ڕۆبێرت ھوک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Robert Hooke
لەدایکبوونڕۆبەرت ھوک
١٦٣٥
 ئینگلستان
مەرگ١٧٠٣
لەندەن، ئینگلتەرا
نەتەوەئینگلیز
پیشەزانای بواری فیزیا و کیمیا.

ڕۆبێرت ھۆک (بە ئینگلیزی: Robert Hooke)، (لەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٦٣٥ – کۆچکردووی ٣ی ئازاری ١٧٠٣) فەیلەسوفی سروشتی، تەلارساز و زانایەکی ئینگلیز بوو. لە تەمەنی گەنجێتیدا کەسێکی ھەژار بەڵام خاوەنی حەزو ئارەزووی زانستی بووە، بەڵام دواتر باری دارایی و ناوبانگی باشتری دەرکرد لە دوای کاردانەوەی کارەکانی وەک ڕێ پێوک پاش ئاگرە گەورەکەی شاری لەندەن لە ساڵی ١٦٦٦ کە ئەو بە تەنھا نیوەی ھەڵسانگاندنی بۆ ڕوپێوییەکە کرد. لە ھەمان کاتدا سەرپەرشتی پاساوانێتی تاقیکردنەوە زانستییەکانی کۆمەڵەی شاھانە و ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەکە بوو. ھەروەھا ڕۆبەرت ھۆک یەکێک بوو لە گرنگترین ئەندازیارانی بواری تەلارسازەکانی ئەم سەردەمە، ھەرچەندە تەنھا ژمارەیەکی کەم لە باڵاخانەکانی تا ئێستا ماونەتەوە و ھەندێکیشیان بە ھەڵە نەخشەکێشانیان بەناوی کەسانی دیکەوە کراون. کەسێکی زۆر گرنگ بوو لە داڕشتنی چەندین کۆنتڕۆڵی بنیاتنان بۆ لەندەن، کە تا ئێستاش کاریگەریان ماوە. ئالان شامپان ئەوی بە لیۆناردۆی ئینگڵتەڕا ناوزەد کردبوو.[١]

ھۆک لە کۆلێژی وادھەم ئۆکسفۆرد خوێندویەتی لە سەردەمی پرۆکتارییەتی بەریتانیا و دواتر بۆتە یەکێک لە ئەندامانی نزیک لە خێزانی شاھانە بە سەرپەرشتی جۆن ویڵکینز. ھەر لە ھەمان شوین وەکو یاریدەدەرێک کاریکردووە بۆ تۆماس وێلس و ڕۆبەرت بۆیل، کە ئامێری پەمپی گسکی کارەبایی بۆیان دروستکرد کە لە تاقیکردنەوەکانی (بۆیل) بەکار ھێنرا لە بواری یاساکانی گاز. ھۆک ھەروەھا لە سەرەتاییترین دووربینی گریکۆری درووستکرد کە بەھۆیەوە توانی خولانەوەی ھەردوو ھەسارەی مەریخ و موشتەری دیاری بکات. لە ساڵی ١٦٦٥ لە کتێبێکی خۆیدا بە ناوی مایکرۆگرافیا ئاماژەی بە بەکارھێنانی دووربین (مایکرۆسکۆپ) کردووە بۆ لێکۆلینەوە زانستییەکانی.[٢]

بە پێی توێژینەوەو تێبینییەکانی ھۆک بەبەکارھێنانی دووربین دەربارەی پاشماوە بەبەردبووەکان، ھۆک لە داکۆکیکەرە سەرەتایییەکانی پەرەسەندنی بایۆلۆژی بوو. ھۆک لێکۆڵینەوەی دەربارەی دیاردەی گۆڕانی ئاراستەی شەپۆلی گەرمی کرد و لە ئەنجامدا بیردۆزی شەپۆڵی ڕۆناکی داھێنا. ھۆک یەکەم کەس بوو کە ئاماژەی بەوەدا کە ماددە لە کاتی گەرمکردندا قەبارەی گەورەتر دەبێ، ھەروەھا ھەوا لە توخمی بچوک بچوک پێکدێ کە بە مەودایەکی تا ڕاددەیەک زۆر جیاکراونەتەوە. ھەروھا سەلماندی کە بەرزی پلەی گەری دەبێتە ھۆی زیادکردنی جوڵەی توخمەکان.[٣]

ھەرچەندە ھەوڵ و پلانەکانی ھۆک بۆ دووبارە داڕشتنەوەو چاکردنەوەی باڵاخانەکانی لەندەن لەسەر سیستەمێکی نوێ ڕەتکرایەوە و بڕیار درا لەسەر ھەمان ڕێگاکانی پێشوو بنیات بنرێن، بەڵام توانی کار بکات لە ڕووپێوی و دانانی نەخشە بۆ شارەکە، ھەروەھا بەشدار بوو لە دروستکردنی یەکەم نەخشەی نوێ کە بە شێوەی ھێڵ کێشان دروستکرابوو.[٤]

