چەق (ئەندازە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لەم بازنەی سەرەوەدا (C) چێوەی بازنەکەیە، بە ڕەنگی ڕەش دیاری کراوە، (D) تیرەی بازنە، (R) نیوەتیرەی بازنەکەیە کە بە ڕەنگی سوور دیاری کراوە و (O) چەقی بازنەکەیە.

چەق [١] یان ناوەندی ئەندازەیی (بە ئینگلیزی: Centre) لە ھەر تەنێکدا، خاڵێکە دروست لە ناوەڕاستی تەنەکە. لەوانەیە تەنێکی ئەندازەیی بە شێوەیەک پێناسە کرابێت کە چەقی نەبێت.

بازنە، گۆ و پارچەھێڵ[دەستکاری]

چەقی بازنە، ئەو خاڵەیە کە بە یەکسانی دوورە لە ھەموو خاڵەکانی سەر چێوەی بازنەکە. چەقی گۆ، ئەو خاڵەیە کە بە یەکسانی دوورە لە ھەموو خاڵەکانی سەر ڕووی گۆیەکە. چەقی پارچەھێڵێک، بریتییە لە خاڵی ناوەڕاستی دوو سەری پارچەھێڵەکە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین

سەرچاوەکان[دەستکاری]