ویکیپیدیا:تەنھا ئەوکاتە گەڕاندنەوە بکە کە پێویستە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:گەڕاندنەوەی ھەڵەەوە ڕەوانە کراوە)

تەنھا ئەوکاتە گەڕاندنەوە بکە کە پێویستە گەڕاندنەوەی دەستکاری پێشووتر جا تەواوی دەستکاری پێشووتر بێت یان بەشێکی، گەڕاندنەوەی خراپکاری تەنھا بەیەک سەیرکردنی دەستکاری پێشوو دەکرێت بەلام گەڕاندنەوەی دەستکارییەک کە بە نیازی چاکەوە کراوە پێویستە بە ئاگادارییەوە بکرێت، لەبیرت بێت بۆ ئەوەی فشار نەخەیتە سەر بەکارھێنەرە نوێیەکان دەتوانیت دەستکارییەکە بە شێوەی دەستی بگەڕێینیتەوە

گەڕاندنەوە و دەستکاریکردنی ویکیپیدیا[دەستکاری]

گەڕاندنەوە ھەنێک جار فشار بۆ بەکارھێنەران دروست دەکات، ھەنێک کات لەوانەیە وا لە بەکارھێنەران بکەن واز لە دەستکاری بێنن بۆ ماوەیەکی کورت یان ماوەیەکی درێژ، ھەنێک کات لەوانەیە وا لە بەکارھێنەران بکات بکەونە شەڕە دەستکاری بەرامبەر یەکتر و ناکۆکی دروست بکات، لەمەشەوە بزانە تکایە پێویستە ھۆکاری گەڕاندنەوەکە ھۆکارێک بنووسیت بڕوانە یارمەتی:کورتەی دەستکاری.

ھۆکارە پەسەندکراوەکان بۆ گەڕاندنەوە[دەستکاری]

ھۆکاری سەرەکی گەڕاندنەوە بۆ ئەوەیە خراپکاری یان دەستکارییە ڕووخێنەرەکانی تر بگەڕێنینەوە کە لە ئامانجی ویکیپیدیا لادەدەن، ئەگەر دەستکارییەک دەبینیت کە زیان لە ویکیپیدیا و زانستنامەکە دەگەیەنێت پێویست بە دوودڵی و بیرکردنەوە ناکات بیگەڕێنەوە و ھۆکاری گەڕاندنەوەکەشت بنووسە

لە بارودۆخێدا کە دەستکارییکت بینی کە سوود بە پەڕەیەکی ویکیپیدیا ناگەیەنێت و وا بڕوا دەکەیت ئەمە پەڕەکە خراپتر دەکات و ھیچ ڕێگەیەک نییە بۆ باشترکردنی لەم حاڵەتە دەتوانی بیگەڕێنیتەوە: دووبارە ھۆکارێک بنووسە

ئەگەر زانیت بەکارھێنەرێک بەھەڵە دەستکارییەکی ئەنجام داوە و دەستکارییەکەی کێشەی ھەیە، ئەوە بیگەڕێنەوە، دواتر گەر ھات و بەکارھێنەرەکە خۆی (یان کەسێکی تر) گەڕاندنەوەکەتی گەڕاندەوە، لەوانەیە پێویست بە بیرکردنەوە بکات کە ئایا پێویستە دووبارە گەڕاندنەوە بکەیت یان نا، لەم حاڵەتە وا باشترە کێشەکان لە وتووێژ چارەسەر بکەن و بگەنە یەکدەنگی تا نەبێتە شەڕە دەستکاری.

ھۆکارە پەسەندنەکراوەکان بۆ گەڕاندنەوە[دەستکاری]

ھەنێک شت ھەیە وا لە بەکارھێنەر دەکات کە گەڕاندنەوە بکات بەڵام پێویستە نەیکات:

