ڕەمەزان شکور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ڕەمەزان شکور حوسێن موحەمەد لە دایکبووی: ١٨ی ئابی ١٩٧٦ لە مانگی رەمەزانی ساڵی ١٣٩٦ کۆچی ، ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ ھۆزی جەباری , ڕەمەزان شوکر کەسایەتی بانگخواز و وتاربێژی ئیسلامییە ، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ کوژرا.




باوکی زوبێر
ناو: باوکی زوبێر
ناوی تەواو: ڕەمەزان شکور حسێن موحەمەد
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ١٩٧٦
شوێنی لەدایکبوون: کوردستان
بیروباوەڕ: سوننە سەلەفی
بواری کردوکۆش: زانستی شەرعی

پەروەردە و گەشەکردنی[دەستکاری]

لە خێزانێکی ھەژار و رەنجەبەردا چاوی بە دونیا ھەڵھێنا, خێزانێکی موسڵمان و کاسب، لە شاری کەرکوک لە گەڕەکی شۆرجە گەورە بوو تێیداتاوەکو دەستی داری گرت، ئەویش وەک برایانی تری شانی دا بە کرێکاری کردن بۆ پەیداکردنی پاروی ژیان.

سیفاتی لاشەیی[دەستکاری]

پیاوێکیباڵابەرز بوو، دەنگێکی زوڵاڵی ھەبوو، ریشێ چڕو پڕێ رەشی ھەبوو.

تێکۆشان و زەحمەتکێشانی بۆ دابین کردنی ژیانی[دەستکاری]

خەریکی کرێکاریبوو، وەک بلۆک بارکردن و حەماڵی و کاری بیناسازی. ھەردەم بە جوانی کارەکانی خۆی ئەنجام ئەدا.

خێزانی[دەستکاری]

مامۆستا دایک و باوکی ماوە و پێنج براو چوار خوشکی ھەیە. ھەروەھا سێ ژنی ھێنابوو لە دوای خۆی دوو خێزانی بە جێ ھێشتبوو, لە گەڵ شەش منداڵ کە چواریان کوڕن (زوبێر، عەبدوللەتیف، داود، موسا) ئەوانی تر کچن (خەدیجە و زەھرا).

ھەوڵ و کۆششی بۆ بە دەستھێنانی زانستی شەرعی[دەستکاری]

مامۆستا... خاوەنی ھیمەتێکی بڵند بوو لە فێربوونی عیلمی شەرعیدا. لە سەرەتادا ھەوڵی تەرخان کردبوو بۆ فێربوونی قورئانی پیرۆز... تاوەکو شارەزایەکی باشی پەیدا کرد. ھەروەھا ھەندێک زانستی سەرەتایی فێربوو دەربارەی (تەوحید و سوننەت).ھەروەھا شارەزای دیاردە شیرکی و بیدعەکان بوو، کە لە ناوخەڵکیدا بەربڵاوبون. مامۆستاکانی:

  • مامۆستامەلا عەبدوڵای تەپەلو، قورئانی لا خوێند.
  • مامۆستا ئیبراھیم مەلا عومەر (عەقیدە و فیقھـ و لەبەرکردنی قورئان و فەرائض و نحو) لا خوێند.
  • مامۆستا مەلا جومعە عەلی (فیقھـ،نحو، اصول الفقه,عەقيده، اصول الحديث, الصرف).
  • مامۆستا دکتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد , ھەندێک لە کتێبی (المسند الصحيح مما ليس في الصحيحين).
  • مامۆستا مۆفەق باوکی ھەمزە ھەندێک لە کتێبی (زاد المعاد).
  • مامۆستا سەعدون زانستی جوان خوێندنەوەی قورئان.
  • مامۆستا ئیبراھیم موحەمەد حەسەن،(البلاغەوالمنطق).
  • مامۆستا ڕێبوار موحەمەد ئەحمەد (علوم القران).

لە گەڵ ئەوەی کە خوێنکار بوو لە (پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان) ھەروەھا ووتار خوێن و پێش نوێژو خاوەنی ئیجازەی زانستی بوو.

قوتابییەکانی[دەستکاری]

مامۆستا قوتابیەکی زۆری ھەبوو کە ناژمێردرێن لە ریگای وتارو دەرس و ئامۆژگارییەکانیدا, ھەروەھا کۆمەڵێک لە قوتابی فێرخوازی شەرعی دەرسیان دەخوێند لای.

بانگەوازییەکەی[دەستکاری]

دەرس و وتارەکانی لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانیکوردستان بڵاو بووەوە، کە بوو بە ھۆی ھیدایەتی خەڵکانێکی زۆر.

مردنی[دەستکاری]

لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ رۆژی سێ شەممە کات ژمێر (٩:٤٥) خولەکی شەو لە کاتی گەڕانەوەیدا لە (پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان) لە (چیمەن) لە سەر ڕێگای سەرەکی سلێمانی کەرکوک لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کراو لە ئەنجامدا مامۆستای بەڕێز گیانی لە دەستدا.