وتووێژ:کۆمار دەرئوفتادە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو بەرێز @Serchia پێش ئەوەی دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەیتەوە پێویست بوو وتووێژم لەگەڵ بکەی (بڕوانە WP:RAAA) و وتارەکە لەبەر بێسەرچاوەیی نەسڕاوەتەوە بەھۆی بێبایەخی سڕاوەتەوە و وتارەکە بایەخدار نییە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٠٨، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: بە چ پێوەرێک بایەخی نەبووە؟ ئەمەش وەک ڕووداوێک کە تازە دروست دەبێت، هەرچەند پێشتر کەسەکە ناوی نەبووە، بەڵام بووەتە باسی میدیاکان و خەڵک، گەر لە باشووریش وا نەبووبێ لە ڕۆژهەڵات جێی باس بووە. سەرچیا‏١٧:٠٩، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نازانم بەڕێز @Serchia بەجدی ئەم قسانە دەکەی یان دەتەوێ بەم بیانوانە وتارێکی بێ بایەخ بھێڵیتەوە، لەبەر ئەوەی چەن ساڵە بەڕێوەبەری وا بڕوا دەکەم بەجدیت نەبێت، وتارەکە زۆر ئاشکرایە کە بایەخدار نییە و ھەبوونی چەن سەرچاوەیەکی لاواز وتارەکە بایەخدار ناکەن، دواتر با وای دابنێین چارەگێک بایەخداری ھەیە ئەوا ھێشتا بایەخدار نییە و دەکەوێتە ژێر Wp:toosoon وتارەکە بەم ئاستەی ئێستای ناتوانێت بمێنێتەوە، بزانە ویکیپیدیا:ویکیپیدیا چی نییە ئێرە شوێنێک نییە بۆ کۆکردنەوەی یادەوەرییە مێژووییەکان. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٢١، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باسی ڕۆژھەڵاتت کرد کە لەوێ جێگای باسە ھەر بەپێی وپ:سب و وپ:دسب دەتوانی لە ڕۆژنامە فەرمییەکانی ئێران یان ھەر ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی تری ئێران بیسەلمێنی کە ئەم بابەتە بایەخدارە و دەنگدانەوەیەکی باشی ھەیە لە ئێران؟ گەر وانییە و ناتوانی بیھێنت تکایە بڕوانە WP:SUSTAINED سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٢٨، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من پێمباشە لەگەڵ وتارەکانی پەیوەندیدار بە ناڕەزاییەکانی ڕۆژهەڵات/ئێران باس بکرێت، کەی زانیمان ناوبانگییەکەی و ڕوواوەکە درێژەی کێشا دەیکەینەوە وتارێکی سەربەخۆ، وتاری ژینا ئەمینیش لە دەستپێکدا وابوو لە ویکیپیدیاکان بەڵام کە باسەکە درێژەی کێشا ئەوا ژیاننامەکەی جیا کرایەوە. Kushared (لێدوان) ‏١٩:١٣، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ بیرورای بەرێز @Kusharedم دەتوانین تێکەڵی بکەینە ناو خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران و بەبێ کێشە بمێنێتەوە، کەی ناوبانگی زیاتری پەیدا کرد ئەوا وتارێکی سەربەخۆی بۆ درووست بکرێت  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:١٧، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بایەخداری وتارەکان بەپێی ویکیپیدیاکان دەگۆڕێ، ڕووداوێک/کەسایەتییەک ڕەنگە بۆ ویکیپیدیایەکی دیکە بێبایەخ بێ، بەڵام لە ویکیپیدیایەکی تر کە نوێنەرایەتی زمان و گەلێک دەکا گرنگییەکەی زیاتر دەبێت. بە نموونە ئەم وتارە لە ویکیی فارسی، بەهەمان شێوە لەسەر کوژراوێکی خۆپیشاندانەکانە، نەک هەر لەوێش، لە چەند ویکیی دیکەش، لەنێوایان ویکیی خۆمان وتاری بۆ دروست کراوە. لێرەش کە ئەمە بووەتە باسی میدیا و خەڵک و ناسراوە، لە دەیان ماڵپەڕیش ناوی هاتووە، دەکرێت وتارەکە بمێنێتەوە لە کاتێک ناوەڕۆکەکەشی بایی پێویست پەڕەی پێدراوە. سەرچیا‏١١:٣٦، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: ئێمە تا ئێستا باسێکی قوڵمان نەبووە لەسەر داڕشتنی سیاسەتەکان و ڕێساکانی