ڕۆبینیۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆبینیۆ
لەدایکبوون (١٩٨٤-٠١-٢٥) ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ (تەمەن ٤٠ ساڵ)
São Vicente، بەڕازیل
وڵاتی وەرزشبەڕازیل
ناوی کاتی لەدایکبوونRobson de Souza
ناوRobinho
زمانی زگماکیپۆرتووگالی
زمانەکانی ئاخاوتنپۆرتووگالی
تاوانبار بەgang rape
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، futsal player
شوێنی یاریکردن لە تیپwing half
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٢
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان7
خولپرێمیەرلیگ
وێبگەhttp://robinhooficial.com.br/


ڕۆبینیۆ ( لەدایکبووی ٢٥ی ژانویەی ١٩٨٤)، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری بەڕازیلییە و وەک هێرشبەر یاری کردووە.لە ساڵی ١٩٩٩، لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، ڕۆبینیۆ لەلایەن ئەفسانەی بەڕازیلی پێلێ وەک میراتگری خۆی هەڵبژێردرا [١] و لە ساڵی ٢٠٠٢دا، سانتۆسی بردە پێشەوە بۆ یەکەم نازناوی کامپیۆناتۆ برازیلیرۆ لەو کاتەوەی پێلێ خۆی یاری بۆ یانەکە کردووە. [٢] دواتر نازناوی دووەمی لەگەڵ سانتۆس بەدەستهێنا، دوو نازناوی دیکە لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، و نازناوی سێریا ئەی ئیتاڵی لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ میلانۆ. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕۆبینیۆ یەک نازناوی جامی ئەمریکا و دوو جامی کیشوەرەکانی فیفای لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل بەدەستهێناوە، هەروەها لە دوو جامی جیهانی فیفا یاری کردووە.لە ساڵی ٢٠١٧ دادگای ئیتاڵیا ڕۆبینیۆ بە دەستدرێژی سێکسی لە ساڵی ٢٠١٣ لە یانەیەکی شەوانە لە میلانۆ بۆ سەر کچێکی ئەلبانی تەمەن ٢٣ساڵ. [٣] ئەم سزایە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی میلانۆوە پشتڕاستکرایەوە، و دواتر لەلایەن دادگای باڵای ئیتاڵیا لە کانوونی دووەمدا پشتڕاستکرایەوە [٤] [٥] داوای ڕادەستکردنەوەی ئیتاڵیا لەلایەن بەرازیلەوە ڕەتکرایەوە،چونکە بە پێی دەستووری بەرازیل ڕێگا نادرێت بە ڕادەستکردنی هیچ هاوڵاتیەکی ولاتەکەی بە وڵاتەکانی تر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Robinho Official football website ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (بە پورتوگالی)
  2. ^ Pelé pede validação de títulos nacionais do Santos nos anos 60 UOL Esporte (بە پورتوگالی)
  3. ^ "Italian court sentences Robinho to nine years in jail for rape". The Guardian. 23 November 2017. Retrieved 23 November 2017.
  4. ^ Garcia, Adriana (11 March 2021). "Milan court: Robinho 'brutally humiliated' rape victim". ESPN. Retrieved 24 July 2021.
  5. ^ "Robinho's 9-year rape conviction upheld in Italy" (بە ئینگلیزی). ESPN. 19 January 2022. Retrieved 19 January 2022.