کرۆم بوک
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
| بەرھەمھێنەر | گووگڵ |
|---|---|
| جۆر | کۆمپیوتەری کەسی |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١١ |
| سیستەمی کارپێکردن | کڕۆم ئۆئێس لینوکس |
| ماڵپەڕ | https://www.google.com/chromebook/ |
کڕۆم بووک (بە ئینگلیزی: Chromebook) ئامێرێکی کۆمپیوتەری تاکەکەسییە بە سیستمی گووگڵ کرۆم کاردەکات. دروستکرا بۆ بەکارھێنانی لە کاتی ھەبوونی ھێڵی ئینتەرنێتدا بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی بەرنامە بەردەستەکانی سەر ئینتەرنێت، لەجیاتی ئەوەی بەرنامەکانی وەکو مایکرۆسۆفت ئۆفیس و فۆتۆشۆپ لەسەر کۆمپیوتەرەکە دابمەزرێن، ئەوا ڕاستەوخۆ بەکاردەبرێن. یەکەمین جار لە کۆنگرەی گووگڵ لە ٢٠١١ ڕاگەیەندرا بۆ فرۆشتن و یەکەم دانەی نمایش کرا.[١]
مێژوو
[دەستکاری]لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، گووگڵ ڕای گەیاند کە بۆ یەکەمجار ئامێرەکانی کرۆم بووک لە کۆنفرانسەکەیدا نمایش دەکات، کە وەک چاپی تاقیکاری تەنھا بۆ پەرەپێدەران و پرۆگرامسازان بەردەست بوو و بۆ فرۆشتن بەردەست نەبوو. ئامانجی سەرەکی لە نمایشکردنی ئەوە بوو کە کارایی سیستمی کارپێکردنی کرۆم ئۆ ئێس تاقیبکاتەوە، و یەکەم چاپ کە بڵاوکرایەوە بریتی بوو لە کرۆمبووک CR-٤٨ بەبێ ئەوەی ناوی کۆمپانیای دروستکەری لەسەر بێت.
لە ھاوینی ٢٠١١، ھەردوو سامسۆنگ و ئایسەر ڕایان گەیاند کە ئامێرەکانی کرۆم بووک دەخەنە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن، و ئامێرە بەردەستەکان بریتی بوون لە Acer AC٧٠٠ و سەمسۆنگ سیریەس ٥. دواتر کۆمپانیاکان دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی چەندین وەشان، کە سامسۆنگ دواتر زنجیرەی ٥ ٥٥٠ (سەمسۆنگ سیریەس ٥ ٥٥٠) و پاشان زنجیرەی ٣ (سەمسۆنگ سیریەس ٣) ی بڵاوکردەوە، و لە ساڵی ٢٠١٣ ئامێرەکانی کرۆم بووک پیکسل بڵاوکرانەوە کە گەشەپێدانێکی بەرچاویان بەخۆوە بینی.
دیزاین
[دەستکاری]ئامێرەکانی کرۆم بووک بە سیستمی گووگڵ کرۆم ئۆ ئێس کار دەکەن، کە سیستمێکی کارپێکردنە ناوکی لینوکس و وێبگەڕی گووگڵ کرۆم لەگەڵ یاریزانێکی میدیایی تەواوکار بەکار دەھێنێت. تواناکانی ئامێرەکە سنووردارە بەبێ پەیوەندی، و بەپێی گووگڵ کاتی دەستپێکردنی تەنھا ھەشت چرکەیە (کاتی دەستپێکردن بەپێی ئامێرەکان دەگۆڕێت، بۆ نموونە گووگڵ بانگەشە دەکات کە کۆمپیوتەری ئایسەر سی٧ لە ١٨ چرکەدا دەست پێ دەکات)، کرۆمبووک لە بنەڕەتدا دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بەکاربھێنرێت بۆ ئەوانەی پەیوەستن بە ئینتەرنێتەوە. لەبری دامەزراندنی بەرنامە نەریتییەکان وەک پرۆسێسکردنی وشە و ناردنی خێرا، بەکارھێنەرانی وێب بەرنامەکان لە فرۆشگای گووگڵ کرۆم زیاد دەکەن. گووگڵ بانگەشە دەکات کە دروستکردنی ئاسایشی فرە-چین پێویستی بە بەرنامەکانی دژەڤایرۆس ناھێڵێت.
پشتیوانی زۆرێک لە دەرچەکانی ھەیە وەک یوئێسبی و کامێرا و ماوسی کۆمپیوتەر و تەختەکلیلی دەرەکی و ئامێرەکانی فلاش، و ئەمەش ھاوشێوەی کارکردی «پێوەبستێنە و کارپێبکە»یە لەسەر سیستمەکانی تری کارپێکردن. وەک مۆدێلی Cr-٤٨، کرۆمبووک تەختەکلیلێکی تایبەتی ھەیە کە بە دوگمەکانی کردنەوە یان کۆنترۆڵکردنی چەندین پەنجەرەی وێبگەڕ تەواو کراوە، جگە لە دوگمەی گەڕان بەدوای ماڵپەڕەکاندا کە جێگەی کلیلەکانی «کاپس لۆک» دەگرێتەوە (کاپس لۆک بە ھەردوو کلیلەکانی شیفت پێکەوە چالاک دەکرێت).
شیکردنەوەی پێکھاتەکانی زنجیرەی سامسۆنگ ٥ لەلایەن iFixit لە حوزەیرانی ٢٠١١ خەمڵاندنی ئەوەی کرد کە تێچووی یەکەی بەرھەمھێنان لە دەوروبەری ٣٢٢ دۆلارە لە کەرەستەکان و ١٢ دۆلارە لە تێچووی کاردا. و بە نرخی تاک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٤٩٩.٩٩ دۆلار و گواستنەوە و مارکێتینگ، و قازانجی فرۆشتنی تاکەکەسی و توێژینەوە و پەرەپێدان ئاماژە بەوە دەکەن کە قازانجی کرۆمبووک زۆر کەمە، و پێویستی بە ھێڵی بەرھەمھێنانی گەورە ھەیە بۆ بەدەستھێنانی قازانج.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ماڵپەڕی فەڕمی». http://www.google.com/chromebook.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی)|وێبگە=