پجن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هێمای Pidgin

پجن یان Pidgin (پێشتر ناونرابوو Gaim) ڕاژەخوازێکی دەستبەجێی پەیامکردنی فرە-سەکۆیە، بنچینەکراوە لەسەر ژێدەرگەیەک بە ناوی Libpurple. Libpurple پاڵپشتی ھەیە بۆ زۆربەی کۆنووسەکانی پەیامکردنی دەستبەجێ. ڕێگا بە بەکارھێنەر دەدات بۆ چوونەژوورەوە لە خزمەتگوزاری ھەمەجۆری جیاواز لە یەک نەرمەکاڵاوە.

Pidgin لە زۆربەی زمانەکان بەردەستە، بەخۆشحاڵییەوە زمانی کوردیش یەکێکە لەو زمانانە. ژمارەی بەکارھێنەرانی Pidgin لە ساڵی ٢٠٠٧ بە ٣ ملیۆن بەکارھێنەر خەمڵێندرا. ھەردوو Pidgin لەگەڵ libpurple بریتیین لە نەرمەکاڵای خۆڕا و سەرچاوە کراوە. وەشێندراون لەژێر مەرجەکانی ڕێپێنامەی گشتی گنو.

مێژوو[دەستکاری]

نەرمەکاڵاکە لەلایەن Mark Spencer نووسراوە لە ساڵی ١٩٩٩ ،لە قۆناغی دووەمی لە زانکۆی Auburn .وەکو ململانێ لەگەڵ نەرمەکاڵای IMەکانی AOL ،نەرمەکاڵای پەیامکردنی دەستبەجێی AOL، لەسەر لینوکس بە بەکارھێنانی ڕێنماییەکانی +GTK ،ناونرا GAIM بەپێی (GTK+ AOL Instant Messenger) ،ململانێکە لەسەر پێچەوانەی ئەندازیاری بنچینە نەکرابوو ،بەڵکو لەجیاتی متمانەکردن بە زانیاری دەربارەی کۆنووسەکان کە AOL بڵاوکردەوە لەسەر پێگەکە ،گەشەپێدەران یارمەتیاندا بە ھەندێک کەلوپەلی تەکنیکی AOL ،پاڵپشتی بۆ کۆنووسەکانی تری IM زوو زیادکرا بۆ نەرمەکاڵاکە.

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

Pidgin ڕووکارێکی گرافیکییە بۆ libpurple بە بەکارھێنانی +GTK
Libpurple پاڵپشتی فرە کۆنووسی (Multi-Protocols) پەیامکردنی دەستبەجێ دەکات. Pidgin پاڵپشتی فرە سیستەمی کارپێکردن دەکات ،لەناویاندا ویندۆز ،ھەروەک بە باشترین شێوە سیستەمی ھاوڕاکانی Unix وەکو لینوکس ،BSD ،Mac OS X لەگەڵ AmigaOS (بۆناو بزوێنەری X١١ ). پاڵپشتی بنیادناوی ھەیە بۆ NSS. بەخشینی کۆنووسەکانی نھێنیکردنی پەیامی دەستبەجێ کە ڕاژەخواز-بۆ-ڕاژە پاڵپشتی دەکات. نەرمەواڵەکە فراوانکراوە بەناو پێوەکراوەکاندا، لەناویاندا "Off-the-Record Messaging" و نھێنیکردنی Pidgin، پێدانی نھێنیکردنی پەیامی کۆتا-بۆ-کۆتا. ھەندێک لە ئامرازە ستانداردەکانی Pidgin پەیامکردنی دەستبەجێی ڕاژەخواز، وەکو لیستی پەیوەندی، ئاڵوگۆڕی پەڕگە لەسەر کۆنووسە پاڵپشتیکراوەکان ،گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارگەی دەمەتەقێ ،سەرخشتەکردنی گفتوگۆکان تایبەتمەندییەکی ھەڵبژاردەییە لە Pidgin. پەنجەرەی IM پێکھاتووە لە پەنجەرەی گفتوگۆ و ئامرازەکانی فۆرماتکردن (ڕەنگ و خەندەکان و فۆنت ...ھتد) ،لەگەڵ دەستکاری خشتە. بەکارھێنەر دەتوانێت ھەژمارەکان زیادبکات (زیاتر ناسراوە بە ھاوڕێیەکان) لە پەنجەرەی "Buddy list" یان لە پەنجەرەی IM ،وەکو ڕاژەخوازێک پاڵپشتی IRC و نەرمەکاڵاکانی تری دەمەتەقێ دەکات، ھەروەھا Pidgin دەتوانێت کەناڵە جیاوازەکانی IRC و دەمەتەقێکانی IM زیادبکات. ھەژمارەکان لەگەڵ فرە کۆنووسی دەتوانرێت بکرێنە گروپ بۆ یەک پەیوەندی دەستبەجێی فرە کۆنووسی، وە دەتوانرێت ھەژمارەکان (ھاوڕێکانت) ناوی خوازیاریان پێبدرێت یان جێگایان بکرێتەوە لە گروپەکان. بۆ گەیشتن بە بەکارھێنەران کاتێک کە دێنەژوورەوە یان گۆڕینی دۆخ (وەکو ڕۆیشتن لە "away"دوورەوە بۆ "available"بەردەست)، Pidgin پاڵپشتی سکرێپتی خۆکاری لەسەر-کار دەکات بەناوی Buddy Pounces بۆ گەیشتنی خۆکاری بە بەکارھێنەران لە ڕێگای جیاواز. Pidgin پاڵپشتی ھەندێک ئاڵوگۆڕی پەڕگە دەکات بە توانای ڕاگرتن و بەردوامبوون و ھەڵوەشاندنەوەی ئاڵوگۆڕ، وە توانای ئاڵوگۆڕی فرە پەڕگە بە شێوازی فرە پەنجەرە، وە تایبەتمەندی پەرەسەندوو وەکو بەشدارکردنی بوخچە لە Yahoo. تایبەتمەندی زۆرتر وەکو پاڵپشتی بۆ ڕووکارەکان ،خەندەکان ،پشکنینی حنجە ،وە مەودای ئاگادارکردنەوە لە ھاتنی پەیام و کردەکانی تر.

