بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شیزۆفرێنیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شیزۆفێرنیەوە ڕەوانە کراوە)
نووسراوەی کەسێکی تووشبوو بە شیزۆفرێنیا

شیزۆفرێنیا یان سکیزۆفرێنیا جۆرێکی پەشێویی دەروونییە کە دەبێتە ھۆی لەکار کەوتنی ڕەوتی ھزر و سڕی عاتیفی (سۆز)، و تێکەڵکردنی خەیاڵ بە واقیع و ڕاستی.[١] ئەم نەخۆشییە زۆرتر بە شێوەی گومانی بیسیاری، گومانی شێتانە یا سەیر و سەمەرە، یان بیر و قسەی شێواو دەردەکەوێت. نیشانەی دیکە لەوانەیە بیر و باوەڕی ھەڵە بگرنەوە، بیرکردنەوەی نادیار یان سەر لێ شێواو، بیستن بە دەنگێکی نەبوون، کەمێتی بەشداری کردنی کۆمەڵایەتی و دەربڕینی ھەڵچوون، و نەبوونیی ھاندان. نەخۆش لەگەڵ شیزۆفرێنیا زۆر جار زیاتر گرفتی تەندروستیی دەروونی ھەیە وەکو دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، یان ئاژاوەی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان.[٢] نیشانەکانی شیزۆفرێنیا بە شێوەیەکی ئاسایی بەرە بەرە بە دیار دەکەوێت، دەست پێ دەکات لە تەمەنی تازەپێشکەوتوو، و لە زۆر حالەت ھەرگیز چارەسەر ناکرێت.[١][٣]

ڤیدیۆیەک نەخۆشی شیزۆفرینیا ڕوون دەکاتەوە

ھۆکارەکانی شیزۆفرێنیا ھۆی ژینگەیی و بۆ ماوەیی دەگرێتەوە.[٤] دەشێ ھۆکارە ژینگەییەکان یەک لەم ھۆیانە بگرێتەوە: گەورە بوون لە شارێک، بەکار ھێنانی حەشاش لە ماوەی ھەرزەکاری، ھەندێ ھەوکردن، تەمەنی دایک و باوک، و خۆراک پێدانی خراپ لە ماوەی سکپڕی. لە ماوەی دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشیە، کەلتووری کەسەکە دەبێت ڕوون بکرێتەوە.


سەرژمێری ساڵانەی ژیانی کەم ئەندامی بەهۆیی شیزۆفرینیاوە بەپێی ئامار لە ساڵی ٢٠٠٤ بە نزیکەیی ١٠٠،٠٠٠ دانیشتوانمان لە دەستداوە

██ ئامار بەردەست نیە ██ ≤ ١٨٥ ██ ١٨٥–١٩٧ ██ ١٩٧–٢٠٧ ██ ٢٠٧–٢١٨ ██ ٢١٨–٢٢٩ ██ ٢٢٩–٢٤٠

██ ٢٤٠–٢٥١ ██ ٢٥١–٢٦٢ ██ ٢٦٢–٢٧٣ ██ ٢٧٣–٢٨٤ ██ ٢٨٤–٢٩٥ ██ ≥ ٢٩٥


نزیکەی ٠٫٣٪ بۆ ٠٫٧٪ی مرۆڤ کاری تێ دەکرێن لە لایەن شیزۆفرێنیا.[٥] لە ٢٠١٣، نزیکەی ٢٣٫٦ میلیۆن حالەت ھەبووە.[٦] ئەم نەخۆشیە زیاتر کار لە نێر دەکات لەناوەڕاستی تێکڕای تەمەنیان.[٧] نزیکەی ٢٠٪ی کەس بە باشی دەگونجێن لەگەڵ شیزۆفرینیا و چەندێک بە تەواوی چاک دەبنەوە.[٣] بەڵام نزیکەی ٥٠٪ کێشەی گیروگرفتاری بە درێژایی ژیانیان دەمێنێتەوە.[٨] گرفتی کۆمەڵایەتی، وەکو بێکاری درێژخایەن، ھەژاری، و دەربەدەری باوە.[٣][٩] تێکڕای تەمەنی خەڵک لەگەڵ ئەم نەخۆشیە ١٠–٢٥ ساڵ کەمترە لە دانیشتوانی گشتی.[١٠] لە ساڵی ٢٠١٥، نزیکەی ١٧٬٠٠٠ کەس لە ھەموو جیھان گیانیان لە دەست دا بە ھۆی ڕەفتاری پەیوەندیداروە بە شیزۆفرینیا.[١١]

نیشانە

[دەستکاری]
زاراوەی "شیزۆفرینیا" لەلایەن یوجین بلۆلەرەوە داهێنراوە.

