بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چەقەگۆشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆشەی AOB چەقەگۆشەیە.

چەقەگۆشە، [١] (بە ئینگلیزی: Central angle) گۆشەیەکە سەرەکەی دەکەوێتە سەر چەقی بازنەیەک و ھەر دوو لایەکەی، دوو نیوەتیرەی بازنەکەن. پێوانەی چەقەگۆشە یەکسانە بە پێوانەی کەوانەکەی بەرانبەری.

فۆرموولەکان

[دەستکاری]

ئەگەر خاڵەکانی یەکتربڕینی A و Bی لاقی گۆشەکە لەگەڵ بازنەکە تیرەیەک پێک بھێنن، ئەوا θ = ١٨٠° گۆشەی ڕاستەھێڵە. (بە ڕادیان، θ = π.)

با L کەوانەی بچووکی بازنەکە بێت لە نێوان خاڵەکانی A و B، و با R نیوەتیرەی بازنەکە بێت.[٢]

گۆشەی چەقی کۆنڤێکس، کە بەرامبەرە بە کەوانەی بچووکی L.

ئەگەر گۆشەی چەقی θ بەرامبەر بە «L» بێت، ئەوا

گۆشەی چەقی ڕێفلێکس، بەرامبەر بە «L» نییە.

ئەگەر گۆشەی چەقی θ بەرامبەر بە کەوانەی بچووکی L نەبێت، ئەوا θ گۆشەیەکی ڕێفلێکسە و

ئەگەر لێکەوتێک لە A و لێکەوتێک لە B لە خاڵی دەرەکیی Pدا یەکتری ببڕن، ئەوا بە دیاریکردنی چەقەکە وەک O، گۆشەکانی BOA (کۆنڤێکس) و BPA تەواوکەری یەکترن (کۆیان دەبێتە ١٨٠°).

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. بیرکاری کتێبی قوتابی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی
  2. «Central angle (of a circle)». Math Open Reference. ٢٠٠٩. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە. interactive