بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شێخ عەبدولقادر شەمزینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێخ عەبدولقادر شەمزینی
لەدایکبوون١٨٥١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شەمزینان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٧ی ئایاری ١٩٢٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٧٤ )
ئامەد لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

شێخ عەبدولقادر شەمزینی یان نەھری (لەدایکبوون: ١٨٥١، شەمزینان، مردن: ١٩٢٥، ئامەد) کەسایەتیی سیاسیی کوردە کە سەرۆکی جەماعەتی تەعاون و تەرەقیی کورد بوو لە ئەستەمبوڵ. بەرلەوە ھاوکاریی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھریی کرد و لەسەر ئەوە دوور خرایەوە. دواتر بوو بە ھاوکاری بزووتنەوەی ئازادی و لەدوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لەسێدارە درا.

شێخ عەبدولقادر کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری بوو و لە ساڵی ١٨٥١ لە شەمزینان لەدایک بوو. ئەو لە شۆڕشەکەی شێخ عوبەیدیلادا بەشداریی کرد و دوای شکانی شۆڕشەکە، لە ساڵی ١٨٨١دا، لەگەڵ باوکی دوور خرایەوە. دوای گەڕانەوە چووە ئەستەمبوڵ و لەوێ بوو بە سەرۆکی جەماعەتی تەعاون و تەرەقیی کورد[١] و لەوێ ڕۆژنامەی کورد تەعاون و ترقی غزەتەسیت بە ھاوکاریی پیرەمێرد و کەسانی تر دەرکرد.[٢]

لە ساڵی ١٩٢٥دا دوای ڕووخانی شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیران قۆڵبەست کرا. دواتر بران بۆ دیاربەکر و لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی بزووتنەوەی ئازادی لە ڕۆژی ٢٤ی ئایاری ١٩٢٥دا لەسێدارە دران.[٣] لەدوای مردنی شاعیرانی کورد، وەک پیرەمێرد و جەوھەری، چەند ھۆنراوەیان بۆ دانا و ئەو و ھاوکارەکانیان بە قارەمانانی کورد ناو برد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «خەندان: تروسکەیەک بۆ دەوڵەتی کوردی». www.khaktv.net. لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ «کورتە مێژوویەکی ڕۆژنامەگەری کوردی و پارت و کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردییەکان:». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ Üngör، Umut. «Young Turk social engineering : mass violence and the nation state in eastern Turkey, 1913- 1950» (PDF). University of Amsterdam. pp. 241–242. لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.