ھەروەھا ھۆک نزیک بوو لەوەی بەڵگەی زانستیی پێشکەش بکات لەسەر ئەوەی کە دەیسەلمەنێت کە ھێزی کێشکردنی زەوی پەیوەستە بە یاسای چوارلای پێچەوانە (ئەو یاسایە دەیسەلمێنیت کە ھێز یان ڕێژە یەکسانە بە پێچەوانەی ئەو مەودایەی کە ھێزەکەی لێوە دەردێ)، ھەروەھا ھۆکپێی وابەە کە ئەم پەیوەندییە دەبێتە ھۆی دروستکردنی جوڵەی ھەسارەکان کە ئەمەش بەشێک بوو لە بیردۆزی نیوتن. ئەنجامی ئەو لێکۆلینەوانە بووە ھۆی دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان ھەردوو زانا نیوتن و ھۆک. ھەر بۆیەش نیوتن ھەوڵی لەناوبردنی دەستکەوتە زانستییەکانی ھۆکیدا.

ھۆک بیردۆزی گۆی زەوی پێشکەش کرد و بە پێچەوانەی ئەوەی لە ئینجیل ھاتووە، باسی تەمەنی زەوی کرد. ھەروەھا گریمانەکانی دەربارەی لەناوچوونی زیندەوەر ڕاگەیاندو چەند لێکۆلینەوەیەکی بڵاوکردەوە دەربارەی ئەوەی کە پاشماوە بەبەردبووەکانی چەندین سەر چیا و گردەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ دیاردەی بومەلەرزە. زۆربەی کارەکانی ھۆک لەو کاتە ئەنجام دراوە کە وەک چاودێرێک بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆمەڵەی شاھانە کاریکردووە لە ساڵی ١٦٦٢ەوەوە وەک بەشێک لە خێزانی ڕۆبەرت بۆیڵ.[٥]

سەرەتای ژیانی[دەستکاری]

ڕۆبەرت ھۆک ا لە ساڵی ١٦٥٣ لە شاری فرێش ۆتەر لە دایک بووە لە دوورگەی ئایڵ. دایکی ناوی سیسیلی گایلیس و باوکی ناوی جۆن ھۆک بووە. ڕۆبەرت دووا منداڵ بووە لە نێو خوشک و براکانی کە دوو خوشک و دوو برا بوون. ھۆک حەفت ساڵ جیاوازی تەمەنی ھەبوو لەگەل منداڵی پێش خۆی. باوکی ھۆک قەشە بوو لە کەنیسەی ئینگڵتەرا کە لە ھەمان کاتدا سەرپەریشتی ھەموو کەنیسەکانی فرێشوەتەری دەکرد. ھەروەھا ھەردوو مامەکانی ڕۆبەرت ھۆک پیاوی ئایینی کەنیسە بوون. وا چاوەروان دەکرا کە ڕۆبەرت ھۆک دوای تەواو کردنی خوێندن لە کەنیسە کار بکات. بە بۆنەی ئەوەی کە باوکی ڕۆبەرت بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بوو، دەیتوانی لە ماڵەوە یارمەتی کوڕەکەی بدا لە خوێندن، ئەمەش ڕەنگە بەھۆی ڕەوشی خراپی تەندروستی ڕۆبەرت بووبێت. باوکی ڕۆبەرت لایەنگری دەسەڵاتی پاشایی بوو و بۆیە یەکێک بوو لەو کۆمەڵە خەڵکەی کە وەک ڕێزێک چوون بۆ لای چارلیس (پاشای ئینگڵەند) کاتێک ھەڵات بۆ دورگەی وایت، ھەروەھا ڕۆبەرتیش کە گەورە بوو لایەنگری سیستەمی پاشایەتی بوو.

ڕۆبەرت ھۆک ھەر لەتەمەنی گەنجێتی، زۆر ئارەزووی تێبینی کردن و کاری میکانیکی و وێنە کێشان کردوو، کە ئەم ئارەزووانەش بە درێژایی ژیانی ھەوڵی بەرجەستەکردنیانی داوە. ڕۆبەرت ھۆک ھەڵسا بە جیا کردنەوەی کاتژمێرێکی زیوی و دروستکردنی تەختە کە بە گشتی بە باشی کاری دەکرد. ھەروەھا فێری وێنە کێشان بوو و ئامرازی تایبەت بە خۆی لە خەڵوز و گەچ و بەردی کانزایی دروستکردبوو.

ڕۆبەرت ٤٠ پاوەندی بۆ بەجێ مابووەوە لە دوای مردنی باوکی کە لە سالی ١٦٤٨ کۆچی دوایی کرد. بەو بڕە پارەیە توانی کارێکی بەردەستی بەمەستی فێربون بۆ خۆی بکڕێ. سەرەڕای باری تەندروستی خراپی ڕۆبەرت و ھەبوونی شارەزایی لە بواری میکانیکدا، باوکی ڕۆبەرت ھەر لە خەیاڵی دابوو کە کورەکەی ببێ با کاتژمێر دروستکەر یان نەخشەکێشی دیکۆراتی ھێڵی ڕوناکی، ھەرچەندە ڕۆبەرت حەزیشی لە وێنەکێشان بوو.

