پەرەسترۆیکا
پەرەسترۆیکا (/ˌpɛrəˈs trɔɪkə/؛ بە ڕووسی: перестройка، IPA: [pʲɪrʲɪˈstrojkə]) بزووتنەوەیەکی چاکسازی سیاسی بوو لەناو حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت (CPSU) لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرفراوان پەرەی سەند لەژێر دروشمی چاکسازی سیاسی. مانای ڕستەیی پەرەسترۆیکا لە دووبارە داڕشتنەوە ھاتووە، کە ئاماژەیە بۆ داڕشتنەوەی سیستەمی سیاسی و ئابووری یەکێتیی سۆڤیەت، لە ھەوڵێکدا بۆ کۆتایی ھێنان بە سەردەمی دواکەوتویی.[١]
چاکسازی سیاسی
[دەستکاری]میخائیل گۆرباچۆڤ گەیشتبووە ئەو ئەنجامەی جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی لە کۆنگرەی بیست و حەوتەمی حیزبدا، پێویستی بە زیاتر ڕێکخستنەوە ھەیە، بۆیە ماستەر پلانی خۆی گۆڕی لە ھەوڵدان بۆ کارکردن بۆ حیزب، لەبری ئەوە بۆ خەڵک. بەمەش گۆڕانکاری کرد لە دەسەڵاتی سیاسیی یەکێتی سۆڤیەت[٢]
چاکسازی ئابووری
[دەستکاری]لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٨٥ گۆرباچۆڤ لە شاری لێنینگراد وتارێکی پێشکەش کرد کە تێیدا دانی بە خاوبوونەوەی گەشەسەندنی ئابووری و ناتەواوی ئاستی ژیاندا لە یەکێتی سۆڤیەتدا و بەڵێنیدا چاکسازی ڕیشەیی بکات لە وڵاتەکەدا.
ئەم چاکسازیە لە کۆنگرەی بیست و حەوتەمی حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت لە ڕاپۆرتێکی گۆرباچۆڤدا بۆ کۆنگرەکە خرایە ڕوو و چەندین پێشنیار درایە ئەندامانی کۆنگرەکە.[٣][٤]
لە ماوەی ١٩٨٥‒١٩٨٧ی سەردەمی دەسەڵاتی میخائیل گۆرباچۆڤدا، ھیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی ڕاستەقینە نەکرا، پاشان گۆرباچۆڤ و تیمی ڕاوێژکارە ئابوورییەکان، چاکسازیی بنەڕەتیتریان ھێنایە ئاراوە، کە ئەویش بە پەرەسترۆیکا ناسرا.[٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://carnegieendowment.org/politika/87790
- ^ «Deadlock of "Perestroika" | Ukraine War Explained». web.archive.org. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Which were the two policies introduced by Gorbachev?». byjus.com (بە ئینگلیزی). لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «History of Leningrad/St. Petersburg during Perestroika». www.saint-petersburg.com. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: no-break space character لە|سەردێڕ=
لە 25 (یارمەتی) - ^ gazetteimport (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢). «Mikhail Gorbachev 'Looking Back on Perestroika'». Harvard Gazette (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Trauma, pride and beauty: towards an emotional history of Perestroika from below». Central European University (بە ئینگلیزی). ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەرەسترۆیکا تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- یەکێتیی سۆڤیەت لە ١٩٨٠
- سیاسەت
- سیاسەت بەپێی وڵات
- مێژووی سیاسی ڕووسیا
- چالاکیی سیاسی
- شێوەکانی حکوومەت
- سیستمە سیاسییەکان
- بزاڤە سیاسییەکان
- کۆمۆنیزم
- ئابوری یەکێتی سۆڤیەت