ڤیکتۆر خارا
Víctor Jara | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | ڤیکتۆر لیدیۆ خارا مارتینێز |
لەدایکبووی | سان ئگناکیۆ، چیلی | 28ی ئەیلوولی 1932
بنەچە | ڤایخۆی چیلی، چیلی |
مردووی | ١٦ی ئەیلوولی ١٩٧٣ سانتیاگۆ, چیلی | (٤٠ ساڵ ژیاوە)
چەشنەکان |
|
پیشە(کان) |
|
ئامێرەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٥٩–١٩٧٣ (مردن) |
کۆمپانیاکان | |
وێبگە | fundacionvictorjara |
ڤیکتۆر لیدیۆ خارا مارتینێز ( ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٣٢ - ١٦ی ئەیلوول ١٩٧٣) مامۆستایەکی چیلی، دەرهێنەری شانۆ، شاعیر، گۆرانیبێژ و چالاکوانێکی سیاسیی کۆمۆنیست بوو.[١][٢] ئەو پەرەی بە شانۆی چیلی دا بە دەرهێنانی کۆمەڵێک کار لە ئاستی ناوخۆ و کلاسیکیی جیهاندا. ئەو ھەروەھا ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبوو لەنێوان مۆسیقاژەنانی نیۆ-فۆلکلۆری کە بزووتنەوەی سترانی نوێی چیلی (Nueva Canción Chilena) دامەزراند. ئەمە بووە هۆی سەرهەڵدانی دەنگێکی نوێ لە مۆسیقای وڵاتەکە لە ماوەی سەرۆکایەتی سالڤادۆر ئالێندێ.
خاوا لەلایەن هێزەکانی پینۆچێتەوە دەستگیر کرا دوای کودەتای چیلی لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٧٣، کە ئالێندای لە دەسەڵات لابرد. لە کاتی پرسیارکردنیدا ئەشکەنجە درا و لە کۆتاییدا کوژرا، و لاشەکەی فڕێدرا بۆ شەقامێک لە شارۆچکەیەکی بچووکی سانتیاگۆ.[٣] ناوەڕۆکی گۆرانییەکانی ئەو کە تیشکیان دەخستە سەر خۆشەویستی، ئاشتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی وە دواتریش بەو شێوازی دڕندەییە کە تیایدا کوژرا، ناوبانگی خارای گۆڕی بۆ "هێمایەکی بەهێز بۆ خەبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریی" بۆ ئەوانەی لە ماوەی ڕژێمی پینۆچێت کوژران.[٤][٥][٦] بەهۆی ڕۆڵ و بانگەشەکانی بۆ حکوومەتەکانی چی گیڤارا و ئالێندێ، کە تیایدا وەک باڵیۆزی کلتوری دەردەکەوت لە کۆتایی ساڵانی ١٩٦٠کان و تا سەرەتای قەیرانی ١٩٧٠کان کە کۆتایی هات بە کودەتای دژ بە ئالێندێ، بە هۆکاری سەرەکی بۆ کوژرانی خارا دەبینرێت.
لە حوزەیرانی ٢٠١٦، دادوەری فلۆریدا ئەفسەری پێشووی سوپای چیلی پێدرۆ بارینێنتۆس بە تاوانباری کوشتنی خارا دۆزییەوە.[٧][٨] لە تەممووزی ٢٠١٨، هەشت ئەفسەری سەربازی چیلی خانەنشین بە ١٥ ساڵ و ڕۆژێک زیندانی سزا دران بەهۆی کوشتنی خارا.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Report of the Chilean Commission on Truth and Reconciliation Part III Chapter 1 (A.2)». usip.org. 10 April 2002. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 6 January 2007 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Chilean Communist Party. «(History of the Chilean Communist Party (Reseña Histórica del Partido Comunista de Chile)» (PDF) (بە ئیسپانی). Chilean Communist Party. p. 1. لە 2022-10-09 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF).
- ^ Jara, Joan. Víctor: An Unfinished Song, 249-250
- ^ «Jara v. Barrientos». Center for Justice and Accountability. 4 July 2013. لە 3 October 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Charlotte Karrlsson-Willis (6 September 2013). «Family of Víctor Jara turns from Chile to US in quest for justice». The Santiago Times. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 3 October 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Lynskey، Dorian. «Víctor Jara: The folk singer murdered for his music». www.bbc.com (بە ئینگلیزی). لە 13 August 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Former Chilean Army Officer Found Liable for 1973 Murder of Víctor Jara After U.S.-Backed Coup. Democracy Now! 29 June 2016.
- ^ Peter Kornbluh (July 2016). Justice, Finally, for One of Pinochet’s Most Famous Victims. The Nation.
- ^ «Victor Jara murder: ex-military officers sentenced in Chile for 1973 death». Reuters in Santiago via The Guardian. 3 July 2018. لە 4 July 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤیکتۆر خارا تێدایە. |