بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ژنە ئاسنینەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ژنە ئاسنینەکە
دەرھێنەرفیلیدا لۆید
بەرھەمھێنەردامیان جۆنس
نووسەرئابی مۆرگن
ئەکتەرانمێریڵ ستریپ
جیم برۆدبێنت
ئۆلیڤیا کۆڵمان
ڕۆجەر ئاڵم
سوزان براون
نیک دەنینگ
مۆسیقاتۆماس نومن[١]
وێنەگری سینەماییئێلیەت دەیڤس
مۆنتاژجەستین ڕایت
دەرچوون
  • ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ (2011-12-26) (ئوسترالیا، نیوزلەندا)
  • ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ (2012-01-06) (شانشینی یەکگرتوو)
  • ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ (2011-12-30) (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٠٤ خولەک
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
فەڕەنسا
تێچوون£٨٫٢ ملیۆن ($١٠٫٦ ملیۆن)[٢]
داھات$١١٥٫٩ ملیۆن[٣]

ژنە ئاسنینەکە فلمێکی بەریتانی ژیاننامە و درامایە و ساڵی ٢٠١١ بەرھەمھێنراوە، فلمەکە باس لە ژیان و کارەکانی مارگرێت تاچەری سیاسەتوانی بەریتانی دەکات کە وەک یەکەم ژن و بۆ زۆرترین ماوە وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خزمەتی کرد لە سەدەی بیستەم.[٤] فلمەکە لە دەرھێنانی فیلیدا لۆیدە و لەلایەن ئابی مۆرگنەوە نووسراوە. مارگرێت تاچەر بەشێوەیەکی سەرەکی لەلایەن مێرل ستریپەوە ڕۆڵی دەبینرێت،[٥] و لە سەرەتاکانی کاری لەلایەن ئەلێکساندەر ڕەوچەوە ڕۆڵی دەبینرێت. ھاوسەرەکەی مارگرێت، دەنیز تاچەر، لەلایەن جیم برۆدبێنت ڕۆڵی دەبینرێت و لە سەرەتاکانی ژیانیشی ھاری لۆید ڕۆڵی دەبینێت.

سەرەرای ئەوەی فیلمەکە بۆچوونی جیاوازی لەسەر بوو، ڕۆڵگێڕانی مێرل ستریپ بەشێوەیەکی بەرز ھەڵسەنگێندرا و بە یەکێک لە باشترین کارەکانی دانرا. بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە فیلمەکە مێرل بۆ ١٧ھەمین جار کاندید کرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتەکەی بردەوە بۆ ٣ھەم جار بۆ ھەمان ڕۆڵبینینی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Thomas Newman to Score 'The Iron Lady'». Film Music Reporter. ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١١. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھێنراوە.
  2. «The Iron Lady (2012) - Financial Information». The Numbers.
  3. «The Iron Lady (2011)». Box Office Mojo. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  4. Hoyle، Ben (٢١ی ئازاری ٢٠٠٧). «Iron Lady Set to Follow the Queen on Screen». The Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  5. Peck، Tom (٢ی تەممووزی ٢٠١٠). «Meryl Streep Takes on Her Toughest Role: The Iron Lady». The Independent. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]