کۆمار دەرئوفتادە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆمار دەرئۆفتادەەوە ڕەوانە کراوە)
کۆمار دەرئۆفتادە

لەدایکبوون٢٥ی گەلاوێژ ١٣٨٥
مەرگ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١
ھۆکاری مەرگتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەودای ٣ متریەوە
شوێنی گۆڕپیرانشار
نیشتەجێیکوردستان
نەتەوەکورد

کۆمار دەرئۆفتادە (بە فارسی: کومار درافتاده‎) (لەدایکبووی ٢٥ی گەلاوێژ ١٣٨٥ ھەتاوی - کۆچکردووی ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ ھەتاوی) مێرمنداڵێکی کوردی خەڵکی پیرانشار لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو و لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێراندا کوژرا.[١][٢][٣][٤][٥][٦][٧][٨][٩]

کوژران[دەستکاری]

کۆمار دەرئۆفتادە لە ڕۆژی ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ ھەتاوی لە نزیک مەیدانی محەممەد هەوراز و لە مەودای ٣ مەترییەوە بە تەقەی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار دەکرێت. ھەر ئەو شەوە گیانی لە دەست دەدات و مەیتەکەی دەدرێتەوە بە بنەماڵەکەی.

بە وتەی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو[١٠] کۆمار دەرئۆفتادە لە کاتێکدا بەر گولە کەوتوە کە لە ئەو جیگەی کە تیری خواردوە هیچ خۆپیشاندانێک لە ئارادا نەبووە. هەر وەها ئاماژە دەکات کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە مەودای ٣ متریەوە تەقەیان لێ کردوە.

دوای ئەوەی کە ژینا ئەمینی کچە کوردی سەقزی لە شاری تاران لە لایان پۆلیسی ڕەوشتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و ئەشکەنجە کرا و هەر بەم بۆنەوە گیانی خۆی لە دەس دا، خۆپێشاندانێکی بەربڵاو لە کوردستان و سەر تا سەری ئێران بە ڕێوە چوو. پیرانشاریش وەکوو هەموو شارەکانێ‌تر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێکەڵی ئەم خەباتە بوو کە لە ئەنجامدا چەندین شەهیدی لێ کەوتەوە. کۆمار دەرئؤفتادە‌ش یەکێک بوو لە شەهیدانی ئەم شارە.

تەرمی کۆمار دەرئۆفتادە لە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە دێی "زێوکە"ی سەر بە شاری پیرانشار بە خاک سپێردرا.

کاردانەوەکان[دەستکاری]

  • قسەکانی حەسەن دەرئۆفتادە (باوکی کۆمار) لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی کوڕەکەی دەنگدانەوەیێکی زۆری هەبوو. ڤیدیۆی قسەکانی حەسەن دەرئۆفتادە بە شێوەیێکی بربڵاو لە سۆشیال میدیا دا گەییشتە دەست خەڵک. لەم قسانەدا حەسەن دەرئۆفتادە گوتی: "ئەو کوڕەی من ٢٥ی گەلاوێژ [١١]لە دایک بوو نێوم لێ نا کۆمار (ئاماژە بە کۆماری کوردستان کە لە مەهاباد لە ٢ی رێبەندانی ١٣٢٤ هەتاوی بە دەستی قازی محەممەد و هاوڕێیانی دامەزرا)

خۆشبەختم ئەگەر لە سەر هیچ نەکوژراوە لە سەر ئازادی و خاکی شەهید بووە.

خۆشبەختم کە شەهید بوو. جەرگ بڕین زۆر ناخۆشە نەودیوە.

لە شەوێ دیوە من جەرگم کون کون بووە. بەڵام با فیدای ئەو خاکەی بێ.

فیدای ئەو ئازادیەی بێ. بەخودای هەمووانوو دەکوژن.

بەخودای بێ تاوان ىوو. بە زاتی خودای هەر چی بەڵایە لێی نەبوو ئەوان کوشتیان.

ڕۆحمێ  بە یەکێن ناکەن. لێرە هەڵدەستین جاسووسێ دەکەین، خۆ دەفرۆشین، نەتەوەن دەفرۆشین".

  • هەر وەها ناوی برا و خۆشکەکانی کۆمار دەرئۆفتادە کە لەسەر ڕاگەیاندنی پرسەکەی نووسرابوو دەنگدانەوەیێکی زۆری هەبوو لە نێو سۆشیال میدیادا. ماردین، ژێکاف[١٢]، ئەفسانە، میدیا ناوی برا و خۆشکەکانی کۆمار بوون.
  • هەر وەها ستۆریەکان کۆمار لە ئینستاگرامدا دەنگ دانەوەیێکی زۆری هەبوو. کۆمار لە ئینستاگرامدا زۆر جار باسی لە ئازادی و عەشق بە ئازادی کردبوو. بۆیە زۆر کەس بە شەهید بوونی کۆمار ناڕەحەت و خەمین بوون.
  • گۆرانیبێژ و ڕەپێری کورد، میلاد هانیباڵ، ئاهەنگێکی بە ناوی "نێوم لێنا کۆمار" ساز کردووە و پێشکەشی کردووە بە کۆمار.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Piranshahr; A teenager was killed by security forces". Kurdpa (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 2022-12-03.
  2. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/english/middleeast/iran/31102022. Retrieved 2022-12-03. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  3. ^ "Reportage aus Iran: Familien in Pîranşar erzählen die Geschichten ihrer Kinder". ANF News (بە ئەڵمانی). Retrieved 2022-12-03.
  4. ^ "کومار درافتاده از فاصله سه متری هدف تیراندازی قرار گرفته است". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 2022-12-03.
  5. ^ MohammadEditor (2022-11-26). "کومار درافتاده". توانا (بە فارسی). Retrieved 2022-12-03. ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە پیرانشار بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا". Kurdpa (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 2022-12-03.
  7. ^ rewend (2022-11-07). "لەماوەی پەنجا رۆژی خۆپیشاندانەکان چەندین کەس شەهیدکراون و زیاتر لە سەدانیان بریندارکراون". ماڵپەڕی رەوەند. Retrieved 2022-12-03.
  8. ^ "خۆپیشاندان لە رۆژهەڵات و ئێران بێ پسانەوە بەردەوامە". ANF News. Retrieved 2022-12-03.
  9. ^ "ڕاپۆرتی ژمارە ١٠ی هەنگاو لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شارەکانی کوردستان، ٦١ کوژراو و زیاتر لە ٥ هەزار بریندار". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 2022-12-03.
  10. ^ "کۆمار دەرئۆفتادە لە مەودای ٣ مەترییەوە کراوەتە ئامانج و تەقەی لێکراوە". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 2022-11-22.
  11. ^ "25 ی گەلاوێژ ساڵروژی دامەزراندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، حیده (آمانج کردستانی) – pmnews". pmnews.se. Retrieved 2022-11-22.
  12. ^ "کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان", ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد, 2021-04-25, retrieved 2022-11-22