کریستۆف کیشلۆڤسکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کریستۆف کیشلۆڤسکی

کیشلۆڤسکی لە ساڵی ١٩٤١
لەدایکبوون (١٩٤١-0٦-٢٧) ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٤١
مەرگ١٣ی ئازاری ١٩٩٦(١٩٩٦-٠٣-١٣) (٥٤ ساڵ ژیاوە)
وارساو، پۆلەندا
خوێندنگەقوتابخانەی نیشتمانی فیلم لە شاری لۆدز
ھاوسەرماریا کاوتیلۆ
(ھاوسەرگیری ١٩٦٧)
مناڵ(ەکان)١

کریستۆف کیشلۆڤسکی (بە پۆڵەندی: Krzysztof Kieœlowski) دەرھێنەری خەڵکی پۆلەندا، لە دایک بووی ١٩٤١ لە وەرشۆ، شوێندانەر لە بواری فیلم و سینەما و پاڵێوراوی ئۆسکار، بە ناوبانگ لە دونیادا بۆ درووست‌کردنی سێدانەیی ئاوی/سوور/سپی و دە فەرمانی موسی!

ژیانی سەردەمی لاوی[دەستکاری]

کیشلۆڤسکی لە شاری وەرشۆ لە دایک‌بوو. دەگەڵ باوکی کە تووشی نەخۆشینی سیل بوو بۆ دۆزینەوەی دەرمان شار و شارۆچکەی زۆر گەڕان. کاتی ١٦ساڵی لە خولێکی فێر کردنی کووژاندنەوەی ئاگر بەشداری کرد بەڵام تەنھا دوای ٣مانگ بە‌جێی ھێشت. بێ ھۆێەکی سەرەکی لە زانکۆی فێرکردنی تەکنیکەکانی شانۆ دەستی بە خوێندن کرد. بەڵێنی دا ببێتە دەرھێنەری شانۆ، بەڵام لەبەر ئەوەی لەو بوارەدا ھەلی درێژەدانی خوێندن نەبوو ھەوڵی دا سینەما درێژە بدات تا لە کۆتایی‌دا بگڕێتەوە سەر شانۆ.

زانکۆ بە جێ دێڵێت و وەک خەیات بۆ شانۆ کار دەکا و ھاوکات ھەوڵ دەدا بڕواتە قۆتابخانەی فیلمی لۆدز (Łódź Film School)، ھەر ئەو شوێنەی کە دوو دەرھێنەری تری بەناو بانگی دی پۆلەندا ئاندرێ واژدا (Andrzej Wajda) و ڕۆمان پۆلانسکی (Roman Polaٌski) لەوێ درێژەیان بە خوێندن داوە. داواکارییەکی بۆ وەرگیرانی ٢جار ڕەت ئەکرێتەوە. بۆ نەڕۆشتن بۆ چەکداری بۆ دەوڵەت ئەبێتە خوێندەواری ھۆنەر و ھەوڵ ئەدا بە کەم خواردن بەر لێ‌بوردنی سەربازی کەوێت. دوای چەن مانگ تێ‌کۆشان بۆ نەڕۆشتن بۆ چەک‌داری، لە لایەن لۆدزوە وەر ئەگیرێ.

لە ١٩٦٤ ھەتا ١٩٦٨، کاتێک لە لایەن دەوڵەتەوە ئازادیەکی باش درابوو بە کارە ھۆنەریەکان، لەو زانکۆدا بەشدار بوو. بە خێرایی ھۆگریی خۆی بۆ دەرھێنانی شانۆ لەدەست دا و بڕیاری درووست‌کردنی فیلمی دۆکۆمێنتاری دا. کیشلۆڤسکی لە دوایین ساڵی خوێندنی، واتە لە ساڵی ٦٧دا ژیانی ھاوسەری دەگەڵ ماریا کاوتیلۆ (Maria Cautillo) تاکە خۆشەویستی سەرانسەری ژیانی، پێک ھێنا. کچێکیان بوو لە ساڵی ١٩٧٢دا بە ناوی مارتا (Marta).

