کێشەی ئاپۆلۆنیوس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بازنە پەمەیییەکە، یەکێک لە شیکارییەکانی کێشەی ئاپۆلۆنیوسە کە لە سێ بازنەکەی تر دەکەوێت.

لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا کێشەی ئاپۆلۆنیوس (بە ئینگلیزی: Problem of Apollonius) بریتییە لە کێشانەوەی بازنە‌گەلێک کە لە سێ بازنەی دیاریکراو لە ڕووتەختێکدا دەکەون.

ئاپۆلۆنیوس ئەم کێشەیەی لە کتێبی Ἐπαφαί (لێکەوتەکاندا) خستەڕوو و شی کردەوە.

بارە تایبەتەکان[دەستکاری]

خستنەڕووی کێشەکە[دەستکاری]

کێشەی ئاپۆلۆنیوس دەڵێت: بازنە یان چەند بازنەیەک بکێشە بە شێوەیەک کە لە سێ شتە دیاریکراوەکەی سەر ڕووتەختەکە بکەوێت. ھەر یەکێک لەم سێ شتانە دەکرێت خاڵ، ھێڵ یان بازنە بن. تێبینی ئەوە بکە کە لێکەوتی بازنەیەک لەسەر خاڵێک بەو مانایە دێت کە بازنەکە بە خاڵە دیاریکراوەکەدا تێپەڕ بێت.

لە خشتەی خوارەوەدا بازنە، ھێڵ و ئەو خاڵانەی بە ڕەنگی ڕەش دیاری کراون، دراوەکانی کێشەکە و بازنە پەمەیییەکان وڵامەکانی کێشەکەن.

خشتە ١: کێشەکانی ئاپۆلۆنیوس
دێڕ کۆدی کێشەکە دراوەکان ژمارەی شیکارییەکان

(بە گشتی)

نموونە

(بازنە، ھێڵ و خاڵە ڕەشەکان، دراوەکانی کێشەکە و بازنە پەمەیییەکان

وڵامەکانی کێشەکەن)

١ PPP سێ خاڵ ١ Apollonius PPP black.svg
٢ LPP ھێڵێک و دوو خاڵ ٢ Apollonius LPP black.svg
٣ LLP دوو ھێڵ و خاڵێک ٢ Apollonius LLP black.svg
٤ CPP بازنەیەک و دوو خاڵ ٢ Apollonius CPP black.svg
٥ LLL سێ ھێڵ ٤ Apollonius LLL black.svg
٦ CLP بازنەیەک، ھێڵێک و خاڵێک ٤ Apollonius CLP black.svg
٧ CCP دوو بازنە و خاڵێک ٤ Apollonius CCP black.svg
٨ CLL بازنەیەک و دوو ھێڵ ٨ Apollonius CLL black.svg
٩ CCL دوو بازنە و ھێڵێک ٨ Apollonius CCL black.svg
١٠ CCC سێ بازنە

(کێشە سەرەکییەکەی ئاپۆلۆنیوس)

٨ Apollonius CCC black.svg

سەرچاوەکان[دەستکاری]