ڕۆبەرت قوتابییەکی زیرەک بوو. کە وەک بەردەستی کردن چوو بۆ لەندەن، لەوێ دەستی بە خوێندن کردو بە سەرکەوتوانە لەژێر دەستی ساموێل کاوپێر و پیتەر لێلی دەیخوێند. دوای ماوەیەک توانی بچێتە قوتابخانەی وێست مینیستەر لە لەندەن بە سەرپەرشتیاری دکتۆر ڕیچارد بۆسبای. ھۆک توانی فێری لاتینی و یۆنانی ببێ و ھەروەھا کەمێک زمانی عیبری خوێند و، خۆی فێری توخمەکانی ئیقلیس (زانایەکی یۆنانی بیرکاری) کرد. دواتریش، ھەر لەوێ دەستی بە فێربونی میکانیکی کرد کە بەدرێژایی ژیانی بەردەوام بوو تێیدا.[٦]

وا دیارە کە ھۆک یەکێک بووە لەو کۆمەڵە قوتابییەی کە بوسبای وانەی پێیان دەدا سەرەڕای ڕاپەڕاندنی کاری سەرەکی قوتابخانەکە. بەگوێرەی گێڕانەوە تازەکان، بوسبای زۆر لە قوتابخانە نەبینراوە، بەڵام ئەمە بۆ خەڵکانی دیکەش کە لە شێوەی ئەو پۆستەدا بوونە ڕاستە. بوسبای لایەنگرێکی سیستەمی پاشایانەی ڕاستگۆ و چاڵاک بوو (لە ساڵیادی سەربڕینی پاشا وایکرد کە لە قوتابخانەی خۆی ئەو یادە زیندوو بکرێتەوە) و بە ھەموو شێوییەک ھەوڵی ھێشتنەوەی ڕۆحی لێکۆڵینەوەی زانستی دەدا کە لە سەردەمی کارۆلاین ئینگلاند دەستی بە گەشەکردن کردبوو، بەڵام ئەم ھەوڵە ناکۆک بوو لەگەڵ ئەو ڕێنمایییە کە لە بایبڵەوە ھاتبوون و دەسەڵاتی (پرۆتێکتۆرەیت) ی ئەوکاتی ئینگڵتەڕا داکۆکی لێدەکرد. بۆچوونی بوسبای و ئەو قوتابیانەی کە ھەڵیبژاردبوون بۆ وانە پێ وتنەوە وابوو کە کلێسەی (ئەنگلیکان) سەرچاوەیەک بوو بۆ پشتگیری لێکۆڵینەوەو خوێندنی زانستی لە دروستکراوەکانی خودا و ئەوانەش خەریکی ئەو کارەن لەلایەن خواوە چارەنووسیان دانراوە کە لە بوونەوەرو دروستکراوی خوا بکۆڵنەوەو، کاری قەشەییش بریتییە لە ڕوونکرنەوەی ئەوە بۆ ئەو کەسانەی کە ئەو توانایییەیان نییە. لە نموونەی ئەو کەسانەش جۆرج ھۆپەر بوو کە قەشەی شاری باث و وێڵز بوو، کە بوسبای بە باشترین لێکۆڵەر و پیاو ماقوڵ ناوی دەبرد. ھەروەھا دایوت کە ھۆپەر لە باشترین و تەواوترین قەشەیە کە تا ئەوکات لە قوتابخانەی ویست مینیستەر خوێندنی تەواو کردبێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Encyclopædia Britannica, 15th Edition, vol.6 p. 44
  2. ^ 1946-، Gribbin, John & Mary (2017). Out of the shadow of a giant: Hooke, Halley and the birth of British science. London. ISBN 978-0-00-822059-4. OCLC 966239842. 
  3. ^ Jardine، Lisa (2003). The Curious Life of Robert Hooke: The Man who Measured London (وەشانی 1st). New York: Harper Collins Publishers. پەڕە 23. ISBN 978-0-00-714944-5. 
  4. ^ His father had speculated that he might become a watchmaker or limner (a decorator of illuminated manuscripts.
  5. ^ O'Connor, J J و Robertson, E F (August 2002). "Hooke biography". School of Mathematics and Statistics University of St Andrews, Scotland. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 16 July 2010. لە ڕێکەوتی ٠٩ی ئازاری ٢٠١٠ ھێنراوە. He was left £40 by his father, together with all his father's books (the often quoted figure of £100 is a much repeated error) 
  6. ^ Waller، Richard (1705). The Posthumous Works of Robert Hooke, M.D. S.R.S. London: Sam. Smith and Benj. Walford.