کیشلۆڤسکی لە تەمەنی ٥٤ساڵیدا و لە ١٣ی مارچی ساڵی ١٩٩٦ لە درێژەی نەشتەرگەرییەکی کراوەی دڵ، بە ھۆی جڵتەی دڵەوە تێدا چوو و لە وەرشۆ، زێدی خۆی نێژرا. قەبرەکەی لە شوێنی تایبەتی ژمارە ٢٣دایە و لە سەر قەبرەکەی پەیکەرێکی چکۆلانە دانراوە لە دوو دەست کە بە قامکەکان چوار چێوەیەکیان درووست‌کردووھ؛ ھەر ئەو جۆرەی وا وەک قاپی کامێرا بە کاری دێنن. لە کیشلۆفسکی، خێزانەکەی ماریا و کچەکەی مارتا جێ ماوە.

ژیانی کاری[دەستکاری]

دۆکۆمێنتارییەکان[دەستکاری]

فیلمە دۆکۆمێنتاریە سەرەتایییەکانی کیشلۆڤسکی سەبارەت بە ژیانی ڕۆژانەی جەماوەری خەڵکی شار، کرێکاران و سەربازەکان بوو. ئەگەرچی بە ڕوونی دەرھێنەرێکی سیاسی نەبوو بەڵام بۆی دەرکەوەت باس لە ژیانی ڕۆژانەی جەماوەری خەڵکی پۆلەندا بە زوویی تێ‌ھەڵچوون پێک‌دێنی دەگەڵ حکوومەت. فیلمی کرێکارانی ٧١ (Workers '٧١) کە بۆ تی‌ڤی سازی کردبوو، بە فیلتەر و کورت‌کردنەوەیەکی زۆرەوە بڵاو کراوە. ئەو وتووێژی کرێکارانی نیشان ئەدا سەبارەت بە دەست‌لە‌کار کێشانەوە‌ی گشتی کرێکاران لە ١٩٧٠دا. دوای کرێکارانی ٧١ بە خێرایی بەری فیلمەکانی کردە خۆدی دەسەڵات‌دارەکان؛ لە فیلمی شەرحی ژیان (Curriculum Vitae) کە پێک‌ھاتبوو لە لەتە چەندین کورتە فیلمی دۆکۆمێنتاری ھەڵ‌گیراو لە دانیشتنەکانی حیزبی کۆمۆنیستی پۆلەندا و چیرۆکی پیاوێک کە چەن ئەفسەری دەسەڵات، سەبارەت بە ڕووداوێک بە توندی پرسینەوەیان لێ‌دەکرد. ئەگەرچی کیشلۆڤسکی دەیگوت فیلمەکە دژبە دەسەڵات بووە بەڵام لە لایەن ھاوڕێکانییەوە ڕەخنەی لێ گیرا کە ھاوکاری حکوومەتی کردە.

کیشلۆڤسکی دواتر گوتی لەبەر ٢ھۆی سەرەکی دەستی لە درووستکردنی فیلمی دۆکۆمێنتاری کێشاوەتەوە: سانسۆڕی توندی فیلمی کرێکارانی ٧١ کە خستوویەتە شکەوە لە دەسەڵات‌داری دیکتاتۆری دا چۆن دەکرێ لە ڕاستی قسە بکرێت، دیمەنێکی فیلمی وێستگە (Station) کە لە ١٩٨١دا درووستی کرد لە دادگایەک وەک شایەت دژی کەسێک بەکار ھێنرا. ئیتر وای لێھات بڕیاری دا فیلمی چیرۆک‌دار درووست‌کا نە تاکە لەبەر ئەوەی ئازادی زیاتری پێ‌دراوە بەڵکوو لە بەر ئەوەی باشتر تێیدا دەتوانێ باسی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی بکات.

سیمای فیلمەکانی پۆلەندا[دەستکاری]

پەیکەری کیشلۆڤسکی لە پۆلەندا.

