پارێزگای باکووری چونگچۆنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارێزگای باکووری چونگچۆنگ
충청북도
پارێزگای کۆریای باشوور
Chungcheongbuk-do گۆکردنی کۆری: [tɕʰuŋ.tɕʰʌŋ.buk̚.t͈o]
کۆری transcription(s)
 • ھانگول
 • ھانجا
 • مەککۆن‐ڕایشاوێرCh’ungch’ŏngbukto
 • Revised RomanizationChungcheongbuk-do
ئاڵای پارێزگای باکووری چونگچۆنگ
لۆگۆی فەرمیی پارێزگای باکووری چونگچۆنگ
ھەڵکەوتەی پارێزگای باکووری چونگچۆنگ
پۆتانەکان: ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:ISO 3166/data/KR' not found.
وڵات کۆریای باشوور
ھەرێمھیسۆ
پایتەختچیۆنگجو
دابەش کراوە بۆ٣ شار؛ 8 پارێزگا
دەسەڵات
 • پارێزگاری پارێزگای باکووری چونگچۆنگکیم یۆنگ-ھوان
ڕووبەر
 • سەرجەم٧٤٣٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٬٨٧٠ میلی چوارگۆشە)
 • پلەھەشتەم
ژمارەی دانیشتووان
 (تشرینی یەکەمی ٢٠١٤)
 • سەرجەم١٥٧٨،٩٣٤
 • پلەحەوتەم
 • چڕی٢١٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٥٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
ھێماکانی شارە گەورەکان
 • گوڵماگنۆلیای سپی
 • درەختزێلکۆڤا
 • باڵندەماگپای
ISO 3166 codeKR-43
زاراوەChungcheong
وێبگەOfficial website (English)

پارێزگای باکووری چونگچۆنگ (بە کۆری: 충청북도) ھەروەھا بە چۆنگبوک ناسراوە، پارێزگایەکی کۆریای باشوورە. ژمارەی دانیشتوانی باکووری چونگچۆنگ ١،٥٧٨،٩٣٤ کەسە بەپێی ئاماری ساڵی (٢٠١٤) و ڕووبەری جوگرافیای ٧،٤٣٣ کیلۆمەتر دووجایە (٢،٨٧٠ میل چوارگۆشە) کە دەکەوێتە ناوچەی ھۆسیۆ لە ناوەڕاستی باشووری نیمچە دوورگەی کۆریا. لە باکوورەوە لەگەڵ پارێزگای گیۆنگگی و گانگوۆن، لە ڕۆژھەڵاتی باکووری گیۆنگسانگ، لە باشوورەوە باکووری جیۆلا و لە ڕۆژئاوای باشووری چونگچۆنگ، شاری ئۆتۆنۆمی تایبەتی سێجۆنگ و شاری گەورەی دایجۆن ھاوسنوورە.

چیۆنگجو پایتەخت و گەورەترین شاری باکووری چونگچۆنگە، لەگەڵ شارە گەورەکانی دیکەی چۆنگجو و جیچۆن.

سەرچاوەکانی پارێزگاکە[دەستکاری]

بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بریتین لە برنج و جۆ و فاسۆلیا و پەتاتە، بەڵام پارێزگاکە تایبەتمەندە بە جینسینگ و تووتن.  تووتنەکە لە ساڵی ١٩١٢ برا بۆ ئەمریکا لە ویلایەتی ڤێرجینیا چێنراوە.

لە بەشی باکووری پارێزگاکەدا یەدەگی کانزای زێڕ، ئاسن، خەڵوز، ستاتیت، فلۆرایت و مۆلیبدینیۆم و ھەروەھا مەڕمەڕ و بەردی لیمۆ ھەیە.

شوێنە سەرنجڕاکێشەکان[دەستکاری]

سەرنجڕاکێشترین شوێنەکانی پارێزگاکە بریتین لە چیای سۆنگنی لە شاخەکانی سۆبایک و پارکە نەتەوەییەکەی. بیۆپجوسا، شوێنی یەکێک لە کۆنترین پەرستگاکانی کۆریا لەم پارکە نەتەوەییەدایە.

ئاین[دەستکاری]



ئایین لە چونگچۆنگ-(٢٠١٥)[١] ██ بێ ئاین (59.9%)██ بودیزم (16.3%)██ پرۆتێستانت (15.8%)██ کڵێسای کاتۆلیک (7.3%)██ ئەوانی تر (0.7%)

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٥، لە ١٦.٣%ی دانیشتووانی ئایینی بودیزم و ٢٣.١% پەیڕەوی لە ئایینی مەسیحی دەکەن (١٥.٨% پرۆتێستانت و ٧.٣%ی کاسۆلیکی).  59.9% بێ ئاینن و 0.7%ی دانیشتووانیش پەیڕەوی لە ئایینەکانی دیکە دەکەن.[٢]

خوێندن[دەستکاری]

چۆنگچیۆنگبوک-دۆ شوێنی چەندین دامەزراوەی باڵایە، لەوانە:

  • زانکۆی نیشتمانی چۆنگبوک
  • زانکۆی نیشتمانی (پێشتر زانکۆی نیشتمانی چونگجو)
  • ئەکادیمیای ھێزی ئاسمانی کۆریا
  • زانکۆی نیشتمانی پەروەردەی کۆریا
  • زانکۆی نیشتمانی پەروەردەی چیۆنگجو
  • زانکۆی چیۆنگجو
  • زانکۆی سیۆۆن
  • زانکۆی سێمیونگ
  • زانکۆی ڕۆژھەڵاتی دوور
  • زانکۆی یۆنگدۆنگ
  • کۆلێژی چۆنگ چیۆنگ
  • کۆلێژی جوسونگ
  • کۆلێژی زانستی دایۆن
  • زانکۆی کۆنکوک
  • کۆلێژی گانگدۆنگ

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ماڵپەڕی فەرمی (بە ئینگلیزی)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "2015 Census – Religion Results".
  2. ^ "KOSIS". kosis.kr. Retrieved 2023-07-20.