وەنەوشەیی
ڕواڵەت
وەنەوشەیی[١] یا وەنەوش[٢] ڕەنگێکە کە لە تێکەڵبوونی کەوە و سوور دروست دەبێت. فەرھەنگی خاڵ بە جۆرە ڕەنگێک وەک ڕەنگی گوڵە وەنەوشەی داناوە.[٣] ڕەنگی وەنەوش لە درێژیی شەپۆلی ٣٨٠ تا ٤٥٠ نانۆمیتردا دەبینرێت.[٤] ئەم ڕەنگە لە ڕابردوودا زۆر بە سەختی دروست دەبوو و پارچەی بەنەوش کەم دەست دەکەوت، بەڵام لە سەدەی نۆزدەدا کیمیازانی بریتانیایی ویلیام ھێنری پێرکین ڕێگەیەکی داھێنا کە بتوانێت ئەم ڕەنگە بە شێوازێکی پیشەسازی دروست بکات و لەو کاتەوە زۆرتر بووە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «وەنەوشەیی»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
- ^ «وەنەوش»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
- ^ شێخ محەمەدی خاڵ، «فەرھەنگی خاڵ»، ھەولێر: بڵاوکراوەی ئاراس، ٢٠٠٥ (چاپی یەکەم ١٩٦٠، سلێمانی).
- ^ «Britanica: violet».
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وەنەوشەیی تێدایە. |