ڕۆبێرتا مێتسولا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆبێرتا مێتسولا
Metsola 18. januar 2022
Roberta Metsola Tedesco Triccas لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونRoberta Tedesco Triccas لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٤٥ ساڵ)
سان جیلیان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • University of Malta
  • St Aloysius' College لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، دادوەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبNationalist Party لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرUkko Metsola لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Order of Princess Olga, 1st class
  • Order of Merit, 1st class (٢٠٢٢)
  • Grand Cross of the Order of Grand Duke Gediminas لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttps://robertametsola.eu لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠١٤–)، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠١٣–٢٠١٤)، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠١٩–)، Vice President of the European Parliament (٢٠٢٠–٢٠٢٢)، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠٢٢–٢٠٢٢)، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠٢٢–) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ڕۆبێرتا مێتسولا تێدێسکۆ (بە ئینگلیزی: Roberta Tedesco Triccas) تریکاس سیاسەتمەدارێکی ماڵتایە و لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ەوە وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا کاردەکات. مێتسولا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٣ وەک نوێنەری ماڵتا بووە ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا. لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وەک جێگری یەکەمی پەرلەمانی ئەورووپا ھەڵبژێردرا. دوای کۆچی دوایی دەیڤید ساسۆلی لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، مێتسولا وەک سەرۆکی کاتی و دوای ھەفتەیەک وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا ھەڵبژێردرا. ڕۆبێرتا مێتسولا گەنجترین کەسە کە ئەم پۆستە بەدەست ھێناوە. ھەروەھا سێیەم ژنە کە دوای سیمۆن وەیی (١٩٨٢–١٩٧٩) و نیکۆڵ فۆنتێن (١٩٩٩–٢٠٠٠) بۆ ئەو پۆستە ھەڵبژێردرا.

پەروەردە و چالاکیی پیشەیی[دەستکاری]

مێتسولا پارێزەرە و پسپۆڕی یاسا و سیاسەتی ئەورووپایە. وەک ھاوپێچی ھاوکاری یاسایی و دادوەری ماڵتا لە نوێنەرایەتی ھەمیشەیی ماڵتا لە یەکێتی ئەورووپا کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٣ ڕاوێژکاری یاسایی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بووە بۆ کاروباری دەرەوە و کاروباری ئاسایش.[١]

دژە لەباربردنی منداڵ[دەستکاری]

ڕۆبێرتا مێتسولا لایەنگری سیاسەتەکانی دژە لەباربردنی منداڵە.[٢] بەڵام پشتگیری لە مافی کەمینە سێکسییەکان و گرووپە ئێڵ جی بی تییەکان دەکات.[٣] مێژووی دەنگدانی بە مافی زاوزێی ژنان ڕەخنەی زۆری لێکەوتەوە. لە ساڵی ٢٠١٥دا مێتسولا پەیوەندی بە نوێنەرانی دیکەی ماڵتا لە یەکێتی ئەورووپا کرد و ڕای گەیاند کە ئەوان «بە دڵنیایییەوە دژی لەباربردنی منداڵن».[٤] دوای ئەوەی وەک سەرۆکی کاتی پەرلەمانی ئەورووپا ھەڵبژێردرا، ڕای گەیاند کە ڕازییە لەگەڵ لەباربردنی منداڵ بە شێوەیەکی سەلامەت وەک مافێکی مرۆڤ.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Roberta Metsola cements rise to European Parliament presidency". POLITICO (بە ئینگلیزی). 2022-01-17. Retrieved 2022-01-18.
  2. ^ The Malta Independent (October 21, 2013)
  3. ^ CNN, Rob Picheta, James Frater, Sharon Braithwaite and Amy Cassidy. "The European Parliament's new President immediately faced questions on her views on abortion". CNN. Retrieved 2022-01-19.
  4. ^ "Abortion remains a red-line say PN MEPs". www.eppgroup.eu (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-19. ٤ی نیسانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Lory, Gregoire (2022-01-18). "Metsola on abortion: 'My position is the EU Parliament's position'". euronews (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-18.