یەکەمین فیلمی غەیری دۆکۆمێناتاری کیشلۆڤسکی پێرسونێل (Personnel) لە درووست‌کردنی ساڵی ١٩٧٥ بۆ تی‌ڤی بوو و یەکەمین خەڵاتی لە Mannheim Film Festival وەر گەرت. ھەر دوو فیلمی پێرسونێل و فیلمەکەی تری برین (The Scar | Blizna) لە سەر بنەماکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی بوون: پێرسونێل، سەبارەت بە پسپۆڕە تەکنیکیەکانی شانۆ، لە سەر ئەزموونەکانی ڕابردووی خۆی درووست‌کرا و برین، شێواوی لە شارۆچکەیەکی بچووک دوای بەڕێوە بردنی پڕۆژە‌یەکی سەنعەتی نیشان ئەدا کە پلانی درووستی بۆ دانەندراوە. ئەو فیلمانە لە لە سەر شێوازی وەک دۆکۆمێنتاری بوون و ئەکتەرەکانی پیشەیی نەبوون. ھەروەک دوایین فیلمەکانی ژیانی خەڵکانی لە ژێر باری دەستگایەکی حکوومی دیکتاتۆر ئەخستە ڕوو، ئەگەرچی بە ڕوونی باسی نەدەکرد. خۆرەی کامێرا (Camera Buff|Amator) لە درووست‌کردنی ساڵی ١٩٧٩ کە بووە بەرندەی خەڵاتی گەورەی مێھرەجانی نێودەوڵەتی فیلمی مۆسکۆ (Moscow International Film Festival) و بەختی کوێر (Blind Chance|Przypadek) لە درووست‌کردنی ساڵی ١٩٨١ ھەر لەسەر ئەو ڕیگایەی بەرھەمەکانی پێشووی، بەڵام بە جەخت کردنەوەی زیاتر لەسەر بنەمای ھەڵبژاردنی ئەخلاقی تاکە‌کەس نەک کۆمەڵ درووست‌کراون. ھەر لەو ماوە‌دا دەگەڵ دەرھێنەرەکانی ئەو سەردەمەی پۆلەندا وەک یانوز کیجۆڤسکی (Janusz Kijowski)، ئاندرێ واژدا (Andrzej Wajda) و ئاژێنسکا ھۆڵەند (Agnieszka Holland) بووە ئەندامی بزووتنەوەی ڕزگاری، ئەو کۆمەڵەی لە سینەمادا باسی مەترسیە ئەخلاقیەکانیان دەکرد. ھاوکاری کیشلۆڤسکی دەگەڵ ئەو دەرھێنەرانەی دی، سەرنجی دەوڵەتی پۆلەندای ڕاکێشا و بووە ھۆی سانسۆڕی توند، وێنە ھەڵ‌گرتنی دووبارە و دەرھێنانی دووبارەی فیلمەکان. فیلمی بەختی کوێر ھەتا ٦ساڵ دوای درووست‌کردن بڵاو نەکرایەوە.