کۆنووسە پاڵپشتیکراوەکان[دەستکاری]

ئەو کۆنووسانەی خوارەوە بە فەرمی پاڵپشتی کراون لەلایەن libpurple ٢.٦.٤ ،بەبێ ھیچ زیادکراوێک یان پێوەکراوێک.


ھەندێک لە ڕاژەکانی XMPP گوێزەرەوەکان دەدەن. کە ڕێگا بە بەکارھێنەر دەدات بە گەیشتن بەکاربەری ڕایەڵەکان لەسەر بەکارھێنانی کۆنووسەکانی non-XMPP ،بەبێ پێویستکردن بە دامەزراندنی پێوەکراوەکان یان زیادکردنی نەرمەکاڵا زیادەکان ،پاڵپشتی Pidgin بۆ XMPP واتە ئەو گوێزەرەوانە دەتوانرێت بەکاربھێنرێن بە پێچەوانەی کۆنووسە پاڵپشتی نەکراوەکان. نەک تەنھا کۆنووسەکانی پەیامکردنی دەستبەجێ ،بەڵکو کۆنووسەکانی بەکارھاتوو بۆ SMS(کورتە پەیام) یان پۆستی ئەلیکترۆنی.

پێوەکراوەکان[دەستکاری]

ھەمەجۆری تایبەتمەندیەکانی پێوەکراوەکانیش دەگرێتەوە ،وەکو ئەو تایبەتمەندییانە:

  • نھێنیکردن و تایبەتێتی ، لەناو Off-the-Record Messaging.
  • ئاگادارکەرەوەکان (وەکو نیشاندانی بزمارەکانی "toaster" یان ئاگادارکەروەکانی Snarl ،یان درەوشانەوەی LEDەکان لە لاپتۆپ).
  • نیشاندانی پەیوەندییەکانت (ھاوڕێیانت) کە گوێ لەچی دەگریت لە لێدەری ھەمەجۆری ڕەنگاڵە.
  • زیادکردنی نووسینی ھاوکێشەی بیرکارییانە لە گفتوگۆی LaTeX.
  • سەیرکردنی گرتەی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆ لە پەنجەرەی گفتوگۆ کاتێک ڤیدیۆییەک وەردەگریت یان بەشداردەکرێت لەگەڵ بەستەری پێگەیەک ،وەکو Youtube یان Vimeo.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]