کووپە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کووپە دەفر یان گۆزەیەکی گەورەیە، لە گڵی تایبەتی دروست دەکرێت، لە ئاگردا سوور دەکرێتەوە. شێوەی لوولەلیی ورگنی ھەیە، بنەکەی و ملەکەی لە ناوقەدەکەی باریکترە. ئەشێ بۆ بەرزکردنەوە و ھەڵگرتنی دوو قوڵف یان یەکێکی ھەبێت. زۆر پێویستی پێ جێبەجێ دەکرێت، لەوانە: شلە (بە تایبەتی بادە)، سرکە، ترشیات، دۆشاو و ڕۆن. ھەروەھا خۆراکی وشک، بە تایبەتی وشکەدان و دانەوێڵەی تێدا ھەڵدەگیرێ.[١]

ئەدەب[دەستکاری]

نالی دەڵێ:

نەواڵەی تۆبە دەربێنە، هەتا تەن نەبوەتە سفرەپیاڵەی شیشە بشکێنە، هەتا وەک کووپە نەشکاوی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کتێبی یەکەم، نەوشیروان مستەفا ئەمین، چاپی یەکەم - ٢٠١٢.