فیلمی بێ‌کۆتایی (No End | Bez koٌca) لە دەرھێنانی ساڵی ١٩٨٤، شایەد بە ئاشکرایی سیاسی‌ترین فیلمی کیشلۆڤسکی ئەشمێردرێت. ئەو فیلمە پیشان‌دەری دادگا سیاسیە‌کانی پۆلەندایە لە ڕوانگەی ڕۆحی پارێزەرێک و بێوەژنەکەی. لە لایەنی ڕەخنەگران و دەسەڵات‌دارانی دەوڵەت بە توندی ڕەخنە لەو فیلمە گیرا. بێ‌کۆتایی بووە سەرەتای دەست‌پێکردنی ھاوکاری کیشلۆڤسکی دەگەڵ دوو ھاوکاری دواتری، نووسەری سیناریۆ و دەرھێنەری سینەما کریستۆف پیسیڤیچ (Krzysztof Piesiewicz) و مۆسیقازان زبیگنێڤ پریزنێر (Zbigniew Preisner). پیسیڤیچ پارێزەرێکی دادگایەک بوو کە کیشلۆڤسکی لە درێژەی لێ‌کۆڵینەوەکانی دادگا سیاسیەکان لە کاتی دەسەڵاتی نیزامیەکان، بۆ بەرھەم ھێنانی فیلمێ دۆکۆمێنتاری ھەر سەبارەت بەو بابەتە، سەردانی کرد؛ لەوێ‌دا یەکیان ناسی. دواتر بووە نووسەری سەرەکی بەرھەمەکانی کیشلۆڤسکی. پریزنێر مۆسیقای فیلمی بێ‌کۆتایی دانا و دوا ئەوەش مۆسیقای زیاتری فیلمەکانی کیشلۆڤسکی ئەو داینا. مۆسیقا لە فیلمەکانی کیشلۆڤسکی، بە تایبەت ئەوانەی پریزنێر کاری بۆ کردە، دەورێکی سەرەکی ھەیە. وەک ئەوەی باسی ئەکەن مۆسیقا لەو فیلمانە وەک ئەکتەر، دەوری ھەیە. دە فەرمانی موسی (The Decalogue) لە درووست‌کردنی ساڵی ١٩٨٨، زنجیرەی دە کۆرتە فیلمی ھەرکام تا ٦٠خۆلکە، کە لە تاوەرێک لە شاری وەرشۆ وێنە گیراوە. ھەر کام لە ھەڵقەکان لە سەربنەمای دانەیەک لە دە فەرمانە بەناوبانگەکەی وا خودا داویەتی بە موسی درووست‌کراون. ئەو زنجیرە بۆ تەلەفیزیۆنی پۆڵەندا و لەسەر پارەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا درووست‌کرا. ئێستا ئەو فیلمە لە لایەن پسپۆڕانی بواری سینەما وەک یەکێک لە باشترین بەرھەمەکانی ھەموو زەمانەکان ستایش کراوە. کیشلۆڤسکی و پیسیڤیچ ھەردوو نووسینی سیناریۆی فیلمەکانیان گرتە ئەستۆ بەڵام لە پێش دا دەیان‌ویست ھەر ھەڵقە بدەنە دەرھێنەرێکی جیاواز درووستی بکات ئەما دواتر کیشلۆڤسکی بۆی دەرکەوت ناتوانێت سەرپەرشتی ھەموو پڕۆژەکە بکات بۆیە خۆی بووە دەرھێنەری ھەر دە ھەڵقەکە بەڵام ھەر ھەڵقە دەرھێنەری وێنەھەڵگری جیاوازی ھەبوو. ھەڵقەکانی ژمارە ٥ و ٦ بە فراوانی و لە دونیادا کەوتە بەردەست بینەران بە ناوی تایبەت بە خۆیانەوە وەک فەرمانە تایبەتیان: کورتە فیلمێک سەبارەت بە کوشتن (A Short Film About Killing) و کورتە فیلمێک سەبارەت بە خۆشەویستی (A Short Film About Love). کیشلۆڤسکی پلانی دانابوو کە ھەڵقەی ژمارە ٩ش وەک ئەو دوانەی‌تر دەرھێنانێکی بە درێژی تەواوی بدات و بە ناوی کورتە فیلمێک سەبارەت بە چاوچنۆکی (A Short Film About Jealousy) بڵاوی کاتەوە، بەڵام مانوویی بەرگری ئەوە بوو تاکوو ١٣ھەمین فیلمەکەی لەو ساڵەدا درووست‌بکات.

بەرھەمەکان لەھەندەران[دەستکاری]

دوایین فیلمەکانی کیشلۆڤسکی کە بریتی بوون لە ٤فیلم، لە دەرەوی وڵات درووست‌کران؛ زیاتر لە سەر پارەی وڵاتی فەڕەنسا و بەتایبەت دەرھێنەرێکی بەڕەگەز ڕۆمانیایی بە ناوی مارین کارمیتز (Marin Karmitz). ئەم فیلمانە زیاتر لە پێشو جەخت ئەکەنەوە لە سەر بنەما ئەخلاقیەکان و مێتافیزیک وەک دە فەرمانی موسی و بەختی کوێر بەڵام ھەڵماڵیاوتر، ژمارەی ئەکتەری کەمتر، چڵەچیرۆکی زیاتر و کەمتر بایەخ‌دان بە کۆمەڵ. بەم فیلمانە پۆلەندا زیاتر کەوتە بەر چاوی دەرەوەی ئەوڕووپا. ھەر چوار بەرھەمەکە بە کەمێک جیاوازییەوە سەرکەوتوو بوون لە بواری فرۆشتن و ئابوری‌دا.

