کاتیا وینتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاتیا وینتەر
لەدایکبوون (١٩٨٣-١٠-١٣) ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٣ (تەمەن ٤٠ ساڵ)
ستۆکھۆڵم، سوێد
پیشەئەکتەر، ئەکتەری فیلم
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٥


کاتیا وینتەر (بە ئینگلیزی: Katia Winter) لە دایکبووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٣، ئەکتەرێکی سویدییە. وینتەر لە شاری ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید لەدایک بووە. دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، ڕووی لە لەندەن کرد بۆ ئەوەی لە قوتابخانەیەکی شانۆیی بخوێنێت. لە سەرەتای ساڵانی ٢٠١٠دا ڕووی لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کردووە.[١]

لە ساڵی ٢٠١٣ وینتەر ھاوسەرگیری لەگەڵ مۆسیقژەن جێسی گلیک کرد. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥ جیابوونەوە،[٢]

لە ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ خۆشەویستە بەریتانییەکەیدا ڕوویان لە سوید کردووەتەوە. ئەوان لە لادێکان نیشتەجێن کە چەند کاتژمێرێک لە باکووری ستۆکھۆڵمەوە دوورن.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sleepy Hollow's Katia Winter on Martial Arts, Good Chocolate, and Her Secret Dream Career". Self.com. 2013-11-04. Retrieved 2015-01-04. ١٢ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Katia Winter Files For Divorce". TMZ.com. February 3, 2016. Retrieved April 10, 2016.
  3. ^ Kellman Larsson, Johan (24 January 2022). "Katia Winter bytte Hollywood mot svensk Vasaloppsfilm: "Jag fick en chock när jag kom hem"" [Katia Winter switched Hollywood to Swedish Vasaloppet film: "I got a shock when I got home"]. Dagens Nyheter (بە سوێدی). Retrieved 24 January 2022.