کۆمەڵکوژیی کەرکووک (١٩٥٩)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمەڵکوژیی کەرکووک لە ساڵی ١٩٥٩ کۆمەڵکوژی تورکمانەکانی عێراق بوو لە کەرکوک، عێراق کە لە ١٤ی ئاب تا ١٦ی ئابی ١٩٥٩ بەردەوام بوو.[١] تاوانباران کوردی حزبی شیوعی عێراق بوون، ھەروەھا ئەو کۆمەڵکوژییە پەیوەندییە ئەرێنییەکانی پێشووی تورکمان و کوردی لە عێراق گۆڕی و چەواشەکارییەکی درێژخایەنی لەسەر بنەمای نەتەوەیی دروست کرد. ئەم ڕووداوە ڕەگ و ڕیشەی لە یادەوەری بەکۆمەڵی تورکمانەکانی عێراقدا داکوتاوە.[٢] کۆمەڵکوژییەکە بە قەومی وەسف دەکرێت، نەک گرژی سیاسی.

پاشخان[دەستکاری]

کەرکووک یەکێکە لە شارە گەورەکانی عێراق، پێشتر دوو پێکھاتەی سەرەکی ھەبووە پێش حەفتاکان، ئەوانیش کورد و تورکمانن. ھەردووکیان ئیدیعای شارەکەیان دەکرد،[٣] ھەرچەندە بە پێچەوانەی کورد و عەرەبەکانەوە، تورکمانەکان بەشدارییان لە خەباتی نەتەوەیی-ناسیۆنالیستەکاندا نەکرد، ھەرچەندە ھێشتا ھەوڵیان دەدا ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری خۆیان بپارێزن.[٤] بە گوتەی مەنسوور تورکمانەکان «لە تەقەی نێوان دوو گروپە گەورەکەدا گیراون».[٥]

کورد بۆ خۆپاراستن لە ئابوری سەختی لادێکان ڕووی لە کەرکووک کرد،[٦] بەھۆی پیشەسازی نەوتەوە ژمارەیان لە کەرکووک زیاد کرد، لەم نێوەندەدا ژمارەی تورکمانەکان بەرەو دابەزین دەچوو. دوابەدوای ئەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافییە بە دانانی کوردی نەتەوەیی لە زۆرێک لە پۆستە گرنگەکانی شارەکەدا ھات، کە گرنگییەکی مێژوویی بۆ تورکمانەکان ھەبوو. ئەمەش وای لێکردن ھەست بکەن کە پەراوێزخراون و دەرکراون.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ www.fildisiajans.com.tr, Fildişi Ajans, Danışmanlık ve Yazılım. "ORSAM-Center for Middle Eastern Studies". ORSAM-Center for Middle Eastern Studies (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-26.
  2. ^ Anderson, Liam; Stansfield, Gareth (2011). Crisis in Kirkuk: The Ethnopolitics of Conflict and Compromise (2nd ed.). University of Pennsylvania Press. p. 64. ISBN 978-0-8122-0604-3.
  3. ^ Othman, Ali (2017). "Kirkuk, Iraq's Next War: What Options Does Turkey Have?". Insight Turkey. Sakarya University. 19 (4): 29–42. doi:10.25253/99.2017194.02. JSTOR 26300555.
  4. ^ Rubin, Barry (2015). The Middle East: A Guide to Politics, Economics, Society and Culture. Taylor & Francis. p. 529. ISBN 978-1-317-45578-3.
  5. ^ Mansoor, Peter (2009). Baghdad at Sunrise: A Brigade Commander's War in Iraq (بە ئینگلیزی) (2nd ed.). Yale University Press. p. 152. ISBN 978-0-300-14263-1.
  6. ^ Gibson, Bryan (2015). Sold Out? US Foreign Policy, Iraq, the Kurds, and the Cold War. Palgrave Macmillan. p. 22. ISBN 978-1-137-51715-9.
  7. ^ Robson, Laura (2016). Minorities and the Modern Arab World: New Perspectives. Syracuse University Press. p. 114. ISBN 978-0-8156-5355-4.Robson, Laura (2016). Minorities and the Modern Arab World: New Perspectives. Syracuse University Press. p.  114. ISBN 9780815653554.