یەکەم فیلم ژیانی دوانی وێرۆنیکا (The Double Life of Véronique | La double vie de Véronique) لە درووست‌کردنی ساڵی ١٩٩٠ بوو کە تێیدا ئایرێن یاکووب (Irène Jacob) بە جوانی دەوری بینی. سەرکەوتوویی ئەم فیلمە ڕێگای دا بە کیشلۆسکی بۆ بە دی‌ھێنانی ئاواتی بۆ درووست‌کردنی دوایین فیلمەکەی، سیانەی سێ ڕەنگ، ئاوی، سپی، سوور (Trilogy Three Colors - Blue, White, Red) کە ئەو ڕەنگانە ڕەمزێک بوو لە ڕەنگەکانی ئاڵای فەڕەنسا. ئەو بەرھەمە ستایش و خەڵاتی فراوانی بە دواو بوو بۆ کیشلۆڤسکی لە سەرانسەر دونیادا، وەک ئەمانە: شێری زێڕ بۆ باشترین فیلم و شێری نۆقرە بۆ باشترین دەرھێنەر لە مێھرەجانی فیلمی وێنیز، ورچی نۆقرە بۆ باشترین دەرھێنەر لە مێھرەجانی فیلمی بەرلین و ھەروەھا وەرگرتنی ٣ پاڵێوراوی ئاکادمی ئاوارد.

ئەکتەرەکان[دەستکاری]

کیشلۆڤسکی لە ھێندێ دەوری سەرەکی جیاواز لە ھێندێ لە فیلمەکانی ھەر لە تاکە ئەکتەرێک کەڵکی وەر گرتە، وەکوو:

مردن[دەستکاری]

گۆڕی کیشلۆڤسکی.

ناوی کیشلۆڤسکی وەک یەکێک لە کاریگەرترین دەرھێنەرەکان لە ئاستی جیھانی ماوەتەوە و شێوازی کارەکانی لە زانکۆکان بە قۆتابیان فێر ئەکرێن. لە ١٩٩٣دا کتێبێک ھاتە دەرەوە بە ناوی کیشلۆڤسکی لە سەر کیشلۆڤسکی (Kieœlowski on Kieœlowski) تێیدا ژیان و کارەکانی کیشلۆڤسکی لە زمانی خۆیە، لە سەر دیدارێکی تایبەت دەگەڵ دانوسا ستۆک (Danusia Stok). کیشلۆڤسکی ھەروەھا بووە بابەتی فیلمێکی ژیان‌نامە نووسی وەک: کریستۆف کیشلۆڤسکی، من نە‌باشم نە‌خراپ (Krzysztof Kieœlowski: I'm So-So) لە دەرھێنانی ساڵی ١٩٩٥ی کریستۆف وێرزبیکی.

دوای مردنی کیشلۆڤسکی ھاروی وێنشتێن (Harvey Weinstein) سەرۆکی کۆمپانیای میراماکس بەرپرسی بڵاو کردنەوەی ٤بەرھەمە کۆتایییەکەی کیشلۆڤسکی لە ئەمریکا، برووسکەیەکی لە ستایشی کیشلۆڤسکی لە گۆڤاری پریمیێر (Premiere) بڵاو کردەوە. لەو نامەدا وتی کە کوێنتین تارانتینۆ (Quentin Tarantino) ژیانی دوانی وێرۆنیکای لە مێھرەجانی فیلمی کەن‌دا دیوە و نە‌ک ھەر کاری لە ھەستی کردووە بەڵکوو دەگەڵ ئایرێن یاکووب ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە تووشی خۆشەویستییەکی قووڵ بووە. ڕەنگە بەشێک لە وتنەکانی ژنەکەی برووس ویلیس (Bruce Willis) لە پاڵپ فیکشێن (Pulp Fiction) بۆ ئەو نووسراوە، بەڵام ئەو نەیدەتوانی کاتی وێنە‌ھەڵگرتن لەوێ‌دا بێت لەبەر ئەوەی لە فیلمی سێ ڕەنگ: سوور لە ھەمان کات‌دا کایەی دەکرد. ھەر سەبارەت بەو بابەتە تارانتینۆ فیلمی سووری لە کەن دیت و پێی وا بوو خەڵاتی سەرەکی مێھرەجانەکە دەباتەوە، بەڵام فیلمەکەی خۆی، پاڵپ فیکشێن خەڵاتەکەی بردەوە.