خەڵک لەگەڵ شیزۆفرینیا لەوانەیە تووشی ھەڵوەسەبوون بێت (کە زۆربەی وڕێنەی بیستراوەکانە)، خاپاندن (زۆر جار نامۆ لە سروشت)، بیر کردنەوە و قسەی بێ سەروبەر. کێشانەوەی کۆمەڵایەتی، ناڕێکی پۆشاک و خاوێنی، لە دەستدانی ھاندان و بڕیار ھەموو باون لە شیزۆفرینیا. زۆر جار تێبینیەک ھەیە کە تووش بووەکان زەحمەتی دەربڕینی ھەڵچوونیان ھەیە، بۆ نموونە نەبوونیی وەڵامدانەوە. لاواز بوون لە زانینی کۆمەڵایەتی پەیوەندیدارە لەگەڵ شیزۆفرینیا ھەروەک نیشانەی مانیای بەدووکەوتن. دابڕین لە کۆمەڵایەتی و گۆشەگیری دەروونی بە شێوەیەکی گشتی روو دەدات. زەحمەتی لە کار کردن، پەشێوی یادگا و سەرنج، ئەرک بەجێھێنان، و خێرایی پرۆسە کردن ھەروەھا بەرھەماکانیاتی.

نزیکەی ٣٠ بۆ ٥٠ لەسەدا لە کەس لەگەڵ شیزۆفرینیا نشستی دەھێنێت تا قبووڵ بکات کە ئەوان نەخۆشیێکیان ھەیە یان بتوانێ بگونجێت لەگەڵ ئەو چارەسەرەی کە بۆیان پەسەند کراوە.[١٢]

ھۆکار

[دەستکاری]

تیکەڵەیێکی بۆماوەیی و ھۆی ژینگەیی رۆڵ دەبینن لە پەرەسەندنی شیزۆفرینیا.[١٣][١٤] خەڵک لەگەڵ مێژووێکی خێزانی شیزۆفرینیا ئەگەر شێتی ھۆشیێکی کاتی ھەبێت، لە ٢٠٪ بۆ ٤٠٪ دەرفەتی ھەیە بۆ دەستنیشان کردنی شیزۆفرینیا دوای ماوەی یەک ساڵ.[١٥]

پرۆگنەوسەس

[دەستکاری]

شیرزۆفرینیا نرخێکی زۆری ھەیە بۆ باری مرۆڤ و ئابووری.[١٦] دەبێتە ھۆی تێکڕای کورت بوونەوەی ژیانی نەخۆش بە ١٠ بۆ ٢٥ ساڵ.[١٧] ئەمە بە شێوەیەکی سەرەکی بەھۆی کۆمەڵەیە لەگەڵ قەڵەوی، رێجیمی ھەژار، شێوازی ژیانی نیشتەنی، و جگەرە کێشان، ھەروەھا لەگەڵ ڕێژەیێکی زیاد کراوی خۆکۆشتن کە رۆڵێکی بچوکتر دەبینێت.[١٨][١٩][٢٠] نزیکەی ٨٥٪ی نەخۆش بێکارن.[٢١] شیزۆفرینیا و جگەرە کێشان ھاوبەشیێکی بەھێز پشان دەدات لە لێکۆڵینەوەیێکی جیھانیدا.[٢٢][٢٣] لە تۆژینەوەیێکی زانستیدا بە دیار کەوتووە کە نەخۆشی شیزۆفرینیا لە ٨٠٪ بۆ ٩٠٪یان دا جگەرەکێشن.[٢٤]

مێژوو

[دەستکاری]

