ڕێمی، کوڕی ھیچ کەسێک
ڕێمی، کوڕی ھیچ کەسێک | |
---|---|
سەرناو | Remi, el niño de nadie |
لەسەر بنچینەی | بێ خێزان |
چەشن | ئەنیمێ و مانگای درامایی، ئەنیمێ و مانگا سەرکێشییەکان، زنجیرەیەکی وەرگیراو لە ڕۆمان |
وڵاتی بنەڕەت | مەکسیک، ژاپۆن |
زمانی سەرەکی | زمانی ژاپۆنی |
زمان | زمانی ژاپۆنی |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٨ |
دەرھێنەر | ئوسامو دێزاکی |
وێبگە | http://www.tms-e.com/library/old/tv/data/t_remi.html |
ڕێمی (بە ژاپۆنی: 家なき子) زنجیرە ئەنیمێیە لەلایەن تی ئێم ئێس ئینتەرتەیمەند بەرھەم ھێندراوە، لە ساڵی ١٩٧٧ بڵاوکراوەتەوە، ٥١ ئەڵقەی تێدایە، ھەر ئەڵقەیەک ٢٥ خولەکە.[١] [٢] [٣] زنجیرەکە لەسەر بنەمای ڕۆمانی « بێ خێزان» لەلایەن نووسەری فەڕەنسی ھیکتۆر مالۆوە دامەزراوە. فیلمێکی ٩٦ خولەکی لە لایەن ھەمان ستۆدیۆ و دەرھێنەرەوە بەرھەم ھێندرا و لە ساڵی ١٩٨٠ بڵاوکرایەوە.
لە ساڵی ١٩٩٦ نیپۆن ئەنیمەیشن زنجیرەیەکی بچووکی نوێی لەسەر بنەمای ڕۆمانەکە بەرھەمھێنا، بە ناوی «ڕێمی، کچی ھیچ کەسێک».
چیرۆک
[دەستکاری]ڕێمی لەگەڵ دایکی لە گوندێکی فەڕەنسا دەژی و باوکی بەناوی باربێرین لە پاریسی پایتەخت کاردەکات. کاتێک باربێرین دەگەڕێتەوە گوندەکە، ڕێمی بۆی دەردەکەوێت کە دایکی و باوکی دایک و باوکی ڕاستەقینەی نین، دواتر باوکی (بەخێوکەرەکەی) بڕیار دەدات بیفرۆشێت بە خاوەن گالیسکەیەک بەناوی ڤیتالیس کە نمایش لەگەڵ ئاژەڵەکاندا دەکات.
ڕێمی بەژداری لە تیپی ڤیتاڵزەوە دەکات و دواتر بە چەند ڕووداوێکی پڕ لە ئازاردا تێدەپەڕێت لە چیرۆکەکەدا تا ئەو کاتەی دایکی ڕاستەقینە و براکەی دەدۆزێتەوە.
ڕێمی، کچی ھیچ کەسێک
[دەستکاری]زنجیرەی «ڕێمی، کچی ھیچ کەسێک» لە زۆر شتدا جیاوازە لەگەڵ ئەم زنجیرەیەدا، و لەگەڵ ڕۆمانەکەدا جیاوازە بۆ نموونە کەسایەتی ڕۆمانەکە کوڕە بەڵام لە ڕێمی کچی ھیچ کەسێک کەسایەتییەکی کچە لەگەڵ جیاوازی دیکە. زنجیرەی ڕێمی، کچی ھیچ کەسێک لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن ستۆدیۆی وێنەی جووڵاوی نیپۆن بەرھەم ھێنراوە و ٢٦ ئەڵقەی ھەیە، لەلایەن ناوەندی زووھرە دۆبلاژکراوە بۆ زمانی عەرەبی و لە کەناڵی سپەیستوون نمایشکراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «زانیاری لەبارەی ڕێمی، کوڕی ھیچ کەسێک لە ماڵپەڕی ssl.ofdb.de». ssl.ofdb.de. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ «زانیاری لەبارەی ڕێمی، کوڕی ھیچ کەسێک لە ماڵپەڕی movie.douban.com». movie.douban.com.
- ^ «زانیاری لەبارەی ڕێمی، کوڕی ھیچ کەسێک لە ماڵپەڕی allocine.fr». allocine.fr.
ئەم ئەنیمێ وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |