وەرز
(ڕەوانەکراوە لە وەرزەکانی ساڵەوە)
Jump to navigation
Jump to search
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
وەرزەکانی ساڵ دابەشکردنی ساڵە بەپێی کەشوھەوا، و لە زۆربەی ناوچەکانی جیھاندا ساڵ دابەش دەبێت بۆ چوار وەرز کە ئەمانە؛ بەھار، ھاوین، پایز و زستان، لە ناوچە کەمەرییەکان تەنھا دوو وەرز ھەیە: ئەوانیش وەرزی باراناوی وەرزی وشک.
ھۆکاری دروستبوونی وەرزەکان ئەگەڕیتەوە بۆ لاری تەوەری زەوی لە کاتی خولانەوەییدا بە دەوری خۆردا، گۆشەی کەوتنی تیشکی خۆر بۆ یەک جێگا دەگۆڕێت لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر، ئەمەش جیاوازیی پلەی گەرما و کەشوھەوا دروست دەکات لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر.
وەرزەکان پێچەوانە دەبنەوە لە نێوان دوو نیوەگۆی زەویدا، بۆ نموونە ئەو کاتەی ھاوینە لە نیوەگۆی باکوور، لە نیوەگۆی باشوور زستانە، ئەمەش لەبەر ئەوەی نیوەگۆی باکوور لارترە بۆ خۆر تا نیوەگۆی باشوور.
وەرزەکانی ساڵ | |||
بەھار | ھاوین | پاییز | زستان |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |