ئاکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕەفتارەوە ڕەوانە کراوە)

ئاکار یان ڕەفتار بریتییە لە بڕێ لە جووڵانەوەکان و کردەوەکانی گیانداران و سیستمە دەستکردەکان کە لە پێوەند لەگەڵ خۆیاندا یان ژینگەی دەوروبەریاندا سەر ھەڵدەدا و، لە بنەڕەتدا وەڵام یان کاردانەوەیەکە لە بەرامبەر تێچوو و بزوێنەرە جۆراوجۆرەکاندا و، ئەتوانێ دەرەکی بێ یا ناوەکی، ئاشکرا بێ یا شاراوە، وشیارانە بێ یا ناوشیار، خۆویست بێ یا خۆنەویست.[١]

ئاکاری مرۆڤ[دەستکاری]

ئاکاری مرۆڤ وا لەژێر کاریگەریی سیستمی دەماری و ئەو ھۆرمۆنانەی دەڕژێنە ناو خوێنییەوە. زیاتر بڕوا وایە کە ھەرچی سیستمی دەماریی ئۆرگانیزمێک ئاڵۆزتر بێ ئاکاریشی ئاڵۆزترە. بەگشتی، ئۆرگانیزمگەلێ وا سیستمی دەماریی ئاڵۆزتریان ھەیە تواناییشیان زۆرترە بۆ فێربوونی وەڵامگەلی نوێ و ڕێکوپێککردن و تازەکردنەوەی ئاکارەکانیان.

ئاکاری گیانلەبەران[دەستکاری]

ئەو زانستەی ئاکاری گیانلەبەران تاوتوێ دەکاتەوە ئیتۆلۆژیی پێ دەوترێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Elizabeth A. Minton, Lynn R. Khale (2014). Belief Systems, Religion, and Behavioral Economics. New York: Business Expert Press LLC. ISBN 978-1-60649-704-3.