بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڤیان پەیمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڤیان پەیمان گۆرانیبێژێکی کورد بوو. لە نێوان شەڕی دژ بە داعش بووەتە شەڕڤانی ھێزەکانی یەپەژە. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٥دا لەلایەن داعشەوە لە سەری کانی کوژرا.[١][٢]

پێش شەڕی ناوخۆیی سووریا، ڤیان سەرقاڵی کاری مامۆستایی بووە.[٣] بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ڕووداو، ڤیان خەڵکی شارۆچکەی ماکۆبوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ناوی ڕاستەقینەشی گوڵستان تالێ جلینکادۆ.[٤] گۆرانییەکانی ڤیان بەشێوازی فۆلکۆلۆری کوردی بوون،[٥][٦] زیاتر لەبارەی لاواندنەوە بوو بۆ باروودۆخی ڕۆژاوای کوردستان، شەھیدان و شەڕڤانەکان لەکاتی شەڕکردن دژ بە داعش.[٧][٨]

لەکاتی شەڕکردن لەبەرامبەر داعشدا، ڤیان دووجار بریندار دەبێت لە قاچ و گەدەیدا، دواتر لە دوای چارەسەرکردنی گەڕاوەتەوە بۆ شەڕکردن.[٣] ڤیان لەچاوپێکەوتنێکی تۆڕی ئێن بی سی ئەوەی درکاند کە ئەو شەڕ لە کۆبانێ دەکات بۆ ژنانی ڕۆژھەڵاتی ناوین: «ئێمە بەرەنگاری و شەڕدەکەین، لێرە بەتایبەت لە ڕۆژھەڵاتی ناوین ژن وەک پلەدوو سەیردەکرێت. ئێمە لێرە وەستاوین وەک ھێمای ھێز بۆ ھەموو ژنانی ئەم ناوچەیە.»[٩]

شەهریار جەمشیدی کەمانچەژەن و ئاوازدانەری کوردی رۆژهەڵات، لە سال ٢٠٢٠دا لە دوایین ئەلبۆمی خۆیدا «رۆژئاڤا وڵاتی خۆرنشینی منە» بەرهەمی «ڤیان» ی[١٠] پێشکەشکرد بە دەنگبێژ و دلۆڤانی کورد ڤیان پەیمان.[١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ خانمە ھونەرمەندێکی کورد شەھیدبوو ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., ماڵپەڕی ڕووداو، لەلایەن دەرباز یونس ٦/٤/٢٠١٥
  2. ^ Llibertat.cat. «Mor la combatent de l'YPJ i cantant kurda Viyan Peyman». Llibertat.cat (بە كاتالۆنی). لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا «Engel in Kobani: Women Are on the Front Lines Against ISIS». NBC News (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ «Şehit Viyan'ın son günleri...». Rudaw. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ «poptronics ' Le Rojava, terre de lutte féministe, à la kalach et en musique». www.poptronics.fr. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. ^ «Viyan Peyman - New Songs, Playlists & Latest News - BBC Music» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. ^ «Viyan Peyman immortalizes in Kobanê». www.diclehaber.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. ^ Teams، Clipnano com. «Viyan Peyman - Kobane 2015 - Reber Dosky». Clipnano.com (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  9. ^ «Viyan Peyman, Female Kurdish Fighter Killed Battling ISIS». NBC News (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ «Shahriyar Jamshidi - Viyan [My Sunset-Land ROJAVA Album © 2020]». YouTube. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. ^ Luqman Guldivê (٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «Kemaçe keçeke Kurd e». Yeni Ozgur Politika. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە. … Berhema yekê ji bo yad û bibîranîna Viyan Peyman e. Ew şêrejinek e, wê her tişt bi cih hişt û şerê DAIŞ'ê kir. Wê jiyana xwe ji bo Kurdistanê feda kir.