ئەدۆبی فۆتۆشۆپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فۆتۆشۆپەوە ڕەوانە کراوە)
وێنۆچکەی فۆتۆشۆپ سی ئێس ٦

فۆتۆشۆپ نەرمەواڵەی کۆمپیوتەرە تایبەتە بەچێککردن یان دەستکاری وێنە، یەکێکە لە بەرھەمە سەرکەوتووەکانی کۆمپانیای ئەدۆبی، وەشانەکانی فۆتۆشۆپ لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە بەردەوامن لە دەرچوون کە دواھەمین وەشان لە ساڵی ٢٠٢٤ دەرچوو بەنێوی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ 2024 پەڕگەی فۆتۆشۆپی ناسراوە "PSD" کە بەھۆی ئەم جۆرە پەڕگەیە بەکارھێنەرانی نەرمەواڵەکە دەتوانن دوبارە چاکسازی لەسەر وێنەکە ئەنجام بدەن. نەرمەواڵەکە پاڵپشتی ھەردوو سیستەمی کارپێکەری ویندۆزی مایکرۆسۆفت و مەک ئۆ ئێسی ئەپڵ دەکات. ناسراوترین بەرنامەیە لە بەرھەمەکانی ئەدۆب کە لە ساڵی ١٩٨٨ بەرھەم ھێنراوە لە لایەن دوو پرۆگرامەرەوە کەبران بەناوەکانی (John Knoll) و (Thomas Knoll) بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵ کۆمپانیای ئەدۆبدا کەوتنەر ڕێکەوتنێک توانرا دەرچووی (Photoshop 1.0) لەسەر کۆمپیوتەری ماکنتۆش جێگیربکەن لە ساڵی ١٩٩٠ دا، پاشگری فایلەکانی فۆتۆشۆپ (PSD) ئەمەش کورتکراوەیەکە بۆ (Photoshop Document)، لەم جۆرە فایلەدا بەتەواوی گۆڕانکارییەکان پارێزراو دەبن و بەرنامەکە بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە پاشگرەدا دەکات کاتێک لە چەندین لایەری جیاواز پێک ھاتبێت، ئەم بەرنامەیە لە ساڵی ١٩٩٢ دا بۆ سیستەمی مایکرۆسۆفتیش بەرنامە بنیات نراو لەو ڕێکەوتەوە تا ئێستا لە کاردایە.

جیاوازی وێنەیی[دەستکاری]

Tennis player
Manipulated image
نموونی چیککاری لە فۆتۆشۆپ)

وێنەی تر[دەستکاری]

ئەم وێنەیە بەھۆی فرمانی بڕین و کڕۆپ (crop) و لاسۆ تووڵ (lasso tool) توانراوە چێککاری جوان بۆ بکرێ و تەنانەت سەیرکەرانی بەئاسانی نەتوانن بزانن کەوێنەکە ساختەیە!

دیمەنێکی جوان

زمانەکان[دەستکاری]

فۆتۆشۆپ بە کۆمەڵێ زمان ھەیە لەوانە

چەندەھا زمانی تریش

وەشانەکان فۆتۆشۆپ[دەستکاری]

  1. ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS1
  2. ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS2
  3. ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS3
  4. ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS4
  5. ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS5
  6. ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS6
  7. ئەدۆبی فۆتۆشۆپ cc
  8. ئەدۆبی فۆتۆشۆپ cc 2014
  9. ئەدۆبی فۆتۆشۆپ cc 2015
  10. ئەدۆبی فۆتۆشۆپ cc 2016
  11. ئەدۆبی فۆتۆشۆپ cc 2017
  12. ئەدۆبی فۆتۆشۆپ cc 2018

مێژووی وەشانەکان[دەستکاری]

دەرچووەکان و ماوەی گەشەکردنی و تایبەتمەندییەکانی فۆتۆشۆپ:

