ئاکتیڤیژن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بارەگای پێشووی لە سانتا مۆنیکا، کالیفۆڕنیا، ساڵی ٢٠٠٨

ئاکتیڤیژن (بە ئینگلیزی: Activision) کۆمپانیایەکی بڵاوکەرەوەی یارییە ڤیدیۆیییە ئەمریکییەکانە، بنکەکەی لە سانتا مۆنیکا، لە ویلایەتی کالیفۆرنیایە. وەک لقێکی کۆمپانیای ئەکتیڤیژن بلیزاردی ئەمریکی کاردەکات و لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ دامەزراوە.[١] کۆمپانیای ئەکتیڤیژن یەکەم کۆمپانیای سەربەخۆیە لە بواری دابەشکردن و بەرھەمھێنانی کارپێکەری یاری و یارییە کۆمپیوتەرییەکان، یەکەم بەرھەمیشی یارییەکی ڤیدیۆیی بوو، کە لە ساڵی ١٩٨٠ لە ئەمریکا بۆ کۆنسۆلی "یاری ئەتاری ٢٦٠٠" بڵاوکرایەوە. ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٩٨١ یاری ئەتاری ٢٦٠٠ی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی (بەریتانیا) بڵاوکردەوە. ئەم کۆمپانیایە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنان و بڵاوکردنەوەی یارییە کۆمپیوتەرییەکان لە جیھاندا و بەپێی ڕاپۆرتی گرووپی NPD ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠٠٧دا گەورەترین بڵاوکەرەوەی یارییەکانی ئەمریکا بووە. لە ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیای ئەکتیڤیژن لەگەڵ کۆمپانیای ڤیڤێندی گەیمز یەکیانگرت و کۆمپانیای ئەکتیڤیژن بلیزاردیان پێکھێنا.[٢] ئێستا ئەکتیڤیژن وەک لقێکی کۆمپانیای ئاکتیڤیژن بلیزارد کاردەکات و ژینگەی کارکردنی بۆ ٢٣٢ ھەزار کەس دروست کردووە و تەنھا ٩٢٠٠ کارمەندی ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Activision - Investor Relations: Historical Timeline ۲۸ مه ۲۰۱۰ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. from Activision's official website
  2. ^ Rosmarin, Rachel (December 2, 2007). "Vivendi To Merge With Activision". Forbes. Archived from the original on June 20, 2013. Retrieved August 22, 2012.