێن لە ڕێگەی تەختەی بەڵگەکانەوە و کارلێک لەگەڵ کەسایەتییە نایاریکەرەکان بکەن. یاریکەران ھەروەھا دەتوانن پارە، کە لە سەرتاسەری ئەرکەکاندا دەدۆزرێتەوە، بۆ کڕینی چەندین «سوودی ئۆپەرەیتەر» بەکاربھێنن کە باشترکردن بۆ چەکەکان و کەرەستەکان دەستەبەر دەکات. لە زۆربەی ئەرکەکاندا، یاریکەران ڕۆڵی ئەفسەری یاخیبووی سی ئای ئەی ویلیام «کەیس» کالدێرۆن دەبینن، بەڵام لە ھەندێک ئەرکدا یاریکەران کۆنترۆڵی کەسایەتی تر دەکەن. ھەندێک ئەرکی ھەڵمەتەکە خەڵاتی جوانکاری بە یاریکەران دەبەخشێت بۆ بەکارھێنان لە شێوازەکانی فرەیاریکەر و زۆمبییەکان دوای تەواوکردنیان، لەوانە نەخشەی چەک، سکینی یاریکەر، ستیکەر و ڕازاندنەوەی چەک.

فرەیاریکەری بلاک ئۆپس ٦ شازدە نەخشەی تەواو نوێی لەگەڵ دەرچوونیدا ھەیە؛ دوازدە لەم نەخشانە بۆ شێوازە سەرەکییەکانی یاری شەش-دژی-شەش (٦دژی٦) دیزاین کراون، و چوار نەخشەی "سترایک"یش ھاوکات ھەن، کە بۆ ھەردوو شێوازی سەرەکی ٦دژی٦ و ھەڵبژاردەیەک لە شێوازەکانی دوو-دژی-دوو (٢دژی٢) دیزاین کراون. تایبەتمەندییە گەڕاوەکانی فرەیاریکەر لە یارییەکانی پێشووی کۆڵ ئۆف دیوتی سیستەمی ئاستی "پرێستیج"ی نەریتی لەخۆدەگرێت، کە ڕێگە بە یاریکەران دەدات کە گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی یاریکەر، دووبارە ڕێکی بخەنەوە تا دە جار، و شێوازی "شانۆ"، کە ڕێگە بە یاریکەرانی پلەیستەیشن ٥، مایکرۆسۆفت ویندۆز و ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس دەدات یارییە فرەیاریکەرەکان لە ڕوانگەی ھەر یاریکەرێکەوە دووبارە ببینن.

لە زۆمبییەکاندا، یەک بۆ چوار یاریکەر دژی پۆلە بێکۆتاکانی مردووە زیندووەکان دەجەنگن، کە لە ژمارە و سەختیدا زیاد دەکەن لەگەڵ ھەر خولێکی تەواوکراودا. زۆمبییەکان دوو نەخشەی تەواو نوێی ھەیە - «تێرمینەس» و «لیبەرتی فۆڵز» - لەگەڵ دەرچوونیدا؛ ھەردوو نەخشەکە ئەرکێکی سەرەکییان تێدایە کە یاریکەران دەبێت بە خۆیان چارەسەری بکەن، لەگەڵ ژمارەیەک ئەرکی لاوەکی. شێوازێکی ڕێنیشاندەر بڕیارە دوای دەرچوون زیاد بکرێت، کە ڕێگە بە یاریکەران دەدات ئەرکە سەرەکییەکان بە یارمەتی ناویاری تەواو بکەن. شێوازەکە دوو دراوی سەرەکی ھەیە بۆ یاریکەران بۆ بەڕێوەبردن: جەوھەر و پاشماوە؛ یەکەمیان بۆ کڕینی دەرگاکان بەکاردێت بۆ کردنەوەی بەشە نوێیەکانی نەخشەکان و بەدەستھێنانی چەندین باشترکردنی یاریکەر، لەوانە قوتووەکانی «پێرک-ئە-کۆلا» و باشترکردنەکان بۆ چەکەکانی یاریکەر لە ئامێری «پاک-ئە-پەنچ»، لەکاتێکدا دووەمیان بۆ بەدەستھێنانی گۆڕانکارییەکانی فیشەک بۆ چەکەکانی یاریکەر و دروستکردنی جۆرەھا کەرەستەی کوشندە و تاکتیکی بەکاردێت. یاریکەران ھەروەھا دەتوانن «گۆبڵگەم» بەدەست بھێنن، کە بەکارھێنانی یەکجارەن کە کاریگەری و توانای جۆراوجۆر بە یاریکەر دەبەخشن، و «باشترکردنەکان» بکەنەوە - کۆمەڵێک باشترکردنی بچووک و گەورە بۆ پێرکەکان، باشترکردنە مەیدانییەکان و گۆڕانکارییەکانی فیشەک. ھەر بڕگەیەکی یاریکردن تا سێ باشترکردنی بچووک و گەورەی ھەیە، کە یەکێک لە ھەر جۆرێکیان دەکرێت ھاوکات بەکاربھێنرێت، کە ڕێگە بە یاریکەران دەدات شێوازە جیاوازەکانی یاریکردن تاقی بکەنەوە و بە دڵی خۆیان ڕێکی بخەن.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Call of Duty Staff (June 9, 2024). «Call of Duty: Black Ops 6 Worldwide Reveal: Essential Intel on Campaign, Multiplayer, and Zombies». Call of Duty Blog (بە ئینگلیزی). لە June 9, 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە June 9, 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ Chung، Stella (June 9, 2024). «Call of Duty: Black Ops 6 – First Campaign and Zombies Details, First Multiplayer Impressions». IGN (بە ئینگلیزی). لە June 9, 2024 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە June 9, 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)