تا ساڵی ١٩٨٨ بەرنامەیەک نەبوو بتوانێت کار لە وێنەدا بکات بەڵام (Thomas Knoll) کە خەریکی پرۆژەیەک بوو بۆ (Image Processing) توانی دەرچوێک بۆ گۆرانکاریکردن لە وێنەدا بەشیوەیەکی تاقیکاری بەرھەم بھێنیت ئەم کارەشی بێگومان بە یارمەتی و ھاوکاری براکەی بوو سەرەتا ناوی نا (Image Pro)، بەڵام کاتێک بڵاوی کردوە بە ناوی (Display) بەرنامەکەی ناساند، لە ساڵی ١٩٨٩ دا دووبارە ئەم بەرنامەیە کەبەمەبەستی کارکردن لەوێنەی دیجیتاڵیدا بەرھەمیان ھێنابوو کەوتنەوە گۆرانکاریکردن و داڕشتنەوەی کۆدەکانی، دواتر ھەر لەھەمان ساڵداو بەشێوەیەکی بازرگانی و بەسەربەخۆ لە ڕێگای کۆمپانیایەک بە ناوی (Barneyscan XP) دووسەد دەرچووی لە بەرنامەیەک بڵاوکردوە بە ناوی (Photoshop) وە بیگومان ئەمەش ھەر ئەو ناوەیە کە ئێستا ھەیەتی ھاوپێچ لەگەڵ بەرنامەکەشدا لە شێوەی ڕێبەرێکدا لایەنە گرنگەکانی بەرنامەکەو فێرکارییەکی سەرەتایی دانرابوو تا بەکارھێنەر بتوانێت بە بەرنامەکە ئاشنابیت و بتوانێت کاری تێدا بکات.

کاتێک کۆمپانیای ئەدۆب پەیوەندی بەم دوو پرۆگرامەرەوە کرد بەمەبەستی وەرگرتنی مافی بڵاوکردنەوەی ئەوانیش ڕازی بوون لەسەر گرێبەستەکەو بوون بە بەشێک لە کۆمپانیای ئەدۆب، دروست لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٩ داو کاتێک نۆ مانگ بەسەر دەرچوونی یەکەم ڤێرژنی فۆتۆشۆپدا تێپەڕبوو بوو کە ناونرابوو (Adobe Photoshop 0.87) دەرچووێکی نوێ لە ژێر مەرج و ڕاسپاردەکانی کۆمپانیای ئەدۆبدا بەناوی (Adobe Photoshop 1.0) بڵاوکرایەوە لە ساڵی ١٩٩٠ دا، ئیتر لەم ڤێرژنەوە بەتەواوی بەرنامەکە لە لایەن کۆمپانیای ئەدۆبەوە سەرپەرشتی دەکراو ھەردوو پرۆگرامەر (جۆن و تۆماس) بەردەوام کەسی نوێیان دەھێنایە ناو ستافەکەوە ھەتا برەوەی زیاتر بدەن بە توانای بەرنامەکە.

لە ساڵی ١٩٩١ دا (Adobe Photoshop 2.0) بڵاوکرایەوە:

ئەم دەرچووە تەنھا لەسەر کۆمپیوتەری ماکنتۆش بەگەڕدەخرا و چەندین ئامرازی نایاب بۆ توڵەکانی دەستەچەپی بەرنامەکە زیادکراوە تێیدا ئەم ئامارازنەش بەھۆی پێنوسێکەوە کە بۆ بەرنامەکە زیاد کرابوو بەکاردەھێنرا، سەرباری ئەوەش بەرنامەکە بەشێوەیەک ڕێکخراوە کە بەھۆی ڕوکارێکی وێنەییەوە دادەمەزرێنرێت و ڕێنمایی تایبەت بە بەکارھێنانی بەرنامەکەشی ھاوپێچ کراوە لەگەڵیدا، لەم دەرچوەوە توانرا پشتیوانی (CMYK color) بەدی بھێنرێت، مەبەست لەم چوار وشەیەش ئەو چوار ڕەنگە سەرەکییەیە کە پرێنتەرە ڕەنگاوڕنگە سەرەتاییەکان پشتیان پێ دەبەست.

وە لە ساڵی (١٩٩٢) دا (Adobe Photoshop 2.5) بڵاوکرایەوە:

بۆ یەکەم جار لەم دەرچوەوە کۆمپانیای ئەدۆب پشتیوانی سیستەمی ویندۆزی کرد و توانرا ھاوشێوەی کۆمپیوتەری ماکنتۆش لەسەر کۆمپیوتەری کەسی کە سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆزی لەسەر بوو لەگەڵ سیستەمی (IRIX) کەلەسەر بنەمای کۆدەکانی (UNIX System) کەلە لایەن کۆمپانیای (Silicon Graphics) بەرھەم ھێنرابوو دابمەزرێنرێت.