  • دەستکارییە ناپێویستەکان مەگەڕێنەوە:: دەستکارییەک کە نە خراپکارییە و نەسوودبەخش مەیگەڕێنەوە، پێویستە دەستکارییەک بگەڕێندرێتەوە کە دەزانرێت وتارەکە خراپتر دەکات بەڵام گەڕاندنەوەیەکی ناپێویستی دەستکارییەک کە نەسوود یان زیان بە وتارێک دەگەیەنێت پەسەندنەکراوە.
  • ئەگەرچی وابیرت کردەوە کە وەشانی وتارەکە یان بەشی وتارەکە لە پێش ئەو دەستکارییەی کە کراوە باشتر و بەسوود تر بووە، ئەوە مەیگەڕێنەوە چونکە دەکرێت بیڕورای جیاواز ھەبێت لەسەری، نابێت دەستکارییەک بگەڕێنیتەوە کە جیاوازە لەگەڵ بیرورای تۆ، بە تایبەت ئەگەر خۆت نووسەری وتاریت چونکە لەم حاڵەتە ئەکرێت بێلایەنی ڕاونگەت پێ جێبەجێ نەکرێت، باشترین شت ئەوەیە دەستکارییە ھەڵەکان بەشێوەی دەستی باشتر بکەیت، یان دەقێکی بێسەرچاوە بەشێوەی دەستی لابدەیت.
  • گەڕاندنەوە وەک سزادان یاخوود شەرمەزارکردنی بەکارھێنەرێکی تر بەکارنایەت، ھەڵەی کردبێت لە بابەتێک یاخوود نا، پێویستە گەڕاندنەوە بۆ فێرکردن و تێبینی بەسوود بەکاربێت
  • گەڕاندنەوە بەکارمەھێنە چونکە تۆ دژ یان ناڕازی لەبەرامبەر دەستکارییەک.
  • گەڕاندنەوە بەکارمەھێنە بەھۆی پێویست بوون بەکات بۆ ئەوەی لە دەستکارییەک تێبگەیت.

پەیوەندیدار بە گەڕاندنەوە[دەستکاری]

ئامانجی سەرەکی باشترکردنە لەوەی ڕووخاندنی شتێک:

  • ئەگەر بەکارھێنەرێکی بەنیازی چاکەوە زانیارییەکی زیاد کرد، و زانیارییەکە ھەڵە بوو چاکی بکە، ئەگەر بەشدارییەک ھەڵەی ڕێنووس/وشەسازی/خاڵبەندی ھەبوو چاکی بکە، ئەگەر سەرچاوەیەک بەھەڵە لە شوێنێک دانرابوو چاکی بکە.
  • کە دەستکارییەک دەبینی و ناڕازیت لەگەڵی، ھەوڵ بدە لە مێژووی پەڕەکە دەستکارییەکی بەسوودی پێشوو بدۆزیتەوە و بیگەڕێنیتەوە بۆ بەشە بەسوودەکەی ئەگەر بێسوود بوو یان کێشەی ھەبوو (دەکرێت چاک بکرێت)
  • گەر دەستکارییەکت کرد و ھەست دەکەیت شتێکی بەسوودت بۆ پەڕەیەک زیادکردووە و بەڵام تیر گەڕێندرایەوە، یەکسەر مەچۆ گەڕاندنەوەکە پووچەڵ بکەیتەوە، تکایە لە پەڕەی وتووێژ بەکارھێنەری پەیوەندیدار تاگ بکە و لەسەر کێشەکانی پەڕەکە وتووێژ بکەن تا دەگەنە یەکدەنگی لەسەر بابەتەکە و بەمەش دووردەبن لە شەڕە دەستکاری، گەر نەگەیشتنە یەکدەنگی ھەوڵ پرسیارکردن لە بەکارھێنەرێکی شارەزای بابەتەکە بکەن.

شەڕە گەڕاندنەوە زیانبەخشە (یاسای سێجار گەڕاندنەوە)[دەستکاری]

لەکاتێکدا بەکارھێنەران ھاندەدرێن لەسەر گەڕاندنەوەی خراپکاری ئاشکرا و خراپکاری ناوەندی بەڵام شەڕە دەستکاری لەسەر پەڕەیەک لە پەڕەکانی ویکیپیدیا کێشە بۆ مێژووی پەڕەکە دروست دەکات، کێشە بۆ بەشداریکردنی بەکارھێنەرانی تر دروست دەکات و دەبێتە شەپۆلێکی چالاکی بێسوود لە دوایین گۆڕانکارییەکان و پێرستی چاودێری ھەڵەیە گەر سێجار زیاتر گەڕاندنەوە ئەنجام بدرێت لە پەڕەیەکی دیاریکراودا لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر. نابێت لە سێجار زیاتر گەڕاندنەوە لەسەر پەڕەیەکی دیاریکراو ئەنجام بدەیت کە ماوەکەی کەمتر بێت لە ٢٤ کاتژمێر، مەگەر لە حاڵەتی تایبەت (خراپکاری ئاشکرا) بەزاندنی ئەم یاسایە لەوانەیە ئەنجامەکەی پاراستنی پەڕەکە بێت و گەڕاندنەوەی بێت بۆ ئەو وەشانەی کە پەرەکە خاوێن و بەسوود دیارە، و بەربەستکردنی لایەنی پەیوەندیدار، یاخوود لێکۆلینەوەکردن لەلایەن لیژنەی ناوبژی لەسەر بووکەڵەکاری

گەڕاندنەوەکان شیبکەوە[دەستکاری]

