ڕۆجەر میلا
ڕۆجەر میلا | |
---|---|
بە فەرەنسی: Roger Milla | |
لەدایکبوون | یائوندێ، کامیروون | ٢٠ی ئایاری ١٩٥٢
وڵاتی وەرزش | کامیروون |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Albert Roger Miller |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی فەڕەنسی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٦٦ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ |
وەرزش | تۆپی پێ |
خەڵاتەکان | Knight of the Legion of Honour |
ئەلبێرت ڕۆجەر میلەر لەدایکبووی ٢٠ی ئایاری ١٩٥٢، ناسراو بە ڕۆجەر میلا، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری کامێرونییە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە. یەکێک بوو لە یەکەم یاریزانە ئەفریقییەکان کە ئەستێرەیەکی سەرەکی بوو لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی. لە سێ جامی جیھانیی فیفادا بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کامیروون یاری کردووە. لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا ئەستێرەی نێودەوڵەتی بەدەستھێنا، تەمەنێک کە زۆربەی ھێرشبەرەکان وازیان لێھێناوە، بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠ و بەم بووە بەتەمەنترین گۆڵکاری مێژووی مۆندیال.[١][٢][٣][٤] یارمەتی کاميروونی دا بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم ھەڵبژاردەی ئەفریقا کە بگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیھانیی فیفا. دوای چوار ساڵ و لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا، میلا ژمارەی پێوانەیی خۆی شکاند وەک بەتەمەنترین گۆڵکاری جامی جیھانیی فیفا بە تۆمارکردنی گۆڵ بەرامبەر ڕوسیا لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤.[٥]میلا زۆرجار ئاھەنگی گۆڵەکانی دەگێڕا بە ڕاکردن بۆ ئاڵای گۆشە و ئەنجامدانی سەمایەکی ھاوشێوەی لامبادا.[٦] لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن پێلێ لە لیستی فیفا ١٠٠ گەورەترین یاریزانە زیندووەکانی جیھان ناوی ھات.[٥] لە ساڵی ٢٠٠٧ یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا میلای بە باشترین یاریزانی ئەفریقای ٥٠ ساڵی پێشوو دەستنیشان کرد.[٧] لە کاتی وازھێنانیدا، بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ وەک گۆڵکاری ھەموو کاتەکانی ئەفریقا لە یاری کۆتایی جامی جیھانیی فیفا دادەنرا و لە کۆتاییدا ژمارە پێوانەیییەکەی لەلایەن ئاسامۆا گیانی غاناوە تێپەڕێندرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Milla: My record will be very difficult to beat». FIFA. لە ڕەسەنەکە لە 17 December 2022 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ AFP. «Meet the man who put African football on world map». Khaleej Times (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Cameroon great Roger Milla remembers FIFA World Cup magic as history beckons for Africa». The New Indian Express. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Johannesburg، Tom Dart. «Roger Milla says of African toil: I told you so». The Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0140-0460. لە ڕەسەنەکە لە 17 December 2022 ئەرشیڤ کراوە. لە 2022-12-17 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Roger Milla, the pride of the Indomitable Lions». FIFA. لە ڕەسەنەکە لە 24 September 2015 ئەرشیڤ کراوە. لە 5 September 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Jon Carter (26 May 2010). «First XI: World Cup celebrations». ESPN. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite journal}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Milla is Caf's best from 50 years». BBC Sport. 15 January 2007. لە ڕەسەنەکە لە 2 June 2014 ئەرشیڤ کراوە. لە 1 June 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆجەر میلا تێدایە. |