ئەگەرچی کیشلۆڤسکی بەڵێنی دابوو دوای سێ ڕەنگ دەست لە کار دەکێشێتەوە بەڵام کاتی مردنی لە سەر سێدانییەکی نوێ کاری دەکرد کە دەگەڵ پیسیڤیچ پێکەوە سیناریۆیان نوسیبوو، کە بریتی بوو لە بەھەشت (Heaven)، دۆزەخ (Hell) و بەرزەک (Purgatory) کە لە کۆمێدی خودایی دانتە‌و وەرگیرابوو. وەک درووست‌کردنی دە فەرمانی موسی سیناریۆی فیلمەکە سپاردرابوو بە چەن دەرھێنەری جیاواز، بەڵام مردنی ناوەختی کیشلۆڤسکی ماوەی نەدا بزانین ھەر وەک ئەزموونی پێشوو خۆی درووست‌کردنەکە ئەگرێتە ئەستۆ یان ئەم‌جار یاسا دەگۆڕێت. تاکە بەشی ئامادەکراوی ئە‌و سێدانەکە بەھەشت (Heaven) لە لایەن تام تیکوێر (Tom Tykwer) دروست‌کرا و لە ساڵی ٢٠٠٢ لە مێھرەجانی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆ (Toronto International Film Festival) بڵاو کرایەوە. لە دوو بەشەکەی تر تاکە ٣٠ لاپەرەی لە نووسینی کیشلۆڤسکی لێ ماوەتەوە. پیسیڤیچ پاش‌ماوەکەی تەواو کرد و ئامادەی درووست‌کردنی کرد بۆیە لە ساڵی ٢٠٠٥دا دەرھێنەری بۆسنیایی دانیس تانۆڤیچ (Danis Tanoviو)، دۆزەخی بڵاو کردەوە بە دەوری سەرەکی ئەمانوێل بیرت (Emmanuelle Béart) و سێھەمین بەشی لە ساڵی ٢٠٠٧دا بڵاو کرایەوە. ئەکتەر و دەرھێنەری خەڵکی پۆلەندا جێرزی شتووھەر ((Jerzy Stuhr، کە لە چەن‌دانە لە فیلمەکانی کیشلۆڤسکی دەوری بینی‌بوو و سیناریۆی بۆ خۆرەی کامێرا نووسیبوو، لە سەر سیناریۆیەکی درووست‌نەکراوی کیشلۆڤسکی لە ساڵی ٢٠٠٠دا فیلمی ئاژەڵی گەوەرە (Big Animal | Duże zwierzę) درووست‌کرد.

کیشلۆڤسکی لە چاوپێکەوتنێک‌دا گوتی:

ئەو بابەتە لە ناخی بنیامەوە دێت وا شتێک بە قیمەت بێت بۆ خواستی فەرھەنگ، ئەوانەی وا ئەبێتە ھۆی پەیوەندی دانی بنیامەکان نەک جیا کردنەوەیان. زۆر شت لە دونیادا ھەیە وا ئەبێتە ھۆی جیا بوونەوەی خەڵکان، وەک ئایین، سیاسەت، مێژوو یا نیشتمان‌پەروەری. ئەوە گرینگ نییە تۆ کێ بیت یان من کێم، کاتێ ددانی تو یان من بداتە ژان ھەردوو ھەست بە یەک ئازار دەکەین. ھەستەکان یەکێک لەو شتانەن و خەڵکان پێکەوە پەیوەندی دەدات، لەبەر ئەوەی وشەی «خۆشەویستی» تاکە مانایەکی ھەیە بۆ ھەموان؛ یان «ترس»، یان «ئازار بینین». ئێمە ھەموومان بە ھۆی یەکسانەوە دەترسن و ھەر بە ھۆی یەکسان خۆشەویستی دەکەین. ھەر لەبەر ئەوەیە کە من باسی ئەو بابەتانە دەکەم چۆنکا لە بابەتەکانی غەیری ئەمە بە خێرایی ھەستی بە یەک‌نەگرتوویی دەکەم.

