بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وێنەی دۆریان گرەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

وێنەی دۆریان گرەی (بە ئینگلیزی: The Picture of Dorian Gray)‏ ڕۆمانێکی فەلسەفییە لە ساڵی ١٨٩١ لە نووسینی نووسەر و شانۆنامەنووس ئۆسکار وایڵد. بۆ یەکەمجار وەک زنجیرەیەک لە ژمارەی مانگی تەممووزی ١٨٩٠ی مانگنامەی لیپینکۆتدا بڵاو کرایەوە، سەرنووسەرەکان لە ترسی ئەوەی چیرۆکەکە نەگونجاو و بێ ڕەوشتانە بێت، پێش بڵاوکردنەوەی پێنج سەد وشەیان لادا، بەبێ ئەوەی وایڵد ئاگاداری بێت.[١]

وایڵد پێداچوونەوەی بە چاپەکەدا کرد و لە گۆڤارەکەدا فراوانتری کرد بۆ ئەوەی وەک پەرتووکێک بڵاوبکرێتەوە. چاپی پەرتووکەکە لە ساڵی ١٨٩١ دەرکەوت، لەگەڵ پێشەکییەکی کورتدا کە تێیدا بەرگریی لە ھونەری ڕۆمانەکە و خوێنەری خستەڕوو؛ و ئەوەی وایڵد لە پێشەکیدا لە ڕووی ناوەڕۆک و شێواز و پێشکەشکردنەوە پێشکەشی کرد، وای لێکرد بەرھەمێکی وێژەیی بێت و ناوبانگێکی تایبەتی خۆی ھەبێت، وەک ڕەخنەیەکی کۆمەڵایەتی و چاند. لە نیسانی ساڵی ١٨٩١، وارد لۆک ئاند کەمپەنی وەشانێکی وەرگێڕدراوی پەرتووکی وێنەی دۆریان گرەی بڵاوکردەوە.[٢][٣]

ئەمە تاکە ڕۆمانە کە وایڵد نوسیوویەتی، و لە دوو چاپدا بوونی ھەیە، وەشانی گۆڤار لە ساڵی ١٨٩٠ و وەشانی پەرتووک لە ساڵی ١٨٩١. ڕۆمانەکە لە وێژەی سەدەی نۆزدەھەمدا جێگەی خۆی ھەیە، بەو پێیەی نموونەی وێژەی گۆتیکە لەگەڵ تەوەری بەھێز کە لە ئەفسانەی فاوستەوە وەرگیراوە.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

وێنەی دۆریان گرەی