گەڕاندنەوە بەبێ ھۆکار لەوانەیە وەک زلە لێدان وایە لە ڕوخسار - وەک

«"من خۆم ھیلاک کرد لەسەر ئەم پەڕەیە بە دەستکاریکردنی، وە کەسێکیش بەبێ ھیچ شتێک ھەموو دەستکارییەکانمی گەڕاندەوە"» – بەکارھێنەر:نمونە

ئەمە دەکرێت بەکارھێنەران سارد بکاتەوە لە بەکارھێنانی ویکیپیدیا، یاخوود تورەیان بکات و شەڕ دەستکاری یاخوود کێشە دروست بێت لەنێوان بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا ھەربۆیە ھەوڵ بدە ھۆکارێکی گونجاو بنووسیت لە گەڕاندنەوەی دەستکارییەک و دەستکارییەک مەگەڕێنەوە گەر بەدەست چادەکرێت و بێسوود نییە، یەکێک لە گرنگترین شتەکان ئەوەیە بەکارھێنەری دوای خۆت بزانێت کە بۆچی تۆ دەستکارییەکت گەڕاندووەتەوە و ھۆکارێکی گونجاو ببینێت لە کورتەی دەستکارییەکە، و باشترین شت ئەوەیە دەستکارییەک ڕاست بکەیتەوە لەوەی بیگەڕێنیتەوە.

ھەروەھا شیکردنەوە یارمەتی بەکارھێنەران دەدات بزانن چی ھەڵەیە و بۆچی گەڕاندنەوەکە کراوە، بەپێچەوانەوە بەھۆی نەبوون یان کەمبوونی زمانی جەستەیی لە ئۆنلاین لەوانەیە بەکارھێنەر بەھەڵە لە گەڕاندنەوەکەت تێبگات و شەڕە دەستکاری دروست بێت.

ئەگەر ھۆکارەکەت زۆر ئاڵۆزە بۆ ئەوەی لە کورتەی دەستکاری شیبکرێتەوە، تێبینییەک لە وتووێژی پەڕەکە جێبێلە، یەکێک لە کارە باشەکان ئەوەیە کە تێبینیت لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە جێھێشت لە کورتەی دەستکارییەکە وەک سەرچاوە ئاماژە بە تێبینی پەڕەی وتوویژەکە بدەیت، بەم شێوەیە بەکارھێنەران ھۆکاری گەڕاندنەوەکە دەبینن لە مێژووی پەڕەکە.

ئەگەر ھات و کەسێک گۆڕانکارییەکەتی لە پەرەیەک گەڕاندنەوە بەبێ نووسینی ھیچ ھۆکارێک، ئەوە لەوانەیە بتەوێت بووەستیت بۆ ماوەیەکی کورت، تا بەکارھێنەرەکە لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە ھۆکاری گەڕاندنەوەکە ڕوون دەکاتەوە، یاخوود گەر ئەمەش نەبوو لەوانەیە باشتر بێت نامەیەک بۆ پەرەی بەکارھێنەرەکە بنێریت و داوای ھۆکاری گەڕاندنەوەکەی لێ بکەیت، بەم شێوەیە دوور دەبین لە شەڕە دەستکاری و لێکدانەوەمان باش دەبێت.

ھەرگیز ھەوڵ مەدەن بگەنە یەکدەنگی لە کورتەی دەستکاری لە مێژووی پەڕەکە، ئەمە بە شەڕە دەستکاری دادەنرێت، لەجیاتی ئەوە تکایە لە پەڕەی وتووێژ کێشەکان تاوتوێ بکەن و بگەنە یەکدەنگی.

دوورکەوتنەوە یان سنووردارکردنی گەڕاندنەوەکانت[دەستکاری]

یاسای یەکجار گەڕاندنەوە[دەستکاری]

ھەنێک لە بەکاھێنەران لەوانەیە بیانەوێت شوێن یاسای یەکجار گەڕاندنەوە بکەون:: کە یەکجار دەستکارییەک/گۆڕانکارییەکت گەڕاندنەوە و دواتر گەڕاندنەوەکەت پووچەڵکرایەوە ئەوا بەبێ ئەوەی دووبارە پووچەڵکردنەوەکە بگەڕێنیتەوە دەچیتە گفتوگۆ لەگەل بەکارھێنەر بۆ ئەوەی بگەنە یەکدەنگی.

ھەنێک کات لەوانەیە لیژنەی ناوبژی ویکیپیدیا یاسای یەکجار گەڕاندنەوە بۆ شوێنێک یان پەڕەیەک دابنێت. (کە لە ئێستادا لیژنەکە چالاک نەکراوە لە ویکیپیدیای کوردی)

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]