لە سەرەتای سەدەی ٢٠، پزیشکی دەروونی کەرت شنایدەتر، شێوەکانی نیشانەی شێتییانی ڕیزبەند کرد کە نەخۆشی شیزۆفرینیای جیا کردەوە لە نەخۆشیەکانی تری مێشک. ئەوگەن بلەولەر لە ساڵی ١٩٠٨ وشەی شیزۆفرینیای لە وشەیێکی یۆنانیەوە پێک ھێنا کە مانای "لەت بوونی عەقڵ" دەدا کە باس دەکات لە جیا بوونەوە لە کەسایەتی و بیر کردنەوە و ھەڵسووکەوت و دەرک پێکردنی مرۆڤ.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Schizophrenia Fact sheet N°397». WHO. September 2015. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  2. ^ Buckley PF، Miller BJ، Lehrer DS، Castle DJ (March 2009). «Psychiatric comorbidities and schizophrenia». Schizophrenia Bulletin. 35 (2): 383–402. doi:١٠.١٠٩٣/schbul/sbn١٣٥. PMC ٢٦٥٩٣٠٦. PMID ١٩٠١١٢٣٤. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmc= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا ب American Psychiatric Association (2013). Diagnostic and Statistical Manual of Mental Disorders (5th ed.). Arlington: American Psychiatric Publishing. pp. 101–05. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٩٠٤٢-٥٥٥-٨.
  4. ^ Owen MJ، Sawa A، Mortensen PB (July 2016). «Schizophrenia». Lancet. 388 (10039): 86–97. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٥)٠١١٢١-٦. PMC ٤٩٤٠٢١٩. PMID ٢٦٧٧٧٩١٧. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmc= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  5. ^ van Os J، Kapur S (August 2009). «Schizophrenia» (PDF). Lancet. 374 (9690): 635–45. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(٠٩)٦٠٩٩٥-٨. PMID ١٩٧٠٠٠٠٦. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 23 December 2011 ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  6. ^ Global Burden of Disease Study 2013 Collaborators (August 2015). «Global, regional, and national incidence, prevalence, and years lived with disability for 301 acute and chronic diseases and injuries in 188 countries, 1990-2013: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2013». Lancet. 386 (9995): 743–800. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٥)٦٠٦٩٢-٤. PMC ٤٥٦١٥٠٩. PMID ٢٦٠٦٣٤٧٢. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmc= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  7. ^ «Schizophrenia Fact sheet N°397». WHO. September 2015. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  8. ^ «Chapter 48: Schizophrenia and Other Psychoses». Psychiatry (fourth ed.). John Wiley & Sons, Ltd. 2015. pp. 798, 816, 819. doi:١٠.١٠٠٢/٩٧٨١١١٨٧٥٣٣٧٨.ch٤٨. ژپنک ٩٧٨-١-١١٨-٨٤٥٤٧-٩. {{cite book}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |name-list-format= چاوپۆشیی لێ کرا (|name-list-style= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  9. ^ Foster A، Gable J، Buckley J (September 2012). «Homelessness in schizophrenia». The Psychiatric Clinics of North America. 35 (3): 717–34. doi:١٠.١٠١٦/j.psc.٢٠١٢.٠٦.٠١٠. PMID ٢٢٩٢٩٨٧٥. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  10. ^ Laursen TM، Munk-Olsen T، Vestergaard M (March 2012). «Life expectancy and cardiovascular mortality in persons with schizophrenia». Current Opinion in Psychiatry. 25 (2): 83–8. doi:١٠.١٠٩٧/YCO.٠b٠١٣e٣٢٨٣٥٠٣٥ca. PMID ٢٢٢٤٩٠٨١. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  11. ^ GBD 2015 Mortality and Causes of Death Collaborators (October 2016). «Global, regional, and national life expectancy, all-cause mortality, and cause-specific mortality for 249 causes of death, 1980-2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015». Lancet. 388 (10053): 1459–1544. doi:١٠.١٠١٦/s٠١٤٠-٦٧٣٦(١٦)٣١٠١٢-١. PMC ٥٣٨٨٩٠٣. PMID ٢٧٧٣٣٢٨١. {{cite journal}}: |author= has generic name (یارمەتی); نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmc= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  12. ^ Pijnenborg GH، van Donkersgoed RJ، David AS، Aleman A (March 2013). «Changes in insight during treatment for psychotic disorders: a meta-analysis». Schizophrenia Research. 