پردی بەرسیرین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پردی بەرسیرین دەکەوێتە گوندی بەرسيرين لە پارێزگای ھەولێر، کە ١٨ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی قەزای سۆران دوورە.[١] ئەم پردە تا ئەمڕۆش بەکاردێت، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەواییی میر محەممەد کە لەلايەن وەستا ئيبراھيم ماويلى دروستکراوە.[٢] بەرزی پردەکە چوار مەترە و بە ئەندازەی ٢٫٥ مەتر پانە. ئەم پردە لە بەرد و پلاستەر دروستکراوە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەوێنە؛ پردی بەرسیرین، یەكێك لە شوێنەوارە مێژوییەکانی هەرێمی کوردستان، ماڵپەڕی خەندان، بڵاوکراوەتەوە لە 10:31 - 12/08/2020.
  2. ^ پردی بەرسیرین، نیشانەی بەھێزی و حکومەتداریی میرنشینی سۆرانە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنیوز، بڵاوکراوەتەوە لە ٢٦ی شووباتی ٢٠١٧.
  3. ^ "پردی بەرسیرین | كوردستانی سەرسوڕهێنەر- وێبسایتی فەرمی دەستەی گشتی گەشت و گوزار". bot.gov.krd. Retrieved 2021-09-07. ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.