کاملا پیرساد بیسیسار
ڕواڵەت
| کاملا پیرساد بیسیسار | |
|---|---|
| بە ئینگلیزی: Kamla Persad-Bissessar | |
| لەدایکبوون | ٢٢ی نیسانی ١٩٥٢ Siparia، ترینیداد و تۆباگۆ |
| پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر |
| پۆستەکان | Prime Minister of Trinidad and Tobago |
| پەروەردە | University of the West Indies، Hugh Wooding Law School |
| ئەندامی حیزبی | United National Congress |
| ئایین | ھیندوویزم |
کاملا پیرساد بیسیسار (بە ئینگلیزی: Kamla Persad-Bissessar؛ لە دایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٥٢[١]) ژنە پارێزەر و سیاسەتوانی ترینیداد و تۆباگۆییە، ئەو لە ماوەی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٠ بۆ ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بووە شەشەمین سەرۆک وەزیرانی ترینداد و تۆباگۆ. ئەو لە ئێستادا سەرکردایەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لەپاڵ حیزبی کۆنگرێسی نیشتمانیی یەکگرتوو دەکات. ئەو سێ ساڵ سەرکردایەتی ئەو بەرەیەی ئۆپۆزسیۆنی کردووە.[٢][٣]
کاملا پیرساد بیسیسار بەشی یاسای تەواوکردووە و بەکالۆریۆسی لێی ھەیە، ھەروەھا ماستەریشی لە بەڕیوەبردنی کاری تایبەت (EMBA) بەدەست ھێناوە. کاملا لەگەڵ گریگۆری بیسیسار ھاوسەرگیری کردووە، لەگەڵ ئەودا کوڕێکیان ھەیە بەناوی کریس.[٤]
لە ساڵی ٢٠١٢، کاملا خەڵاتی ڕێزلێنانی (Pravasi Bharatiya Samman) لەلایەن سەرۆکی ھیندستان پێدرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Sookraj، Radhica (٢٦ی ئایاری ٢٠١٠). «Kamla came from humble beginnings». Trinidad and Tobago Guardian. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ↑ «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) PNM lose to Peoples Partnership in Trinidad elections 2010]. Ttgapers.com 24 May 2010. - ↑ Skard, Torild (2014) "Kamla Persad-Bissessar" in Women of power – half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press ISBN 978-1-44731-578-0, pp. 271–3
- ↑ House of Representatives: Parliament of Trinidad and Tobago. Ttparliament.org. Retrieved on 2012-04-26.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە کاملا پیرساد بیسیسار تێدایە.