144 (1–3): 109–17. doi:١٠.١٠١٦/j.schres.٢٠١٢.١١.٠١٨. PMID ٢٣٣٠٥٦١٢. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  13. ^ van Os J، Kapur S (August 2009). «Schizophrenia» (PDF). Lancet. 374 (9690): 635–45. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(٠٩)٦٠٩٩٥-٨. PMID ١٩٧٠٠٠٠٦. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 23 December 2011 ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  14. ^ Picchioni MM، Murray RM (July 2007). «Schizophrenia». BMJ. 335 (7610): 91–5. doi:١٠.١١٣٦/bmj.٣٩٢٢٧.٦١٦٤٤٧.BE. PMC ١٩١٤٤٩٠. PMID ١٧٦٢٦٩٦٣. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmc= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  15. ^ Drake RJ، Lewis SW (March 2005). «Early detection of schizophrenia». Current Opinion in Psychiatry. 18 (2): 147–50. doi:١٠.١٠٩٧/٠٠٠٠١٥٠٤-٢٠٠٥٠٣٠٠٠-٠٠٠٠٧. PMID ١٦٦٣٩١٦٧. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  16. ^ van Os J، Kapur S (August 2009). «Schizophrenia» (PDF). Lancet. 374 (9690): 635–45. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(٠٩)٦٠٩٩٥-٨. PMID ١٩٧٠٠٠٠٦. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 23 December 2011 ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  17. ^ Laursen TM، Munk-Olsen T، Vestergaard M (March 2012). «Life expectancy and cardiovascular mortality in persons with schizophrenia». Current Opinion in Psychiatry. 25 (2): 83–8. doi:١٠.١٠٩٧/YCO.٠b٠١٣e٣٢٨٣٥٠٣٥ca. PMID ٢٢٢٤٩٠٨١. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  18. ^ van Os J، Kapur S (August 2009). «Schizophrenia» (PDF). Lancet. 374 (9690): 635–45. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(٠٩)٦٠٩٩٥-٨. PMID ١٩٧٠٠٠٠٦. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 23 December 2011 ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  19. ^ Laursen TM، Munk-Olsen T، Vestergaard M (March 2012). «Life expectancy and cardiovascular mortality in persons with schizophrenia». Current Opinion in Psychiatry. 25 (2): 83–8. doi:١٠.١٠٩٧/YCO.٠b٠١٣e٣٢٨٣٥٠٣٥ca. PMID ٢٢٢٤٩٠٨١. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  20. ^ Erlangsen A، Eaton WW، Mortensen PB، Conwell Y (February 2012). «Schizophrenia--a predictor of suicide during the second half of life?». Schizophrenia Research. 134 (2–3): 111–7. doi:١٠.١٠١٦/j.schres.٢٠١١.٠٩.٠٣٢. PMC ٣٢٦٦٤٥١. PMID ٢٢٠١٨٩٤٣. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmc= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  21. ^ Owen MJ، Sawa A، Mortensen PB (July 2016). «Schizophrenia». Lancet. 388 (10039): 86–97. doi:١٠.١٠١٦/S٠١٤٠-٦٧٣٦(١٥)٠١١٢١-٦. PMC ٤٩٤٠٢١٩. PMID ٢٦٧٧٧٩١٧. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmc= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  22. ^ de Leon J، Diaz FJ (July 2005). «A meta-analysis of worldwide studies demonstrates an association between schizophrenia and tobacco smoking behaviors». Schizophrenia Research. 76 (2–3): 135–57. doi:١٠.١٠١٦/j.schres.٢٠٠٥.٠٢.٠١٠. PMID ١٥٩٤٩٦٤٨. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  23. ^ Keltner NL، Grant JS (November 2006). «Smoke, smoke, smoke that cigarette». Perspectives in Psychiatric Care. 42 (4): 256–61. doi:١٠.١١١١/j.١٧٤٤-٦١٦٣.٢٠٠٦.٠٠٠٨٥.x. PMID ١٧١٠٧٥٧١. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  24. ^ Keltner NL، Grant JS (November 2006). «Smoke, smoke, smoke that cigarette». Perspectives in Psychiatric Care. 42 (4): 256–61. doi:١٠.١١١١/j.١٧٤٤-٦١٦٣.٢٠٠٦.٠٠٠٨٥.x. PMID ١٧١٠٧٥٧١. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]