خۆمان بە زۆری پشتمان بە ویکیپیدیای ئینگلیزی بەستووە، جگە لەوەش WP:SUSTAINED باس لەوە دەکات کە گەر کەسایەتییەک ناوبانگییەکەی تەنھا پشتی بەیەک ڕووداو بەستبوو ئەوا پێویستە خۆمان لە درووستکردنی وتارێکی سەربەخۆ بەدوور بگرین، بەڕێزت دووبارە باسی کۆمەڵگا و زمانی گەلێکت کرد کە یەکەمجاریش ھەمان شتت وت منیش داوای سەرچاوەم کرد، وتم ھەر لە خوودی ڕۆژھەڵات گەر توانییت سەرچاوەیەکی سەلمێنراوی ئەوێ بێنی وەک ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگ یان ڕۆژنامەیەکی فەرمیی ئێران کە باس لەم ڕووداوە بکات ئەوا با بابەتەکە بمێنێتەوە، بەڵام ھەموو ئەوەی وتارەکە پشتی پێ دەبەستێ لە ئێستادا تەنھا دوو سەرچاوەیە کە سەلمێنراو نین و سەرچاوەکان لاوازن، و دووبارە سەیرم پێدێ کە بەجدی ئەم وتارە بەراوردی ئەو وتارەی ئێرە دەکەیت; بۆ ئەوەی لە بایەخداری ئەو وتارە دڵنیابم کە کردبووت بە نموونە تەنھا چووم سەرچاوەی یەکەمم چێک کرد کە BBC بوو بەس بوو بۆ ئەوەی بۆم دەرکەوێ کە چەند بایەخدارە و دەنگدانەوەی لێکەوتۆتەوە، بەڕێز سەرچیا ئەوە دووەم جارە وادەکەن، ھەر بەڕاستی شارەزای سیاسەتی بایەخداری نین؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:١٢، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم بابەتە ئەوەی نەدەویست. هەمان ئەم وتارە لە ویکیپیدیای فارسی و ویکییەکی تریش هەیە، بەڵام نابینی کەسێک لە لێدوانی پەڕەکە باسێکی وایان کردبێتەوە، لە کاتێک ئەم وتارەش لەسەر کەسێکە کە لە خۆپیشاندانێکی کوردستان کوژراوە. لەباتی داکۆکی بکەین لەسەر هەبوونی ئەم وتارانە، خەریکە بە هەندێک بیانووی ناپێویست دەشیان سڕینەوە! بۆ ناوە کوردییەکە نزیکەی ١٥٠ ئەنجامی گووگڵ هەن و بە زمانی فارسیش نزیکەی ٥٠ هەزار. هەر گەڕانێکی سادەتان کردبا ئەوەتان دەبینی و نە پێویستی بە ڕۆژنامە و نە بی بی سیش هەیە، کە هیچی زیاتر نییە لە سەرچاوەیەکی کوردی. سەرچیا‏١٧:٤٦، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: لە ویکییەکانی تر نووسراوە بەڕێزت ڕاستدەکەیت لە ٣١ی تشرینی یەکەمەوە بینیم وتارەکەیان بەم شێوەیە درووست کردبوو گەر سەیری وتارەکە بکەیت دەبینی زۆر بە جوانی ڕێکخراوە لەڕووی سەرچاوەوە، لەڕووی شێوازی ستانداردی ویکیپیدیاوە بە تایبەت، گەر سەیری ئەم وەشانەی ویکیی فارسی و ئەم وەشانەی خۆمان بکەی کە ھەمان ڕۆژی ئامادەکردنی وتارەکەیە لە ھەردوو ویکییەکە، بەراوردی یەکیان بکەیت دەبینی چەن بەبێ بایەخانە وتار لە ویکیی سۆرانی دەنووسرێ، ئەم کێشەیەشم پێشووتر لە دیوەخان باسکردووە، بەڵام ھەڵبەتە پێش ئەوەی من وتارێکی لەم شێوەیە بسڕمەوە بایەخدارییەکەی ھەڵدەسەنگێنم سەیری ئەو سەرچاوانە دەکەم کە لە وتارەکە زیادکراوە، گەر سەرچاوەی پێویستی نەبوو، دەچم سێرج دەکەم لە گووگڵ، تا بزانم بایەخدارییەکەی چییە چەندە، ئینجا دەیسڕمەوە، ھەلبەتە کە سڕیومەتەوە بەم شتانە تێپەڕیوم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٤١، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە[دەستکاری]

شەهیدان بێ بایەخ نین و گیانیان لە ڕێی کوردستاندا بەخت کردووە ئەمەش مێرمنداڵێکە کە بە دەستی تێرۆریستیانی ئێران شەهید کراوە تکایە ئەو ئاگادارییە لابەن — ئەم لێدوانە لەلایەن Mihemed abrrun واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:٠٢، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کۆمار دەرئوفتادەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٠:١١، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]