ڤێتنامی باشووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤێتنامی باشووری
بە ئینگلیزی: Republic of Vietnam
دامەزران٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٥
ناو بە زمانی فەرمیViệt Nam Cộng hòa
کورتەناوRVN، 南越، RVN
ئایینبوودیزم، کاسۆلیکی، Caodaism، Hòa Hảo
بەشداربووە لەBattle of Ap Bac
زمانی فەرمیزمانی ڤیەتنامی
سروودی نیشتمانیMarch of the Students
کیشوەرئاسیا
وڵاتڤێتنامی باشووری
پایتەختSaigon، Ho Chi Minh City
پۆتانی شوێن١٠°٤٦′٣٧″N ١٠٦°٤١′٤٣″E
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتpresidential system، کۆمار
دانیشتووان١٩٬٥٨٢٬٠٠٠
دراوSouth Vietnamese đồng
ھاوسنوورە لەگەڵKhmer Republic، ڤێتنامی باکووری، South China Sea
پاشکۆState of Vietnam
لەدوای ئەوProvisional Revolutionary Government of the Republic of South Vietnam
زمانەکانزمانی ڤیەتنامی
ڕووداوە بەرچاوەکان1960 South Vietnamese coup attempt، 1963 South Vietnamese coup، September 1964 South Vietnamese coup attempt، December 1964 South Vietnamese coup
کۆتاییھاتن٣٠ی نیسانی ١٩٧٥
ڕووبەر١٧٣٬٨٠٩ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وەسفی ئاڵاflag of South Vietnam
ئایینی فەرمیبوودیزم، کاسۆلیکی، کۆنفووشیزم، تاویزم، ھیندوویزم
ئابووری بابەتeconomy of the Republic of Vietnam
GS1 country code893
Map

ڤێتنامی باشوور، بە فەرمی کۆماری ڤێتنام (بە ڤێتنامی: Việt Nam Cộng hòa)، وڵاتێک بوو کە فەرمانڕەوایی ئەو بەشەی ڤێتنامی دەکرد کە دەکەوێتە باشووری ھێڵی ١٧ پلە لە نێوان ساڵانی ١٩٥٥ و ١٩٧٥. پایتەختی ئەم وڵاتە سایگۆن بوو.

لە سەردەمی جەنگی ڤێتنامدا ئەم وڵاتە لەگەڵ حکوومەتی ڤێتنامی باکوور و شەڕکەرانی ڤێتکۆنگ و خمیر سوور بەژداری کردووە و ئەمریکاش بۆ پشتیووانی لە ڤێتنامی باشوور ھاتە ناو ئەم شەڕەوە. ڤێتنام تا جەنگی جیھانیی دووەم داگیرگەیەکی فەڕەنسی بوو. دوای شەڕەکە، ھێزە کۆمۆنیستەکان بە سەرۆکایەتی ھووشی مین حکوومەتێکیان لە باکووری ڤێتنام دامەزراند و ھانۆی پایتەختەکەی بوو. لە لایەکی ترەوە سیاسەتوانە ناکۆمۆنیستەکان لە ساڵی ١٩٤٩ بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر باو دای لە سایگۆن حکوومەتێکیان دامەزراند. لە ساڵی ١٩٥٥ باو دای لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ڤێتنامەوە لە پۆستەکەی لابرا و وڵاتەکە بوو بە کۆمار. شەڕی ڤێتنام لە ساڵی ١٩٥٩ لە دوای ڕاپەڕینی شەڕکەرانی ڤێتکۆنگ دەستی پێکرد کە لەلایەن ڤێتنامی باکوورەوە پاڵپشتی دەکران و وردە وردە فراوانتر بوون. دواجار لە ٣٠ی نیسانی ١٩٧٥ سوپای ڤێتنامی باکوور سایگۆنی گرت و کۆتایی بە دەسەڵاتی ڤێتنامی باشوور ھێنا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ویتنام جنوبی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٤ی ١٠ی ٢٠٢٣.