پێرستی فیلمەکان[دەستکاری]

فیلمی کورت یان دۆکۆمێنتاری[دەستکاری]

  • The Face (١٩٦٦)- شیوھ
  • The Office (Urz¹d ١٩٦٦)- نووسینگە
  • The Tram (Tramwaj ١٩٦٦)- شەمەنەفەر
  • Concert of Wishes (Koncert ؟yczeٌ ١٩٦٧)- کۆنسێرتی خۆزگەکان
  • The Photograph (Zdjêcie ١٩٦٨)- وێنەگر
  • From the City of £َdں (Z miasta £odzi ١٩٦٩)- لە شاری لۆدزەوە
  • I Was a Soldier (By³em ؟o³nierzem ١٩٧٠)- من سەربازێک بووم
  • Factory (Fabryka ١٩٧٠)- کارخانە
  • Workers '71: Nothing About Us Without Us (Robotnicy '71: Nic o nas bez nas ١٩٧١)- کرێکارانی ٧١
  • Before the Rally (Przed rajdem ١٩٧١) پێش وەستانەوە
  • Between Wroc³aw and Zielona Gَra (Miêdzy Wroc³awiem a Zielon¹ Gَr¹ ١٩٧٢)
  • The Principles of Safety and Hygiene in a Copper Mine (Podstawy BHP w kopalni miedzi ١٩٧٢)- یاسای خاوێنی و لەش‌ساخی لە کانگای مس
  • Gospodarze (١٩٧٢)
  • Refrain (Refren ١٩٧٢)- سەرەدەنگ
  • The Bricklayer (Murarz ١٩٧٣)- وەستای بەنا
  • First Love (Pierwsza mi³oœو ١٩٧٤)- یەکەمین خۆشەویستی
  • Curriculum Vitae (¯yciorys ١٩٧٥)
  • Hospital (Szpital ١٩٧٦)- نەخۆشخانە
  • From a Night Porter's Point of View (Z punktu widzenia nocnego portiera ١٩٧٧)- لە ڕوانگەی کرێکارێکی شەو
  • I Don't Know (Nie wiem ١٩٧٧)- من نازانم
  • Seven Women of Different Ages (Siedem Kobiet w Roznym Wieku ١٩٧٨)- ٧ژن لە تەمەنی جیاوازدا
  • Railway Station (Dworzec ١٩٨٠) وێستگەی ھێڵی ئاسن
  • Talking Heads (Gadaj¹ce glowy ١٩٨٠)
  • Seven Days a Week (Siedem Dni Tygodniu ١٩٨٨)- حەوتووی حەوت ڕۆژ

فیلمە درێژەکان[دەستکاری]

  • Pedestrian Subway (Przejœcie podziemne TV drama ١٩٧٣)- شوێنی پیاسەی ژێرزەوی
  • Personnel (Personnel TV drama ١٩٧٥)- پێرسۆنێل
  • The Scar (Blizna ١٩٧٦)- برین
  • The Calm (Spokَj TV drama ١٩٧٨)- ھێمنی
  • Camera Buff (Amator ١٩٧٩)- خۆرەی کامێرا
  • Short Working Day (Krَtki dzieٌ pracy ١٩٨١)- ڕۆژێکی کورتی کاری
  • Blind Chance (Przypadek ١٩٨١)- بەختی کوێر
  • No End (Bez koٌca ١٩٨٤)- بێ کۆتایی
  • The Decalogue (Dekalog ١٩٨٨)- دە فەرمانی موسی
  • A Short Film About Killing (Krَtki film o zabijaniu ١٩٨٨)- کورتە فیلمێک سەبارەت بە کوشتن
  • A Short Film About Love (Krَtki film o mi³oœci ١٩٨٨)- کورتە فیلمێک سەبارەت بە خۆشەویستی
  • The Double Life of Véronique (La Double vie de Véronique/Podwَjne ؟ycie Weroniki ١٩٩١)- ژیانی دوانی وێرۆنیکا
  • Three Colors: Blue (Trois couleurs: Bleu ١٩٩٣)- سێ ڕەنگ: ئاوی
  • Three Colors: White (Trois couleurs: Blanc/Trzy kolory: Bia³y ١٩٩٤)- سێ ڕەنگ: سپی
  • Three Colors: Red (Trois couleurs: Rouge ١٩٩٤)- سێ ڕەنگ: سوور

سەرچاوەکان[دەستکاری]