ڕەحیم ڕەشیدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەحیم ڕەشیدی

پەڕگە:Rahim Rashidi-1.jpg
لەدایکبوون١٩٧٨
نەتەوەکورد
پیشەڕۆژتامەنووس و چالاکوانی مافی مرۆڤ
چالاکبوونئێستا–١٩٩٦
ئایینئیسلام، سوننە
وێبگەhttp://www.mrkurd.com/


ڕەحیم ڕەشیدی (١٩٧٨سەقز) ڕۆژنامەوان و نووسەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە نیشتەجێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە دۆناڵد ترامپ ناسناوی مستر کوردی (Mr. Kurd) پێ بەخشرا کە دەنگدانەوەی زۆری لە نێو میدیاکانی دونیا ھەبو. دواجار لەلایەن ڕۆژنامەی (Washington Free Beacon) بە ناوی "پیاوی ساڵی ٢٠١٨"[١] پێناسە کرا.[٢][٣][٤][٥][٦][٧][٨]

پەڕگە:Rahim Rashidi-2.jpg
ڕەحیم ڕەشیدی لە کۆنفرانسێکی هەواڵی کۆشکی سپی ٢٠١٨

ژیان نامە[دەستکاری]

ڕەحیم ڕەشیدی لە ساڵی ١٩٩٦ بوو بە پێشمەڕگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و چالاکی خۆی دەس پێ کرد. دوای چەن ساڵ بوو بە چالاکی مافی مڕۆڤ و ھەر وەھا ڕۆژنامەنوس و پێشکەشکاری پڕۆگرامە سیاسییەکانی تیشک تیڤی. دواجار لەلایەن زۆریک لە میدیاکانی دونیا بانگھێشت دەکرا بۆ گفتوگۆ لە بارەی کورد و کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین.[٩][١٠] ئەو ئەندامی ئیتەحادییەی ڕۆژنامەنوسانی خەڵکی سوێد، ئەندامی فدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنوسان و ئەندامی ناوەندی ھەواڵنێریی دەرەیی دپارتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ھەر وەھا ھەواڵنێری کوردستان تیڤی و کوردستان ٢٤ە. ڕەحیم ڕەشیدی بە ھەستێکی نیشمان پەروەرانەوە باسەکان و ھەواڵەکانی ھەڵبژاردنەکانی سەربەخۆیی کوردستانی دەگەیاندە کونفرانسەکانی کۆشکی سپی و میدیاکانی جیھان.[١١][١٢][١٣][١٤][١٥]

ڕەحیم ڕەشیدی چەن کتێبی بە زمانی کوردی وەرگێرانە لە وانە:

  • لە ئافریقا ھەمو کات ھاویینە
  • مافەکانی مرۆڤ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]