لەم دەرچووەشدا جگە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی دەرچووەکەی پێشوو چەند دوو تایبەتمەندی بۆزیادکراوە ئەوانیش:

  1. پشتیوانی لیستەڕەنگی (16-bit) دەکرد واتا کوالیتی وینەکان دوو ھێندەی پێشوو ڕونتر کاری تێدا دەکرا.
  2. تەکنیکی دامەزراندنی بەرنامەکە لە ڕێگای سیدی ڕومەوە بەردەست خرا.

وە لە ساڵی (١٩٩٤) دا (Adobe Photoshop 3.0) بڵاوکرایەوە:

کە لە سەرەتادا تەنھا پشتیوانی کۆمپیوتەری ماکنتۆشی کرد بەڵام ماس مانگطک لە دەرچوونی ڤێرژنێکی تایبەتی بە ویندۆزیش بڵاوکردەوە، گرنگترین داھێنان کە تێیدا کرا دەستەبەر کردنی چینەکان بوو (Layers) ھەتا بتوانرێت وێنەکان لەسەر یەکتر دابنرێت و تێکەڵ یەک بکرێن.

وە لە ساڵی (١٩٩٦) دا (Adobe Photoshop 4.0) بڵاوکرایەوە:

بۆ ھەردوو سیستەمی ماک و ویندۆز بەردەست بوو، گۆڕانکاری نوێ لە ڕێکخستنی لایەرەکاندا کرابوو کە ئاسانتر بوو کارکردن لەچینەکانیدا، ھاوکات تەکنیکی ئەکشن زیاد کرا بۆ گۆڕانکاریکردنی خێرا بەسەر وێنەکاندا.

وە لە ساڵی (١٩٩٨) دا (Adobe Photoshop 5.0) بڵاوکرایەوە:

بەھەمان شێوەی دەرچووی پێشوو لەسەر ھەردوو سیستەمی ماک و ویندۆز دادەمەزرێنرا و پشتیوانی پاشگر گۆڕین بۆ وێنەکانی تێدا زیاد کرا واتا (Extinction) وێنەکان بە ئاسانی مامەڵەی پێوە دەکرا وەک گۆڕانکاریکردن تێیدا و دواتر لە کاتی پاراستنیشیدا دەتوانرا بگۆڕرێت بە جۆرێکی تر، ھەروەھا گەڕانەوەی ھەنگاوەکانی تێدا زیاد کرا بۆ نمونە ئەگەر کەسێک چەندین فرمانی جێ بەجێکردبیت بەسەر وێنەیەکدا ئەوا ھەنگاو بە ھەنگاو دەتوانرا بیگەرێنینەوە بۆ سەرەتا، لەکاتێکدا لەدەرچووەکانی پێشودا تەنھا یەک ھەنگاو دەگەڕێنرایەوە دواوە، ڕەنگەکان لەم دەرچووەدا بەئاسانی دەستی بەسەردا دەگیرا چونکە کۆنترۆلێکی تایبەت بەڕەنگەکان دانرابوو، لەبەرگرتنەوەی شوێنێک و دانانەوەی لە شوێنێکی تردا یەکێکی تر بوو لە تایبەتمەندییەکانی ئەم دەرچووە کەبە ئامرازی (Magnetic Lasso) ناسراوە.

وە لە ساڵی (١٩٩٩) دا (Adobe Photoshop 5.5) بڵاوکرایەوە:

بۆماک و ویندۆز لە یەک کاتتدا و لەدوای ئەم دەرچوەوە بەردەوام لەیەک کاتتدا و بەھەمان تایبەتمەندییەوە بەرنامەکە بۆ ھەردوو سیستەمەکە بڵاو دەکرایەوە، لەم دەرچوە بەدواوە تەنھا پاڵپشتی ماکنتۆش و ویندۆزی دەکرد و پشتیوانی ھیچ سیستەمێکی تری نەکردوە تا ئێستا، ھەر لەم دەرچوەوە بۆ یەکەم جار پاشکۆ بەرنامەی (Image Ready) لەگەڵدا دانرا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ وێنەی جوڵاودا (gif)، ئەم تەکینیکە زیاتر لە وێبدا گرنگی پێدراو بەرنامەکە لەم دەرچوەدا بە تەواوی یاریدەدەری وێب سازان بوو تا بتوانن وێنەکانی ناو ئەم بەرنامەیە پاش چاکسازیکردن تێیدا تێکەڵ بە تێکستەکان بکەن بۆ ئەم کارەشئامرازێک دانرا بۆ پاراستن بە تایبەتمەندی وێبەکان بە ناوی (Save for Web)، سەرباری زیادکردنی ھۆکارێک بە ناوی (Extract) بۆ دەرھێنانی پرۆژەکە بە تەکنیکی جیاواز.

