پارێزراوی سار
پارێزراوی سار | |
---|---|
دامەزران | ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧ |
ناو بە زمانی فەرمی | Saarland، Sarre |
ناسناوی خەڵک | Sarrois |
سروودی نیشتمانی | Saarlandlied |
کیشوەر | ئەورووپا |
پایتەخت | زاربروکن |
پۆتانی شوێن | ٤٩°٢٣′٠″N ٦°٥٣′٠″E |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | protectorate، کۆمار |
ئەندامی | ئینتێرپۆل |
دراو | Saar mark، Saar franc |
ھاوسنوورە لەگەڵ | ئەڵمانیا |
گۆڕدراوە لەلایەن | زارلاند |
جێگەی دەگرێتەوە | Q27069436 |
زمانەکان | زمانی ئەڵمانی، زمانی فەڕەنسی |
کۆتاییھاتن | ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٦ |
پارێزراوی سار (بە ئەڵمانی: Saarprotektorat de؛ بە فەڕەنسی: Protectorat de la Sarre)، بە فەرمی سارلاند (بە فەڕەنسی: Sarre)، ناوچەیەکی پارێزراوی فەڕەنسی جێناکۆک بوو کە لە ئەڵمانیا جیا بووەوە. لە کاتی چوونەوە سەر کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٥٧، بوو بە بچووکترین «دەوڵەتی فیدراڵی» وڵاتەکە. ناوەکەی لە ڕووباری سارەوە ھاتووە.
لە ساڵی ١٩٢٠ تا ١٩٣٥، لە ئەنجامی جەنگی جیھانیی یەکەم، ناوچەکە وەک خاکی حەوزی سار لە ژێر کۆنترۆڵی کۆمەڵەی نەتەوەکاندا بوو. لە ساڵی ١٩٣٥ ئەڵمانیای نازی سەروەری تەواوی خۆی بەسەر خاکەکە دامەزراند.
مێژوو
[دەستکاری]ناوچەکە پێشتر لەلایەن فەڕەنساوە لکێنرابوو و لە کاتی شۆڕش (١٧٩٠-١٧٩٨) و شەڕەکانی ناپلیۆندا داگیرکرابوو، کاتێک لە یەکەم ئیمپراتۆریەتیی فەڕەنسادا وەک یەکەی سار ناسێندرا، لە نێوان ١٧٩٨ و ١٨١٤.
دوای جەنگی جیھانیی یەکەم، پەیمانی ڤێرسای ساری خستە ژێر بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵەی نەتەوەکان، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو بەھۆی سامانە دەوڵەمەندەکانی خەڵوزەوە بوو، کە وەک بەشێک لە بژاردنەوەی جەنگ درایە فەرەنسا. لە ساڵی ١٩٣٥ بەپێی ڕاپرسی، سار گەڕێندرایەوە سەر ئەڵمانیا.
لە پاش کۆتاییھاتنی جەنگی جیھانیی دووەم بە سەرکەوتنی ھاوپەیمانان، دیسان سار لە ئەڵمانیا جیاکرایەوە. لە ساڵی ١٩٤٧ بوو بە پارێزراوی سار لە ژێر کۆنترۆڵی فەڕەنسادا، پەیوەندی ئابووری و سیاسی لەگەڵ فەڕەنسادا ھەبوو، ھەرچەندە بە تەواوی یەکگرتوو نەبوو بە فەڕەنساوە. گرژییەکان لە کاتێکدا سەریانھەڵدا کە زۆرێک لە خەڵکی سارلاند خوازیاری ماناوە بوون لە ئەڵمانیا. ساڵی ١٩٥٥ ڕاپرسییەکی دیکەی لێکەوتەوە کە دەنگدان بوو بە دژی بەردەوامیی جیابوونەوە لە ئەڵمانیا. دواتر لە ساڵی ١٩٥٧ سار وەک حکوومەتێک چووەوە سەر کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا (ئەڵمانیای ڕۆژاوا). ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی وەک ناوچەیەکی پارێزراو نەمێنێتەوە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Saar Protectorate»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
- دەروازەی ئەڵمانیا
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی جەنگی جیھانیی دووەم
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزراوی سار تێدایە. |