وە لە ساڵی (٢٠٠٠) دا (Adobe Photoshop 6.0) بڵاوکرایەوە:

جگە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی دەرچووی پێشوو توانرا تایبەتمەندی بەسەر لایەرەکاندا جێ بەجێبکرێت و فلتەر بۆ لایەرەکان دابنرێت، کۆمەڵێک گۆڕانکاریش بکرێت لە توڵەکەی لای ڕاستتدا وەک توانا پێدان بە ئامرازەکان زیاد کردنی توانای ھەندێکیان، ھەروەھا زیادکردنی ئامرازەکانی ئاراستە سازی (Vector Shapes) چەند شێوەیەکی جیاواز کە لەسەر وێنەکان زیاد دەکرێت بەمەبەستی جیاواز.

وە لە ساڵی (٢٠٠٢) دا (Adobe Photoshop 7.0) بڵاوکرایەوە:

ئەم دەرچووە سەرکەوتنێکی ئێجگار گەورەی بەدەست ھێناو تەواو جێگیرە لە کاردا توڵەکردارەکانی ناو بەرنامەکە بەڕادەیەک پێشکەوتوو بوو تا ئێستاش شتێکی ئەوتۆی بۆزیاد نەکراوە، تەواوی ئەو توانایەی لە دەرچووەکانی پێشودا ھەبوو لێرەدا چەندین بەرامبەر زیاد کراوەو خێرا تر کراوە لە بەکارھێناندا، پاشگرە فایلەکان تێیدا تەواو پێشکەوتوەو تەواوی جۆرەکانی تێدا پاڵپشت کراوە، سەرباری زیادکردنی ئامرازێک بە ناوی (Plugin) کە چەندین تایبەتمەندی و توانای زیاتر دەدات بەبەرنامەکە لە مامەڵەکردن لەگەڵ وێنەدا، ھەر لەم دەرچوەوە بۆیەکەم جار (Camera Raw plug-in) خرایە کار و یاریدەدەرێکی ئێجگار باشی بەرنامەکە بوو لە ڕوناککردنەوە و تاریک کردن و زاڵکردنی ڕەنگێک بەسەر ڕەنگێکی تردا، تێکست نووسین لەم دەرجووەدا مامەڵەیەکی وێنەیی لەگەڵدا دەکرێت و ھەموو تایبەتمەندییەکانی وێنەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت وەک (Vector) وایە، ئامرازەکانی بڕین و شێوەی بڕینی بەشێک لە وێنەکان زیاد گرنگی پێدراو ئاسانکاری زیاتری تێداکرابوو، لەم دەرچوەوە یەکەم پڵەگین بە ناوی (Camera RAW) زیاد کرا لە بەرنامەکەدا کە چەند کردارێکی تایبەتی بەسەر ڕەنگی وێنەکەدادەھێنا، واتا بەشێوەیەکی زیرەکانە مامەڵە لەگەڵ ڕەنگی وێنەکەدا دەکرا.

وە لە ساڵی (٢٠٠٣) دا (8.0 Adobe Photoshop CS) بڵاوکرایەوە:

ئەم دەرچووە ھەرگیز بەراورد ناکرێت بەوانەی پێش خۆی ئەگەرچی ماوەی مانەوەی بەکارھێنەر لەسەر ئەم دەرچووە کەم بوو بەھۆی نوێکارییەکانی دەرچووی پاش خۆیەوە بەڵام لەڕاستیدا ئەم دەرچووە ئێجگار بەتوانابوو تەنانەت بەکارھێنەر نەیتوانی بەتەواوی ئاشنای ھەموو تایبەتمەندییەکانی ببێت بەھۆی دەرچووەکەی پاش خۆی ھەرچۆن بێت ئەو توانایەی لەم دەرچووەدا ھەبوو بەتەواوی لە دەرچووەکانی پاش خۆیدا ڕەنگی دایەوەو تەواوی کەلینەکانیشی چارەسەرکرابوو.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]